کورد
-
ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە وتەکانی مەریوان وریا قانع لەبارەی شەهید بوونی هەنییە، دەگرێت
مەریوان وریا قانع لە نووسینێکدا ئیدیعای کردووە ئیسماعل ھەنییە نەک شەھید نییە بەڵکوو تاوانباری جەنگییە. ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هەڵویستە نووسیی: کاک مەریوانی وریا قانیع و هاوڕێکانی زۆر خراپ دەکەن کە خۆیان دەخزێننە ناو بەرەی دژایەتی خەڵکی کوردستانەوە.
-
ههڵوێستی سۆسیال دیموکرات لهبارهی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگهیاند، دژی هەرجۆرە کوشتن و هێرشێکین کە دۆخی ئاسایش و ئەمنی ناوچەکە بشێوێنێت و ناوچەکە پەلکێشی شەڕ و ئاژاوە بکات.
-
بارزان دێیە، نەک عەشیرەت/ ئەدهەم بارزانی
ئەگەر سەیری مێژووی کوردستان بکەین دەبینین عەشیرەتێک بوونی نیە بەناوی (بارزان) واتە بارزان عەشیرەت نیە ئەوانەی دەڵێن بارزان عەشیرەتە ئەوە هەڵەیە، بارزان گوندێکە دەکەوێتە خوار دامەنی چیای شیرین لە ناو عەشیرەتی بەڕۆژ، لەو دێیەدا کەسانی پایە بەرز بە درێژایی مێژوو هەڵکەوتوون، عەلامە بابە تاهیری مەردووخ لە کتێبەکەیدا (مشاهیر کورد) ئەڵێ: عەلامە شێخ عەبدولڕەحیمی بارزانی 700 ساڵ پێش ئێستا لە دێی بارزان مۆڵەتی زانستی ئەدا بە زانایانی ئایینی.
-
ئەندامێکی بەرەی گەل تایبەت بۆ کوردپرێس:
پارتی و یەکێتی ترسیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شادمان مەلا حەسەن ئەندامێکی بەرەی گەل لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی دوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان، وتی: پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی ترسیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هەیە چوونکە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەدڵی ئەم دوو حزبە نابێت.
-
حکوومەتی عێراق:
قهوارهی زایۆنی یاسا نێودهوڵهتییهكانی بێبایەخ كردووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتهبێژی حكوومهتی عێراق، له پهیامێكدا داوای له ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی كرد كه بهرپرسیارێتییهكانی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودهوڵهتی جێبهجێ بكات.
-
سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی ئەم هەفتەی ڕادیۆ کوردپرێس
کوێبیستی سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی ئەم هەفتەیە لە ڕادیۆ کوردپرێس بن.
-
سهرۆكایهتى ههرێمى كوردستان:
بهئامانجگرتنى ئیسماعیل هەنییە كه به میوانى له تاران بوو، سهركۆنه دهكهین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكایهتى ههرێمى كوردستان پهیامێكی سهبارهت به تیرۆركردنی ئیسماعیل ههنیه بهرپرسی مهكتهبی سیاسیی بزووتنهوهی حهماس بڵاو کردەوە.
-
پەیامی دەمیرتاش بۆ ڕووداوی تیرۆری هەنییە:
ژیانێک بۆ بهرهنگاریی نادادپهروهری تهرخان بکرێت مانای ههیه
بەشی تورکیا- سهلاحهدین دهمیرتاش له پهیامێکدا سهبارهت به تیرۆر کردنی ئیسماعیل ههنییه سهرۆکی مهکتهبی سیاسی بزووتنهوهی حهماس رایدهگهیهنێت، ههر ژیانێک که بۆ بهرهنگاربونهوهی نادادپهروهریدا تهرخان بکرێت، مانایهکی ههیه.
-
ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لەگەڵ شەهید هەنییە لە تاران؛
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی نوێژی لەسەر تەرمی شەهید هەنییە کرد
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ لە زانکۆی تاران نوێژی لهسهر تهرمی شەهید ئیسماعیل هەنییە، سهرۆکی مهکتهبی سیاسی بزوتنهوهی حهماس کرد.
-
ئەدهەم بارزانی:
شەهید هەنییە بە هەموو بوێرییەکەوە لە بەرامبەر پڕۆژەی هەژموونیی داگیرکاری وەستایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهدههم بازرانی پهیامێكی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بە بیستی هەواڵی شەهادەی شەهید هەنییە دڵتەنگ بووم.
-
ئهمینداری گشتیی یهكگرتوو بۆ ههنییه: پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەی هێمای خۆڕاگری
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهمینداری گشتیی یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگهیاند، پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەو شتەت بەدەست هێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست.
-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی هەرێم کۆ بوونەوە
بەشی ئێران- نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف دوا پێشھاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان: کاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی ڕایگەیاند کاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت.
-
سەرۆکی تورکیا بە توندی تیرۆری ئیسماعیل هەنییە ئیدانە دەکات
بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە بەتوندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەم".
-
سەرۆکی ژووری بازرگانیی قەزوین:
یەک لەسەر سێی هەناردەکانی قەزوین بۆ هەرێم بووە
بەشی ئێران- سەرۆکی ژووری بازرگانیی قەزوین دەڵێت: "ئامانجی سەرەکیمان بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانە و یەک لەسەر سێی هەناردەکانمان بۆ هەرێمی کوردستان بووە."
-
پەیامی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش شەهید بوونی هەنییە:
ڕژێمی زایۆنیی بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی توند لە دژی خۆی ئامادە کرد
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنییە، ڕایگەیاند: "رژێمی زایۆنیی تاوانبار و تیرۆریست بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی توند لە دژی خۆی ئامادە کرد".
-
لە پەراوێزی دیدارەکەی تاراندا:
نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدران کۆ بوونەوە
بەشی تورکیا- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە تاران ئامادەبوو، و لە پەراوێزی ئەو دیدارەش لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بووەوە.
-
دوو کاندیدی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دوورخراونەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئۆفیسی دهۆکی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند "لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ئاگادارکراونەتەوە، دوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە".
-
پزیشکیان: ئێران وڵاتێکی ئارم، یەکگرتوو و سەقامگیرە
بەشی ئێران- مەسعوود پزیشکیان ئەمڕۆ سێشەممە سوێندی یاسایی خوارد و وەک سەرۆک کۆماری ئێران دەستبەکاربوو، لە وتاری سوێندخواردنیدا ڕایگەیاند، ئێمە وەکوو دەرفەتێکی نەتەوەیی چاو لە ژنان و گەنجان و ئەتنیکە جیاوازەکان دەکەین.
-
سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەست بەکار بوو
بەشی ئێران- ئهمڕۆ له رێوڕهسمێکدا و بهبهشداری سهدان شاندی وڵاتانی جیهان، مهسعوود پزیشکیان سهرۆک کۆماری ههڵبژێردراوی ئێران سوێندی یاسایی خوارد.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۹ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۹ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
دادگای دهۆک ڕۆژنامەنووسێکی بە ۳ ساڵ زیندان سزا دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دادگاى دهۆک یەکەم دانیشتنى دادگایی کردنى ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد بەڕێوەچوو، دادگاکە بڕیاریدا بە سەپاندنى ۳ ساڵ زیندانى بەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسە.
-
نێچیرڤان بارزانی بهشداری له ڕێوڕهسمى سوێندخواردنی مهسعوود پزيشكيان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سبەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی تاران پایتەختی ئێران دەكات.
-
نەوەی نوێ داوا دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێم سەردانی جووڵانەوەی نەوەى نوێی کرد لە سلێمانی و رەوشی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
-
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل:
ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت لە هیچ شوێنێکی دونیا ناکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەبهرامبهر دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی تەقەکردن و کوشتنی هاوڵاتیان لەلایەن کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە، لاهوور شێخ جەنگی هاته دهنگ.
-
تاڵەبانی:
ھەرکەسێک لە ھەر پلە و پۆستێکدا بێت و یاساشکێنی بکات، ڕادەستی یاسا دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی پهیامێكی لهبارهی كوشتنی "ئاری چایچی" بڵاو كردهوه و ڕایدهگهیهنێت، ھەرکەسێک لەھەر پلە و پۆستێکدا بێت و یاساشکێنی بکات، یاخود ببێتەھۆی دروست کردنی پشێوی و پاڵپشتی ھەر تاوانێک بکات، ڕادەستی یاسا دەکرێت.
-
سەردەمی تاریکی و تاڵانی/ عەلی حەمەساڵح
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست بەبێ ناوهێنانیان باس لە "سەردەمی تاریکی و تاڵانی" حوکمڕانی نەوەی سێیەمی بنەماڵەی بارزانی دەکات و دەشڵێت، "تاریکترین سەردەمی حوکمڕانی دەبێت، چاویان بڕیوەتە ملیۆنان دۆلار و پاسەوان و سامانی دونیا، لە ئازاری خەڵک تێناگەن".
-
کورتەی هەواڵەکانی ۷ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۷ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
لە مەراسیمی دەست بەکار بوونی مەسعوود پزیشکیان:
ڕێبەری باڵای شۆڕش: لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئێراندا سەرۆککۆمارێکی بە توانا هەڵبژێردرا
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەراسیمی دەست بەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێدا رایگەیاند، هەڵبژاردنەکە بە ئارامی و سەلامەت و کێبڕکێ ئەخلاقی کاندیدەکان بەڕێوەچوو، ئەوە ئەزمونێکی گەورەبوو بۆ ئێران.
-
بزووتنهوهی گۆڕان:
ههرلایهنێک هاوڕا بێت لهگهڵ لهشكركشێی توركیا به خیانهتی دهزانین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنهوهی گۆڕان له پهیامێکدا سهبارهت به لهشکرکێشی و هێرش بۆردوومانهکانی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.