-
۱ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینی دوو خانوو بۆ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە تەرخان کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێم دەریدەخات بڕى ۱ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینى دوو خانوو بۆ بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە تەرخان کراوە.
-
بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی:
ڕەنگە هەرێم نەیەوێت پابەندی بڕگە و مادەکانی یاسای بودجە بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی دەڵێت، حکوومەتی هەرێم وەک پێویست ناڕواتە پێشەوە بۆ جێبەجێکردنە رێکەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا.
-
خاڵە ناکۆکەکانی ههرێم و بهغداد له یاسای نهوت و گازدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق باس لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دەکات سەبارەت بە یاسای نەوت و غازی فیدراڵ.
-
ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران کە پێکهاتبوون لە سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆن سەردانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد.
-
محەمەد شیاع سوودانی و شاسوار عەبدولواحید گرینگترین پرسەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا چاوی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت و لەبارەی هەڵبژاردنەکان و ناردنی پشکی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانەوە گفتووگۆیان کرد.
-
پەکەکە ناسنامهی سێ ئەندامی ئاشكرا کرد کە لە هەرێمی کوردستان کوژراون
بەشی تورکیا- پەکەکە ناسنامهی سێ ئەندامی خۆی ئاشكرا دهكات كه لەمیانی شهڕ و پێكدادان لەگەڵ سوپای تورکیا له هەرێمی کوردستان کوژراون.
-
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما:
لە سەرانسەری ئێراندا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمی ڕاگەیێندرا
بەشی ئێران- وتەبێژی فەرمیی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، حکوومەتی ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر پشووی فەرمی لە سەرتاسەری ئێران لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە.
-
ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس لێکیدایەوە؛
ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان پاشەکشەی کردووە/ بەکارهێنانی دەستەواژەی ئابووری سەربەخۆ لە سەرەتاوە بۆ کاری ڕاگەیاندن بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئارێز عەبدووڵڵا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە پاشەکشەی ئازادیی ڕادەربڕین لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئاماژەی بە پرسی «ئابووری سەربەخۆ» کرد و وتی: بەکار هێنانی دەستەواژەی ئابووری سەربەخۆ لە سەرەتاوە هەڵەیەکی گەورە بوو چوونکە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەربەخۆ نییە بەڵکوو لەڕووی سیاسییەوە هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆیە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا.
-
پارتی و یەکێتی لەسەر ۵ خاڵ ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەیان، شاندی باڵای یەکێتی و پارتی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و ڕێککەوتنیان لەسەر ۵ خاڵ ڕاگەیاند.
-
کارەساتێکی دیکە لە ڕێگاکانی کوردستانی تورکیا ڕوویدا:
وەرگەڕانی پاسێک ۲۹ کوژرا و برینداری لێکەوتەوە
بەشی تورکیا- لە پارێزگای قەرسی کوردستانی تورکیا پاسێک وەرگەڕا و بەپێی ئامارە بەراییەکان، ۷ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ی دیکەیش برینداربوون.
-
هەرێمی کوردستان ۱۰۰%ی داهاتی نانەوتیش ڕادەستی بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێم لە یاسای بوودجەدا قایل بوو داهاتی نەوتەکەی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات، لە دانوستانی جێبەجێ کردنی یاسای بوودجەشدا داهاتە نانەوتییەکانی بەرێژەی ۱۰۰% ڕادەستی بەغداد کرد.
-
بەهۆی خەرج نەکردنی پارەی کۆمپانیاکەی، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەیەکی گەرمیان رادەگیرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای پێت ئۆیڵ کارمەندەکانی ئاگادار کردوەتەوە نەگەڕێنەوە بۆ کارکردن لە کێڵگەی نەوتیی چیا سورخ لە گەرمیان ، چوونکە حکوومەتی هەرێم پارەی کۆمپانیاکەی نەداوە.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر:
بێدەنگیی هاوپەیمانان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا کاریگەریی دەبێت لەسەر چالاکییە هاوبەشەکانمان
بەشی سووریا- بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی سووریا، لە ڕێگەی راگەێنراوێکەوە، بێدەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لایەنی گەرەنتیدەری ڕووسیای سەبارەت بە بۆردوومانی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سەرکۆنە کرد.
-
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
بەرپرسی پێشووی دەزگای ئاسایش لەلایەن پەکەکە-وە تیرۆر کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی لە ئێوارەی ۲۳ی تەمووزی ۲۰۲۳ لە شاری زاخۆ عەمید محەمەد میرزا بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وردەکاریی رووداوەکەی ئاشکرا کرد.
-
بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی پاراستن:
بارودۆخی ئێستا، هەرێمی کوردستان بەرەو پووکانەوەی ناوخۆیی دەبات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری پێشوی ئاژانسی پاراستن نەزهەت حالی، نووسینێک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت: هەرێمی کوردستان بەداخەوە لە ئێستادا بەرەو پووکانەوەی ناوخۆیی دەچێت، بە تایبەتی لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە.
-
بزووتنهوهی ئیسلامی لهناو ناکۆکی دوو حاجیدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەو میدیا لە ڕاپۆرتێکدا باس لە فەرمان بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە لایەن دادگای سلێمانییەوە دەکات کە بۆتە هۆی ناکۆکیی نێوان دوو حاجییەکەی ئەم بزووتنەوەیە.
-
جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا زیادی کردووە
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا باس لە زیاتر بوونی جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دەکات لەوان گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی و نمایشی سەربازی.
-
سوودە ئابوورییەکانی دەروازەی تەوێڵە–شوشمێ/ڕاپۆرت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاژانسی هاوڵاتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە دەکات بە ڕۆڵی دەروازەی تەوێڵە-شۆشمێ لە نێوان پارێزگاکانی کرماشان و هەڵەبجە لەسەر گەشەی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
-
مەزڵووم کۆبانی باس لە پێشخستنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی سووریا دەکات
فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە یادی 11 ساڵەی شۆڕشی 19ی تەمووز لە کوردستانی سووریادا رایگەیاند: "ئەو شۆڕشە گەلێک دەستکەوتی مەزنی بۆ کورد و گەلانی ناوچەکە بەدەستھێناوە.
-
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان:
ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی پێشمەرگە لەئارادایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت بەهۆی ئەم پەرتەوازەییانەی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە، ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەگەرێکی کراوەیە.
-
۱۵۰پەنابەری دیکەی دیپۆرتی سووریا کرانەوە
بەشی تورکیا- تورکیا بەردەوامە لە دیپۆرتکردنەوەی سوورییەکان و ۱۵۰ کەس تریش دیپۆرتکرانەوە بۆ ئیدلب.
-
کوژران و بریندار بوونی ۵ کەس لە هێرشێکی ئاسمانیی تورکیا
بەشی سووریا- ئاسایشی کوردستانی سووریا بڵاوی کردەوە بەهۆی بەئامانجگرتنێکی تورکیاوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.
-
لە تورکیا ۱۶ کەس بەتۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیر کران
بەشی تورکیا- لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیستەنبووڵ، ۱۶ گومانلێکراو بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە داعش و ئەلقاعیدە دەستگیرکران.
-
چوار شەڕڤانی هەسەدە لە هێرشێکی ئاسمانیی تورکیا گیانیان لەدەست دا
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانلەدەستدانی چوار شەڕڤانی لە هێرشێکی درۆنی تورکیادا لە عامودێ راگەیاند.
-
نێچیرڤان بارزانی:
یادی عاشورا ترووسکەیەکی هیوایە بۆ ستەمدیدە و چەوسێندراوەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی یادی عاشورا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، "یادی بەئازاری عاشورا، بەرزنرخاندنێکە بۆ بەهاکانی قوربانیدان."
-
بۆمبێکی چێندراو لە پایتەختی سووریا تەقیەوە
بەشی سووریا- بۆمبێکی چێندراو لە دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقییەوە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
-
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم: بە زووترین کات مووچە دابەش دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ بەغدا لەبارەی جێبەجێ کردنی بڕگەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە گەیشتنە رێککەوتن.
-
هۆشداریی جیدیی ئەمریکا بۆ هەردوو حزبی پارتی و یەکێتیی
بەشی جیهان- جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
-
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەڵمانیا:
هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینم بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا
بەشی جیهان- یووشکا فیشر بڕوای وایە کە بەئاوڕدانەوە لە درێژەی سیاسەتی سەرکوت کردنی کوردەکان لەلایەن دەسەڵانی ئەردۆغانەوە، هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینێت بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا.
-
حکوومهتی ههرێم:
داوامان کردووە فەرمانبەرانی هەرێم لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕهتیدهکاتهوه قبووڵیان نهبێت فهرمانبهرانی ههرێم لهگهڵ بهغدا له یهک کاتدا مووچه وهربگرن.