-
حكوومهتى ههرێم: چیدی پرسى مووچە پێوەندیی بە ئێمەوە نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتى هەرێم لەبارەى مووچەوە راگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و دهڵێت پێشتر حکوومەتى هەرێم هەموو مانگێک مووچەى بۆ هاونیشتیمانیان دابین كردووه، بەڵام ئێستا ئەوە ئەرکى حکوومەتى عێراقە.
-
نەوەی نوێ:
هەرێم داوایەکی بەغدای سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی ۱۳۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕەت کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێم رەت دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە تائێستا هەرێمی کوردستان نەوتی ڕادەستی بەغدا نەکردوە.
-
هەرێمی کوردستان ئەبێت ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات تا شایستەداراییەکانی هەرێمی پێدابین بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی حەمە ساڵح لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق وتی: بەشی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بە دوو هۆکار ڕادەست نەکراوە: یەکەم ئەوەیە کە تاوەکوو ئێستاکە یاساکە نەچۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە و پێویستە ڕێنمایی وەزارەتی دارایی بۆ دەرکرێت و دووەم ئەوەیە کە هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە ڕاگیراوە.
-
قوتابیی کوردستانی خەڵاتی زێڕینی ئۆلەمپیادی بەدەست هێنا
قوتابیی کوردستانی توانیی خەڵاتی زێڕینی جیهانیی ئۆلەمپیاد لە بواری کیمیا بەدەست بێنێت.
-
سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆ بوونەوە.
-
پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان لەساڵیادی دامەزراندنیدا:
هەرێم ڕووبەڕووی داهاتوویەکی پڕ مەترسی بوەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا لە ساڵیادی دامەزراندنیدا رایگەیاند، بەدیلی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرنامە سیاسیەکەی هەر بزووتنەوەی گۆڕانە، هەربۆیە ئەم پڕۆژە سیاسیە نیشتیمانیە پێویستی بە خۆکۆکردنەوە و خۆڕێکخستنەوە و پێداچونەوە هەیە.
-
ژووری هاوبەشی بازرگانیی تورکیا و ئێران لە شاری خۆی کرایەوە
لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و تورکیا ژوورێکی هاوبەشی بازرگانیی لە شاری خۆی کرایەوە.
-
پرۆفیسۆر ئسکات لۆکاس:
تورکیا بەمەبەستی کونترۆڵ کردنی کوردەکانی سووریا هاوپەیمانێتی پێکدێنێت
بەشی جیهان- مامۆستایەک لە زانکۆی دووبلین بڕوای وایە دەسپێشخەریی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق تەنها بە ئامانجی هاوڕێ کردنی حکوومەتی سووریا و ڕەنگە ڕووسیاش بێت بۆ زەبرلێدان لە ئیدراەی خۆبەڕێوەبەری کوردی.
-
"لونهر کروزهر" بەرهەمی نوێی ژاپۆن بۆ گەڕان لەسەر مانگ
بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- له نوێترین دروستکراوی کهشتییه ئاسمانهکانی بۆشایی گهردوون، ژاپۆن ههوڵ دهدات ئۆتۆمبێلێک دروست بکات بۆ ئهوهی بینێرێته سهر مانگ که جێی دانیشتنی دوو کهشتیوانی ئاسمانیی تێدا دهبێتهوه.
-
فەرمانی دەستگر کردن بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەرکرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی، فەرمانی دەستگرکردنی بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەرکرد.
-
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
کەركووک شاری پێکەوە ژیانه به ناسنامەی كوردستانی/ پێویستە بە حوکمی جیران بوونمان لەگەڵ ئێران و تورکیا لەسەر بنەمای مافەکانی جیرانێتی ڕێکبکەوین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس باسی زەروورەتی ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت ئێران و تورکیا لەسەر مافەکانی جیرانیەتی دەکات و سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاش و ئامادەکاریی یەکێتی بە تایبەت لە شاری کەرکووک دەڵێت: یەکێتیی نیشتمانی لە دوای هەڵبژاردنی ڕابردوو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە حازرییدایە بەتایبەتی بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان کە تایبەتمەندییان هەیە.
-
سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور هەبوونی ناکۆکی لەگەڵ هەسەدە ڕەت دەکاتەوە
بەشی سووریا- ئەحمەد خەبیل، سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور کە لە ژێر چەتری هەسەدە شەڕ دەکات، بوونی ناکۆکیی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات رەت کردەوە.
-
بافڵ تاڵەبانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیان لە پاڵپشتیی هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی حکوومەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیی کرد لە سەرۆکی یەکێتی و لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی تەوافوق بۆ تەواوکردنی پرسە سیاسییەکان کرایەوە.
-
مەسعوود بارزانی نیگەرانیی خۆی لە بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کشاندنەوەی مەرسومی تایبەت بە کەنیسەی کلدان نیشان دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی لەگەڵ کاردینال لویس ساکۆ، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدان لە عێراق و جیهان کۆبوەوە و رایگەیاند، کوردستان وڵاتی خۆتانە و نابێ بیر لە جێهێشتنی بکەنەوە.
-
ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان:
حکوومەت نابێت بە مووچەخۆر بڵێت حەقم نییە بەسەر مووچەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکوومەت نابێت بە مووچەخۆر بڵێت حەقم نییە و مووچە ئەرکی بەغدایە، خۆ هاوڵاتیەک ناتوانێت بچێت پارە لە بەغدا وەربگرێت.
-
چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق لە سەر بوودجە و پشکی هەرێم کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق میوانداری سەرۆکی کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد و لەبارەی پشکی هەرێم و یاسای بوودجەوە گفتووگۆیان کردووە.
-
هەرێمی کوردستان له سنوورى سۆران دهروازهیهکى دیکه لهگهڵ ئێران دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، له ههوڵدان بۆ کردنەوەی دەروازهى کێلەشین لهنێوان ههرێمی کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێراندا.
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیکرد بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی کەرکووکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عێراق دەستیکرد بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کرد بەپەلە هاووڵاتییە داعشەکانیان لە کوردستانی سووریا بگەرێننەوە
بەشی جیهان- بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی لە دۆخی ئەو زیندانانە گرت کە ئەندامانی داعش لەخۆدەگرن، هەروەها ئەو کەمپانەی کە خێزانەکانیان تێیدا نیشتەجێن لە کوردستانی سووریا و داوای لە وڵاتان کرد بەپەلە هاووڵاتییەکانیان بگەرێننەوە.
-
ژووری هاوبەشی بازرگانیی تورکیا و ئێران لە شاری خۆی کرایەوە
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و تورکیا ژوورێکی هاوبەشی بازرگانیی لە شاری خۆی کرایەوە.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
پاش جێبەجێ کردنی بوودجەی عێراق دەبێت هەرێم مانگانە پشکی خۆی وەرگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا جەختی لەوە کردەوە کە پاش جێبەجێ کردنی بوودجەی عێراق دەبێت هەرێم مانگانە پشکی خۆی وەرگرێت.
-
لە باکووری عێراق ئەندامێکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال کرایە ئامانج
بەشی تورکیا- تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسی رێکخستنەکانی تورکیای یەکینەکانی بەرخودانی شنگالی لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.
-
هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە هاوکاریی هێزەکانی هەسەدە لە دێرەزوور چەند کەسیان دەستگیر کرد
بەشی سووریا- هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ناوچەیەکی پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دابەزین و لەوێ بەهاوکاری شەڕڤانانی هەسەدە ژمارەیەک کەسیان دەستگیر کردووە.
-
حکوومەتی هەرێم ۹ ساڵ سەربەخۆ نەوتی فرۆشت بەڵام پترۆدۆلاری نەدایە پارێزگاکانی خۆی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی یاسای بودجەی عێراق کە ۱۲-۶-۲۰۲۳ پەسەندکرا و هێشتا نەکەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕی ٥۱۱ ملیۆن دۆلار وەکوو پترۆدۆلاری هەرێم تەرخان کراوە کەدەکاتە پێنج لەسەدی پارەی فرۆشتنی ٤۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ ماوەی ساڵێک.
-
تورکیا و پەکەکە ئامارێکی تەواو جیاواز لە ژمارەی کوژراو و بریندارانی یەکتر بڵاو دەکەنەوە
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ۵۸۲ چەکداری پەکەکە و ۹۴ سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی ۲ هەزار و ۹۳۵ سەربازی تورکیا و ۳۴۴ چەکداری خۆی راگەیاندووە، ئەوەش دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لەلایەن تورکیاوە.
-
ههپهگه:
تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی لەدژی پەکەکە دەستپێکرد
بەشی تورکیا- ناوهندی راگهیاندن و چاپهمهنی ههپهگه رایگهیاند سوپای توركیا له دژی هێزەکانیان له ههرێمی كوردستان دهستی به ئۆپراسیۆنێكی نوێ كردووه.
-
تورکیا مەرجەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرز کردووەتەوە
وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند عێراق "خەریکە نائومێد دەبێت" لە ئاستی پێشکەوتنی گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیادا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و کەرکووک کە لە مانگی 3ی ئەمساڵەوە ڕاگیراوە.
-
کارگێڕی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی تایبەت بۆ کوردپرێس:
حکوومەتی فیدڕاڵ هەوڵی بەرتەسک کردنەوەی دەستەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- غەیاس سورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێس وێڕای ئاماژەدان بە هەوڵەکان بۆ بەرتەسک کردنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان وتی: ئەو شاندەی چووە بەغدا شاندی هەرێم نەبوو بەڵکوو شاندی بە تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان بوون.
-
مەزڵووم کۆبانی:
سیستەمی خۆبەڕێوەبەری زیاتر پێشدەخەین و فراوانتری دەکەین
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە یادی 11 ساڵەی شۆڕشی 19ی تەمموز لە کوردستانی سووریادا رایگەیاند: "ئەو شۆڕشە گەلێک دەستکەوتی مەزنی بۆ کورد و گەلانی ناوچەکە بەدەستھێناوە.
-
ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی لەبارەی بێڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆز بڵاو کردەوە
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بێڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆزی بە ڕووداوێکی تاڵ و پیلانگێڕانە ناو برد.