-
بزووتنهوهی ئیسلامی لهناو ناکۆکی دوو حاجیدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەو میدیا لە ڕاپۆرتێکدا باس لە فەرمان بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە لایەن دادگای سلێمانییەوە دەکات کە بۆتە هۆی ناکۆکیی نێوان دوو حاجییەکەی ئەم بزووتنەوەیە.
-
جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا زیادی کردووە
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا باس لە زیاتر بوونی جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دەکات لەوان گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی و نمایشی سەربازی.
-
سوودە ئابوورییەکانی دەروازەی تەوێڵە–شوشمێ/ڕاپۆرت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاژانسی هاوڵاتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە دەکات بە ڕۆڵی دەروازەی تەوێڵە-شۆشمێ لە نێوان پارێزگاکانی کرماشان و هەڵەبجە لەسەر گەشەی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
-
مەزڵووم کۆبانی باس لە پێشخستنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی سووریا دەکات
فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە یادی 11 ساڵەی شۆڕشی 19ی تەمووز لە کوردستانی سووریادا رایگەیاند: "ئەو شۆڕشە گەلێک دەستکەوتی مەزنی بۆ کورد و گەلانی ناوچەکە بەدەستھێناوە.
-
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان:
ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی پێشمەرگە لەئارادایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت بەهۆی ئەم پەرتەوازەییانەی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە، ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەگەرێکی کراوەیە.
-
۱۵۰پەنابەری دیکەی دیپۆرتی سووریا کرانەوە
بەشی تورکیا- تورکیا بەردەوامە لە دیپۆرتکردنەوەی سوورییەکان و ۱۵۰ کەس تریش دیپۆرتکرانەوە بۆ ئیدلب.
-
کوژران و بریندار بوونی ۵ کەس لە هێرشێکی ئاسمانیی تورکیا
بەشی سووریا- ئاسایشی کوردستانی سووریا بڵاوی کردەوە بەهۆی بەئامانجگرتنێکی تورکیاوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.
-
لە تورکیا ۱۶ کەس بەتۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیر کران
بەشی تورکیا- لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیستەنبووڵ، ۱۶ گومانلێکراو بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە داعش و ئەلقاعیدە دەستگیرکران.
-
چوار شەڕڤانی هەسەدە لە هێرشێکی ئاسمانیی تورکیا گیانیان لەدەست دا
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانلەدەستدانی چوار شەڕڤانی لە هێرشێکی درۆنی تورکیادا لە عامودێ راگەیاند.
-
نێچیرڤان بارزانی:
یادی عاشورا ترووسکەیەکی هیوایە بۆ ستەمدیدە و چەوسێندراوەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی یادی عاشورا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، "یادی بەئازاری عاشورا، بەرزنرخاندنێکە بۆ بەهاکانی قوربانیدان."
-
بۆمبێکی چێندراو لە پایتەختی سووریا تەقیەوە
بەشی سووریا- بۆمبێکی چێندراو لە دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقییەوە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
-
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم: بە زووترین کات مووچە دابەش دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ بەغدا لەبارەی جێبەجێ کردنی بڕگەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە گەیشتنە رێککەوتن.
-
هۆشداریی جیدیی ئەمریکا بۆ هەردوو حزبی پارتی و یەکێتیی
بەشی جیهان- جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
-
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەڵمانیا:
هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینم بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا
بەشی جیهان- یووشکا فیشر بڕوای وایە کە بەئاوڕدانەوە لە درێژەی سیاسەتی سەرکوت کردنی کوردەکان لەلایەن دەسەڵانی ئەردۆغانەوە، هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینێت بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا.
-
حکوومهتی ههرێم:
داوامان کردووە فەرمانبەرانی هەرێم لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕهتیدهکاتهوه قبووڵیان نهبێت فهرمانبهرانی ههرێم لهگهڵ بهغدا له یهک کاتدا مووچه وهربگرن.
-
حكوومهتى ههرێم: چیدی پرسى مووچە پێوەندیی بە ئێمەوە نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتى هەرێم لەبارەى مووچەوە راگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و دهڵێت پێشتر حکوومەتى هەرێم هەموو مانگێک مووچەى بۆ هاونیشتیمانیان دابین كردووه، بەڵام ئێستا ئەوە ئەرکى حکوومەتى عێراقە.
-
نەوەی نوێ:
هەرێم داوایەکی بەغدای سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی ۱۳۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕەت کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێم رەت دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە تائێستا هەرێمی کوردستان نەوتی ڕادەستی بەغدا نەکردوە.
-
هەرێمی کوردستان ئەبێت ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات تا شایستەداراییەکانی هەرێمی پێدابین بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی حەمە ساڵح لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق وتی: بەشی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بە دوو هۆکار ڕادەست نەکراوە: یەکەم ئەوەیە کە تاوەکوو ئێستاکە یاساکە نەچۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە و پێویستە ڕێنمایی وەزارەتی دارایی بۆ دەرکرێت و دووەم ئەوەیە کە هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە ڕاگیراوە.
-
قوتابیی کوردستانی خەڵاتی زێڕینی ئۆلەمپیادی بەدەست هێنا
قوتابیی کوردستانی توانیی خەڵاتی زێڕینی جیهانیی ئۆلەمپیاد لە بواری کیمیا بەدەست بێنێت.
-
سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆ بوونەوە.
-
پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان لەساڵیادی دامەزراندنیدا:
هەرێم ڕووبەڕووی داهاتوویەکی پڕ مەترسی بوەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا لە ساڵیادی دامەزراندنیدا رایگەیاند، بەدیلی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرنامە سیاسیەکەی هەر بزووتنەوەی گۆڕانە، هەربۆیە ئەم پڕۆژە سیاسیە نیشتیمانیە پێویستی بە خۆکۆکردنەوە و خۆڕێکخستنەوە و پێداچونەوە هەیە.
-
ژووری هاوبەشی بازرگانیی تورکیا و ئێران لە شاری خۆی کرایەوە
لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و تورکیا ژوورێکی هاوبەشی بازرگانیی لە شاری خۆی کرایەوە.
-
پرۆفیسۆر ئسکات لۆکاس:
تورکیا بەمەبەستی کونترۆڵ کردنی کوردەکانی سووریا هاوپەیمانێتی پێکدێنێت
بەشی جیهان- مامۆستایەک لە زانکۆی دووبلین بڕوای وایە دەسپێشخەریی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق تەنها بە ئامانجی هاوڕێ کردنی حکوومەتی سووریا و ڕەنگە ڕووسیاش بێت بۆ زەبرلێدان لە ئیدراەی خۆبەڕێوەبەری کوردی.
-
"لونهر کروزهر" بەرهەمی نوێی ژاپۆن بۆ گەڕان لەسەر مانگ
بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- له نوێترین دروستکراوی کهشتییه ئاسمانهکانی بۆشایی گهردوون، ژاپۆن ههوڵ دهدات ئۆتۆمبێلێک دروست بکات بۆ ئهوهی بینێرێته سهر مانگ که جێی دانیشتنی دوو کهشتیوانی ئاسمانیی تێدا دهبێتهوه.
-
فەرمانی دەستگر کردن بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەرکرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی، فەرمانی دەستگرکردنی بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەرکرد.
-
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
کەركووک شاری پێکەوە ژیانه به ناسنامەی كوردستانی/ پێویستە بە حوکمی جیران بوونمان لەگەڵ ئێران و تورکیا لەسەر بنەمای مافەکانی جیرانێتی ڕێکبکەوین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس باسی زەروورەتی ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت ئێران و تورکیا لەسەر مافەکانی جیرانیەتی دەکات و سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاش و ئامادەکاریی یەکێتی بە تایبەت لە شاری کەرکووک دەڵێت: یەکێتیی نیشتمانی لە دوای هەڵبژاردنی ڕابردوو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە حازرییدایە بەتایبەتی بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان کە تایبەتمەندییان هەیە.
-
سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور هەبوونی ناکۆکی لەگەڵ هەسەدە ڕەت دەکاتەوە
بەشی سووریا- ئەحمەد خەبیل، سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور کە لە ژێر چەتری هەسەدە شەڕ دەکات، بوونی ناکۆکیی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات رەت کردەوە.
-
بافڵ تاڵەبانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیان لە پاڵپشتیی هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی حکوومەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیی کرد لە سەرۆکی یەکێتی و لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی تەوافوق بۆ تەواوکردنی پرسە سیاسییەکان کرایەوە.
-
مەسعوود بارزانی نیگەرانیی خۆی لە بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کشاندنەوەی مەرسومی تایبەت بە کەنیسەی کلدان نیشان دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی لەگەڵ کاردینال لویس ساکۆ، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدان لە عێراق و جیهان کۆبوەوە و رایگەیاند، کوردستان وڵاتی خۆتانە و نابێ بیر لە جێهێشتنی بکەنەوە.
-
ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان:
حکوومەت نابێت بە مووچەخۆر بڵێت حەقم نییە بەسەر مووچەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکوومەت نابێت بە مووچەخۆر بڵێت حەقم نییە و مووچە ئەرکی بەغدایە، خۆ هاوڵاتیەک ناتوانێت بچێت پارە لە بەغدا وەربگرێت.