کورد
-
کورتەی هەواڵەکانی ۱۶ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۶ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت
-
بەهۆی مەترسیی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، گەشتی فڕۆكە لە هەولێرەوە كاتەكەی دەگۆڕێت
دوو کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانی نزیکەی هەفتەیەکە گەشتەکانیان لە شەوەوە خستووەتە ڕۆژ، ئەوەش بەهۆی مەترسی هێرشی ئێران.
-
ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال:
ڕاگرتنی پارتی ئازادیی دیموکراسیی ئێزدخان بڕیاری دەوڵەتی تورکیایە
ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال رایگەیاند، ڕاگرتنی پارتی ئازادیی دیموکراسیی ئێزدخان بێڕێزییە بەرامبەر گەلی ئێزدخان و بڕیاری دەوڵەتی تورکیایە.
-
عێراق یاداشتێک لەگەڵ بریتش پیترۆڵیۆم واژۆ دەکات
بۆ پەرەپێدانی چوار کیڵگەی نەوت لە کەرکووک، حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، یادداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆمی بەریتانی واژۆ دەکات.
-
بەبڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق؛
چوار کاندیدی دیکە له پرۆسهی ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانهوه
ئەنجومەنی کۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق بریارێكی لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان، چوار کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستهوه.
-
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان:
بڕیارەکەی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق دەستی دەرەکیی لە پشتە
هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادی لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەیان ڕایگەیاند، تانە لە بڕیارەکە دەدەین چونکە بڕیارێکی تەواو سیاسییە.
-
لە کۆی ۷۰۰ پۆلیس کە بۆ کەرکووک دادەمەزرێندرێن تەنیا ۳۰ کەسیان کوردن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى کوردى پەرلەمانى عێراق لە پشکى کەرکووک رایگەیاند لە کۆى زیاتر لە ۷۰۰ کەس لە پشکى ئەو شارە کە بە گرێبەست لە وەزارەتى ناوخۆ دادەمەزرێندرێن، تەنیا ۳۰ کەسیان کوردن.
-
ڕووسیا لە کوردستانی سووریا و هاوسنوور لەگەڵ تورکیا بنکەیەکی سەربازی دامەزراند
بەشی جیهان- هێزەکانی ڕووسیا بنکەیەکی سەربازییان لە"کۆبانی" دامەزراند کە هاوسنووره لهگهڵ تورکیا.
-
عێراق مۆڵەتی کارکردن حزبەکانی سەربە PKK وەرگرتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بههۆی نزیکیان له پارتی کرێکارانی کوردستان، دهستهی دادوهری کۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهکانی عێراق، مۆڵهتی کارکردنی له تهڤگهری ئازادی و دوو حزبی دیکه وهرگرتهوه.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:
ناکرێت ئاوارهکان بکرێنه بارمتهی ململانێی سیاسی و کارتی دهنگدان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی کەیسی ئێزدییەکان و ئاوارەبوونیان و پرسی گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پاش کۆبوونەوەی عەرەب و تورکمانەکان لەگەڵ بارزانی، هێشتا لە بنبەستە
هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئامادەی کۆبوونەوەکەی پیرمام بوون و بەم پێیەش ئەم ئەنجومەنە بەهۆی ئامادەنەبوونی هەشت ئەندامی دیکە هێشتا لە بنبەستە.
-
بەڵێندەرانی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێک لە بەڵێندەرانی سلێمانی بە مەبەستی خەرج کردنی پارەکانیان لە بانکەکانی هەرێمدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
-
بلینکن و سوودانی ڕۆڵی عێراقیان لە پاراستنی ئاشتیی نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاند، باشترین رێگا بۆ رێگری کردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان کۆتایی هێنانە بە شەڕ لە غەززە.
-
سەرۆکی پارتی لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی عەرەبی تورکمانی پارێزگای کەرکووک کۆ بوویەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی فراکسیۆنی عەرەبی و تورکمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرکردەی سیاسی کرد.
-
۱۰ ساڵ دوای ژینۆسایدی ئێزدییەكان
دامەزراوەی میدیایی درەو لە ئینفۆگرافیکێکدا ئامارێکی لەسەر ژمارەی ژنان و منداڵانی ڕفێندراو، ژمارەی کوژراوان، ڕزگارکراون، بێسەروشوێنەکان و ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئێزیدییەکان خستۆتەڕوو.
-
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق:
پێویستە کۆمەڵە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە
لە نوێترین هەڵوێستیی حکوومەتی عێراق بەرامبەر هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران، لە رێگای نوێنەری قاسم ئەعرەجییەوە هۆشداری دەدرێتە هەر سێک باڵی کۆمەڵە کە پێویستە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە.
-
ئەمریکا تەقەمەنی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ بنکەیەکی سەربازی لە حەسەکە گواستەوە
بەشی سووریا- ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی ڕەوانەی بنکەی فڕۆکەخانەی خەراب ئەلجیر لە لادێکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا كرد.
-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
پارتی لە نیوەشەودا و بەدزییەوە خەڵکی شەنگالیان جێهێشت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت هێزەکانی پارتی لە نیوەشەودا و بەدزییەوە خەڵکی شەنگالیان بۆ دڕندەکانی داعش جێهێشت.
-
سروە عەبدولواحید:
ئەوانەی شەنگالیان جێهێشت دەبێت دادگایی بکرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوانەی شەنگالیان ڕادەست کرد و خەڵکەکەیان بەجێهێشت و ڕایان کرد، ئەمڕۆ یادی کۆمەڵکوژییەکە دەکەنەوە.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۱۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت
-
لەسەر ئیدیعای هەڵاتنی هێزەکانیان لە شەنگال، پارتی وەڵامی یەکێتیی دایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی وهڵامی یهکێتی دایهوه و رایگهیاند، مهکتهبی سیاسی یهکێتی هەوڵی داوە ئەو کارەساتە نیشتیمانی و نەتەوەییە بۆ مەرامە بەرتەسکە سیاسیە و حزبییەکانی خۆی بقۆزێتەوە.
-
یەکێتی، پارتی بە هەڵاتن لە شەنگال تۆمەتبار دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دەیەمین ساڵیادى کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا، یەکێتى نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ڕا کردن و کەمتەرخەمی هێزی پارتی فەرمانڕەوا کەمترین دەرفەتی بۆ بەرەنگاریی و پارێزگاریی هێشتەوە.
-
تەرمی ۱۴ کۆچبەری کورد لە ئیتالیا گەڕێندرانەوە/ تەرمی پەنابەرە ئێرانییەکان ڕادەستی ئێران دەکرێنەوە
بەشی جیهان- تەرمی ئەو ۱۴ کۆچبەرەی کە لە ۱۷ی حوزەیران لە کەناراوەکانی ئیتالیا خنکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەولێر.
-
ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق:
کەیسی تاوانهکانی داعش دهرههق به کوردانی ئێزیدیمان له دادگای لاهای تۆمار کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایدهگهیهنێت، له دادگای لاهای سکاڵای تۆمار کردووه سهبارهت به تاوانهکانی داعش دهرههق به کوردانی ئێزیدی و تورکمانهکان و کاکهیی و مهسیحی و مسوڵمانان.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم جەخت لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەیەمین ساڵیادی جینۆساید کردنی کوردانی ئێزدیدا، جەخت لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال دەکاتەوە.
-
مەسعوود بارزانی:
پێویستە کۆتایی بەو دۆخە بێت کە ۱۰ ساڵە بەسەر شەنگالدا سەپێنراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و کۆتایی هێنان بەو دۆخە دەکات کە "۱۰ ساڵە بەسەر شەنگالدا سەپێنراوە".
-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری:
زەمینە بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستاندا فەراهەم بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنیت کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زەمینەی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا لەبارە.
-
ئەندامێکی پارتی:
یەکێتی بە نیاز بوو خیانەتێکی تر لە کەرکووک بکات، بەڵام بۆی نەچووە سەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی ئهنجومهنی سهرکردایهتیی کهرکووک-گهرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، یەکێتی بەنیاز بوو خیانەتێکی تر لە خەڵکی کەرکووک بکات و شارەکە تەسلیمی شۆڤێنییەکان بکاتەوە بەڵام بۆی نەچووە سەر.
-
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران:
ناحەزان حەز دەکەن کورد لە کوژرانی سەرۆکی حەماس تێوەبگلێنن
بەشی ئێران- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، تیرۆری ئیسماعیل هەنییەی بە "کارێکی زۆر خراپ، بە تایبەت لەم قۆناغەدا" ناوبرد.
-
عەلی قەرەداغی:
حەماس لەگەڵ دڕندەترین و پیسترین دوژمندا دەجەنگێ
بەشی جیهان- سەرۆکى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمان ڕایگەیاند: شەهیدبوونى ئیسماعیل هەنییە نەوەیەکى نوێ دێنێتە بەرهەم کە زیاتر پابەند و گەرمە لەسەر دۆزە ڕەواکەیان.