-
میت کوژرانی بەرپرسێکی باڵای PKKی لە باکووری عێراق ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کوژرانی بەرپرسی نامەبەریی پەکەکەی لە عێراق-سووریا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی گارا ڕاگەیاند.
-
سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کرکازاک، وەکوو هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە هەڵبژێردران
بەشی تورکیا- لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی دیموکراتی گەلاندا هاوسەرۆکانی نوێی پارتەکە هەڵبژێردران.
-
پارێزگاری کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
باشماخ دەروازەیەکی ستراتێژیکە بۆ ئێران/ سامان بە مەعیشەتی سنوورنشینەکان دەدرێت
لەم ڕۆژانەدا کوردستان بەبۆنەی هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینەوە قەرەباڵغە و سنووری باشماخی مەریوان لە ساڵی ڕابردووەوە وەکوو دەروازەیەک بۆ ئەم کارە چالاک کراوە. لەلایەکی دیکەوە «دەفرایەتیی سنوور» بۆ کوردستان دەبێت بەشێوەیەکی تایبەت و پسپۆڕانە ئاوڕی لێبدرێتەوە. بۆیە ئاژانسی کوردپرێس لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری کوردستان دەسکەوتەکانی ئەربەعین بۆ کوردستان و پلانەکانی حکوومەت بۆ گەشەپێدان بە سنوورەکانی پارێزگای تاوتوێ کردووە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە:
-
پەرلەمانتارێکی عێراق باس لە گرنگترین خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر یاسای نەوت و غاز دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەڕلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گرنگترین ئەو خاڵانەی ئاشکرا کرد کە هەرێم و بەغدا لەسەر تێپەڕاندنی یاسای نەوتو غاز لەسەری ناکۆکن.
-
سێ وڵات پڕۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگەیان ئامادە کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرێوەبەری توێژینەوە و پەرەپێدانی چاکسازی پێشمەرگە رایگەیاند: وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا ٣٥ پڕۆژەی جیاوازیان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئامادەکردووە.
-
تا ئێستا لەنێوان هەولێر و بەغدا رێککەوتن لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان نەکراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا، دەڵێت، تا ئێستا رێککەوتن لەبارەی چەند بابەتێک لەنێوان بەغدا و هەولێر نەکراوە، لەوانەی داهاتە نانەوتییەکان.
-
لە مەنبج چوار منداڵ بەهۆی مینێکی چێندراو گیانیان لەدەستدا
بەشی سووریا- چوار منداڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو، لە گوندی قەرت ویران لە مەنبجی باکووری سووریا گیانیان لەدەستدا.
-
میدیای نزیک لە مەسروور بارزانی:
دزی و تیرۆر و خۆفرۆشییەکانی برایانی تاڵەبانی، مەترسی لەسەر قەوارەی کوردستان دروست کردووە
بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- ماڵپەڕی باسنیووزی نزیک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت: بەهۆی دزی و تیرۆر و خۆفرۆشییەکانی بافڵ و قوباد تاڵەبانی، مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست بووە، بە جۆرێک کە ڕۆژانە هەزاران کەس لە خەڵکی سلێمانی و هەموو هەرێمی کوردستان و عێراق، باجی ئەو کارە خراپانەیان دەدەن.
-
بەهۆی ناکۆکیی نێوان تیمی یەکێتی و پارتییەوە کێشەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە درێژەی هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت پەیوەندی نێوان تیمی یەکێتی و پارتی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە زۆر خراپە.
-
مەسروور بارزانی بۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا:
پێویستە پڕۆژەی ڕێگەی پەرەپێدان بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکدا مەسروور بارزانی و وەزیری دەروەی تورکیا دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
-
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی KCK:
سیاسەتەکانی پارتی بەم شێوەیە بەردەوام بێت، PKK ڕووبەڕووی دەبێتەوە
بەشی تورکیا- ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند: ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام بێت لە سیاسەتەکانی ئێستای، ئەوا PKK ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
-
وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی تایبەت بۆ کوردپرێس:
داوامان لە وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد کێشەی پەکەکە لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکرێت و نەهێندرێتە ناو خاکی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی حزبەکەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە کوردپرێسی وت: پرسی زۆر لەوان بابەتی ئاو و وزە و پرسە ئەمنییەکان لەو دیدارەدا باسی لەسەر کرا و ئێمە وەکوو یەکگرتووی ئیسلامی داوامان کرد کە کێشەکانی ناوخۆی تورکیا نەهێندرێتە ناو خاکی ئێمە و لە پرسی پەکەکەدا ئەم کێشە دەبێت لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکرێت.
-
بەختیار عەلی: کورد دەوڵەتی لەبەر پەرتەوازەیی خۆی بۆ دروست نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەختیار عەلی نووسەر و بیرمەندی ناوداری کورد ڕایگەیاندووە یەکێتی و پارتی ئۆپۆزسیۆنیان لە هەرێمی کوردستان بۆ قەرەقۆزێک گۆڕیوە شایەنی گاڵتە و پێکەنینە.
-
سەعدی پیرە:
یەکێتی ناگەڕێتەوە بۆ سیستمی هاوسەرۆکی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، سیستمی هاوسەرۆکی لەنێو یەکێتیدا کۆتایی هاتووە و ناگەڕێنەوە بۆ ئەو سیستمە.
-
بارزانی و مارک سترۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە مارک سترۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.
-
سهرۆكى ههرێمى كوردستان و كونسولى گشتيى نوێى ئهمریکا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی لە مارک سترۆ، كونسولى گشتيى نوێى ئهمريكا له ههرێمى كوردستان کرد.
-
تورکیا پێگەکانی خۆی لە سووریا بەهێز دەکات
بەشی سووریا- هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی نوێیان رەوانەی ناوچەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن ئاگربەست لە باکووری رۆژئاوای سووریا کرد.
-
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە
بەشی تورکیا- ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێم لهڕێگهى بۆریى توركیاوه دهستپێدهكاتهوه.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە هاوتا تورکەکەی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
-
بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وەزیری نەوتی عێراق لە توركیایە
بەشی تورکیا- وەزیری نەوتی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە لە ئەنقەرەیە.
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجام دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیوایەكی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عیراق ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجام دا.
-
بڕیارە وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستان بکات
بەشی تورکیا- بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێر بكات.
-
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جارێکی تر هۆشداریەکی توند دەداتە حكوومەتی هەرێم
بەشی جیهان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بە داعش لەبارەی ئەنجامدانی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە جارێکی تر هۆشداری دەداتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
-
پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کوژرانی کەسایەتیی دیاری یەکێتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ڕووداوی کوشتنی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە دڵەوە نیگەرانی کردوون.
-
کوردەکان زیاتر لە هەموو کات لە خەونی سەربەخۆیی دوور کەوتوونەتەوە
بەشی جیهان- بۆ ماوەی سێ دەیە هەرێمی کوردستان لەگەشەکردندا بوو، لە کاتێکدا عێراق لەو ماوەیەدا پەرتەوازە بوو، هەرێم خێراترین گەشەی ئابووری لە عێراقدا هەبوو، کۆمەڵگەیەکی مۆدێرینی نەوتی بنیاتنا، هۆتێل و رێگاوبانی دروستکرد.
-
کادرێکی پێشکەوتووی یەکێتی لە ڕانییە کوژرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کادرێكی پێشکەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕانیە كوژرا.
-
مەسعوود بارزانی:
هەمیشە پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراكەت و هاوسەنگی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆ بووەوە.
-
هەر دوو باڵیۆزی ئێران و ژاپۆن لە بەغدا پێشوازییان لە زیادبوونی ڕۆڵی ناوچەیی عێراق كرد
بەشی ئێران- محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆ بوویەوە.
-
وتەبێژی پارتی:
کێشە لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوونی نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد: "لە دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتیدا باسیان لە واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ یان پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکانی پێشوو کردووە".
-
شارەزایەکی ئابووریی عێراق:
تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان سێ مەرجی هەیە
بەشی تورکیا- شارەزایەکی ئابووریی عێراقی ڕایدەگەیەنێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، ئەنقەرە چەند مەرجێکی بۆ بەغدا داناوە.