کورد
-
کورتەی هەواڵەکانی ۳ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۳ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
دەمانەوێت لە حکومڕانیی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکەین
سهرۆكى بهرهى گهل دەڵێت بە پلان و بەرنامەیەکی بەهێزەوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە کردووە و دەمانەوێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکەین لە حکومڕانی ئەم هەرێمە.
-
ژمارەیەک لە ئەندامانی گۆڕان پهیوهندییان بە ڕیزەکانی پارتیەوە کرد
ژمارهیهک له ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنوورى دهڤهرى بادینان له دهۆک، پهیوهندییان بهڕیزهکانى پارتى دیموکراتى کوردستانهوه کردووه.
-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات
کۆمسیۆنی باڵای عێراق سبەی چوارشەممەی وەک دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
-
سەرژمێری دەبێت پاش ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک بکرێت
بەرپرسی لقی سێی پارتی رایگهیاند، دەبوایە پەلە نەکرێت له سەرژمێری و دهبوو دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە ئهوکات سەرژمێریی دانیشتووان لە کەرکووک بکرایە.
-
پەیەدە هاوسەرۆکانی نوێی دیاری کرد
له دەیەمین کۆنگرهی پارتی یهکێتی دیموکراتیدا ههریهک له غهریب حهسۆ و پهروین یووسف، وهک هاوسهرۆکی نوێی پهیهده ههڵبژێردران.
-
پێگەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە سنووری بازنەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵەکانی (۲۰۱۸ و ۲۰۲۱)
دامەزراوەی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکدا دەنگ و پێگەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵەکانی ۲۰۱۸ و ۲۰۲۱ لە پارێزگای سلێمانی تاوتوێ کردووە
-
دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ کورسییەکان چۆن دابەش دەکرێن؟
دامەزراوەی میدیایی درەو ڕاپۆرتێکی لەبارەی چۆنییەتی دابەش کردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان پاش هەڵبژاردن، بڵاو کردۆتەوە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۱ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
-
وەڵامی توندی حکوومەتی هەرێم بۆ حەلبووسی لەسەر پڕچەک کردنی پێشمەرگە
محەممەد حەلبووسی دووباره باسى پێشمهرگهى کردهوه و ڕایگهیاندووە: "ترسم هەیە لەوەی چەکی قورسی دەستی پێشمەرگە لەناوچە کێشە لەسەرەکان بەکاربهێندرێت"، لهبهرامبهریشدا حکوومەتی هەرێم وهڵامێکى توندى دایهوه.
-
نۆ داواکرای داعش لە سەلاحەدین دەستگیر کران
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ئۆپەڕاسیۆنێكی جیاوازدا لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، هێزەكانیان توانیویانە ۹ چەكداری سەر بە داعش دەستگیر بكەن.
-
هەپەگە، کوژرانی شیار عەفرین فەرماندەی سووریی PKKی ڕاگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) لە ڕاگەیاندراوێکدا کوژرانی فەرماندەیەکی پەکەکە بە ناوی "شیار عەفرین" ڕادەگەیەنێت.
-
نزیکەی 600 ئاوارەی عێراقی لە کەمپی هەرشەمی هەولێرەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان
۵۹۹ ئاوارەى کەمپێکى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان گەڕانەوە زێدى خۆیان لە نەینەوا و سەلاحەددین، ۱۷۰۰ ئاوارەى دیکە ناویان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە.
-
سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی ڕادیۆ کوردپرێس
گوێبیستی سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی ئەم هەفتەیە لە ڕادیۆ کوردپرێس بن.
-
بەرپرسێکی YPG لە ئیستەنبووڵ دەستگیر کرا
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەرپرسێکی یەکینەکانی پاراستنی گەلیان لە ئیستەنبووڵ، دەستگیر کرد.
-
کوژرانی ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە
لهنێوان هێزەکانی پاسەوانیی سنووری ئێران و چەکدارانی كۆمهڵه، کە هەوڵیان بۆ نفووز کردن بۆ ناو خاکی ئێران لە هەرێمی کوردستانەوە ئەدا، پێکدادان ڕوویدا.
-
لە کەرکووک سەرکردەیەک و پێنج چەکداری داعش کوژران
هێزه ئهمنییهکانی عێراق له ئۆپهراسیۆنێکی تایبهتدا له پارێزگای کەرکووک شهش چهکداری داعشیان کوشت، کە یەکێکیان سەرکردەیەکی داعشە.
-
لە پەرلەمانی شەهید بۆ پەرلەمانی داخراو و هەڵوەشاوە/ ئارام قادر*
یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٢ بوو، کە تاکوو نزیکەی سێزدە ساڵ خولی تری بەدوادا نەهات، لە کاتێکدا دەبوایە لانیکەم تا سێ خول هەڵبژاردن بکرایە.
-
شاخەوان عەبدوڵڵا:
بەبێ بەرچاوڕوونى ناچینە پرۆسەی سەرژمێرییەوە
جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتى هەرێمى کوردستان لیژنەیەکى بۆ پرۆسەى سەرژمێرى پێکهێناوە و بەبێ بەرچاوڕوونى ناچنە پرۆسەی سەرژمێرییەوە.
-
بەیاننامەی دەستەی ناوچە کێشەلەسەرەکان:
بە گومانین لە سەرژمێرییە گشتییەکەی عێراق
دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە گومانەوە لە سەرژمێرییەکەی عێراق دەڕوانێت و دەڵێت پێویستە بە هەستیارییەوە لەسەر ئەم پرسە بوەستن.
-
سەرۆکی یەکێتی یاریدەدەری خۆی دیاری دەکات
بهبڕیاری بافڵ تاڵهبانی، قادر عهزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتی وهک یاریدهدهری سهرۆکی یهکێتی دهستبهکار دهبێت.
-
نزیکەی ١٥ هەزار ئاوارەی عێراقی لە کەمپی هۆل ماونەتەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە چوار هەزار ئاوارەی عێراقی لە کەمپی هۆلی کوردستانی سووریا گەڕاونەتەوە و لە ئێستادا نزیکەی ١٥ هەزار ئاوارەی دیکە لەو کەمپەدان.
-
کوردێکی سونە وەکوو پارێزگاری نوێی کوردستان دەستنیشان کرا
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند ئارش لهۆنی وەکوو پارێزگاری کوردستان لە دەوڵەتی چواردەیەمدا هەڵبژێردراوە.
-
وتەبێژی کەمپی مەخموور بەیاننامەکەی دژە تیرۆری کوردستان ڕەت دەکاتەوە
وتەبێژی کەمپی مەخموور سەر لەبەری بەیاننامەکەی دژە تیرۆری کوردستان ڕەت دەکاتەوە کە باس لە کوژران و برینداربوونی ۳ چەکداری پەکەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گەر کوژراو و بریندار هەبێت نایشارینەوە و بۆ ڕایی گشتی بڵاو دەکەینەوە.
-
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا:
لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا لە دیاربەکر، دوو ئەندامی باڵای PKK کوژران+ فیلم
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی لیجە سەر بە پارێزگای دیاربەکر دوو چەکداری پەکەکە کوژران.
-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەكی ئازاد و شەفاف و دوور لە كۆسپ و گیروگرفت بەڕێوە بچێت
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات پێشوازیی لە ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد و دەڵێت پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەکی ئازاد و شەفاف و دوور لە کۆسپ و گیروگرفت بەڕێوە بچێت.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک:
بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چاوەڕێی بڕیاری دادگاین
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "گەڕاینەوە دەوامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵیش دەکەین، بۆ هەر بڕیارێک قسەی خۆمان دەبێت".
-
محەمەد شیاع سوودانی:
پاساوهکانی بوونی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی لە عێراق کۆتاییان هاتووه
سهرۆک وهزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئهوهی بۆ عێراق گرنگه، کاراکردنی ڕێککهوتنی ستراتیژی دوو قۆڵی و دروست کردنی پهیوهندییه لهسهر بنهمای ئهو پرهنسیپانهی که رێکهوتوون.
-
پاش یەک ساڵ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپهمهنیی HPG ناسنامەی دوو چەکداری گیانلەدەستداوی ئاشکرا دەکات
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسنامهی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشكرا دهكات، كه لە شهڕ و پێكدادان له دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۲۷ی خهرمانانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۷ی خهرمانانی ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.