-
ئەندامی پێشووی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق و بژاردەکانی بەردەم بەغدا بۆ بڕیاردان لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی چەند پرسیاری سەبارەت بە بوودجە و نەوت دایەوە و بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان بەغدا چەندین بژاردەی لەبەردەستە لەوانە: وەرگرتنی غاز لە ئێران لە بەرامبەر نەوتی هەرێم، بەکارهێنانی نەوتی هەرێم بۆ سەرفی ناوخۆ، هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆریی نەوتی سووریاوە دوای نۆژەنکردنەوە و لە کۆتاییدا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
-
نرخی سووتەمەنی لە تورکیا ۲۱ لەسەد بەرز بووەوە
بەشی تورکیا- نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا دووبارە بەرزبووەوە و نرخی یەک لیتر بەنزین گەیشتە یەک دۆلار و ۵۰ سەنت.
-
کەسوکاری دوو زیندانیی سیاسی کوردستانی تورکیا گەیشتنە هەولێر
بەشی تورکیا- کەسوکاری مەزڵووم داغ و عەبدولڕەحمان سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیان کرد لە شاری هەولێر و ڕایانگەیاند، لە زیندان مافی ئەو دوو زیندانییە پێشل دەکرێت و دۆخی تەندروستییان خراپە.
-
ئەردۆغان مەرجەکەی بەشار ئەسەدی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان ڕەت کردەوە
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەتیکردەوە هێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا بکشێنێتەوە ئەوەش ئەو مەرجە بوو کە ئەسەد بۆ ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا دیاریی کردبوو.
-
وتەبێژی "هێڵی سێیەم" پلانی داهاتووی بزووتنەوەکەیان ئاشکرا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی جووڵانەوە سیاسییەکەی ئەدهەم بارزانی ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ ئەوەی دەیانەوێت لە هەموو هەرێمی کوردستاندا ڕێکخستنی سیاسی دروست بکەن بە ناوچەکانی بادینانیشەوە، چەقی کارەکانیان لە سلێمانی و کەرکووک دەبێت.
-
پەیامی مەسروور بارزانی بۆ خەڵکی کفری/وەڵامی خەڵک و نوێنەری پێشووی پەرلەمان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای شەش رۆژ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوامی خەڵکی کفری، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی ئاراستە کردن و ڕایگەیاند، بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم و دەڵێت: داواکارییەکانتانم پێگەیشتووە و لیژنەیەک بەزووی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان دەکات.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بۆ چارەسەری کێشەی بوودجەی هەرێمی کوردستان پێکهێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەر لەدوو رۆژ سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە پێکهێناوە.
-
درۆنێكى توركیا له هەرێمی کوردستان كهوته خوارهوه
بەشی تورکیا- درۆنێكى توركیا له گوندێكى ناحیهی سەنگەسەر كهوتۆته خوارهوه.
-
بەرپرسی دەزگای ستاندەر تایبەت بۆ کوردپرێس:
بڕیاری دوو دادگای فیدراڵی عێراق و دادگای پاریس کاریگەریی لەسەرە ڕەوشی بوودجە و نەوتی هەرێمی کوردستان دروست کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی و و بەرپرسی دەزگای ستاندەر وەڵامی چەند پرسیارێکی کوردپرێسی سەبارەت بە بودجە و نەوتی هەرێمی کوردستان دایەوە و ڕایگەیاند: بڕیاری دوو دادگای فیدراڵی عێراق و دادگای نێودەوڵەتیی پاریس کاریگەریی لەسەرە ڕەوشی بوودجە و نەوتی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.
-
پەرلەمانتاری نەوەی نوێ:
کاتی ئەوەیە ئەم دەسەڵاتە دز و گەندەڵە ڕاماڵین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەسەڵات دوای ٣٢ ساڵ نەک نەیتوانیوە کارەبا بۆ خەڵک چاک بکات، بەڵکوو نرخەکەشی گران کردووە.
-
ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی:
پارتی دەستی ڕاست و چەپی نییە و تەنها مەسعوود بارزانی مەرجەعە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی دایەوە و دەڵێت: پارتی دەستی راست و چەپی نییە و تەنها مەسعوود بارزانی مەرجەعە.
-
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵ:
پارتی و یەکێتی داوای دروستکردنی هاوپەیمانییان لە کۆمەڵ کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، لەبەر ئەوەی یەکێتی و پارتی هۆکاری دروستنەکردنی لیستێکی کوردستانین لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ چەند کەسایەتی و لایەنێک گفتوگۆ کراوە بۆ دروستکردنی لیستێک بەبێ پارتی و یەکێتی.
-
محەمەد شیاع سوودانی:
هەڵوێستی عێراق پشتیوانی کردنە لە یەکێتیی خاکی سووریا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پلان و مەترسییەکان کە زیان بە هەردوو وڵات دەگەیێنن، پێویستە.
-
بەشار ئەسەد تورکیا دەکاتە بەردەنگ:
بەشێک وڵاتی دراوسێ پاڵپشتی تیرۆریزمن و گەلی عێراق و سووریا بێئاو دەکەن
بەشی سووریا- محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا باسی قەیرانی کەمئاوییان لە وڵاتەکانیان کرد و داوایان لە تورکیا کرد ئاوی زیاتر بۆ وڵاتەکانیان بەربداتەوە.
-
سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومان کردنی ناوچەی برادۆست
بەشی تورکیا- دوو رۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری برادۆست دەکەن.
-
تورکیا ۱۶۰ کەسی دیکەی دیپۆرتی سنووری سووریا کردەوە
بەشی سووریا- تورکیا ۱۶۰ کەسی لە دەروازەی شارۆچکەی گردی سپییەوە، دیپۆرتی سنووری سووریا و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن کرد.
-
داهات و تێچووەکانی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای دیلۆیت، ئاماری بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، خەرجی و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ۲۰۲۳ بڵاو کردەوە.
-
پاتریارکی کلدانییەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆی بەغدا بەرەو هەرێمی کوردستان جێدێڵێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاردیناڵ لویس رافائیل ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق بڕیاری دا لە بارەگەی سەرەکیی پاتریارک لە بەغدا بکشێتەوە و رووبکاتە کەنیسەیەکی هەرێمی کوردستان
-
پێشنیاری محەمەد حاجى مەحموود لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێشنیار دەکات کە لەبری پەنابردن بۆ بەغدا تاوەکوو کۆمسیۆنی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمان بکات بە هەمان میکانیزمى ساڵى ۱۹۹۲ هەڵبژاردنەکانى هەرێم ئەنجام بدرێن.
-
حکوومەتی سووریا مۆڵەتی دا بە گواستنەوەی هاوکارییەکان لە دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا
بەشی سووریا- دیمەشق لە رێگەی پەیامێکەوە ڕەزامەندیی خۆی بە نەتەوەیەکگرتووەکان گەیاندووە، بۆ بەکارهێنانی دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا بۆ گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ باکووری رۆژئاوای سووریا.
-
میت کوژرانی بەرپرسی هێزی تایبەتی PKK لە باکووری عێراق ڕادەگەیەنێت
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیاڕایگەیاند لە باکووری عێراق بەرپەرسی قەندیلی شانەی هێزی تایبەتی پەکەکە-یان کردۆتە ئامانج.
-
ئەردۆغان و سوودانی پێوەندییەکانی تورکیا و عێراقیان تاوتوێ کرد
بەشی تورکیا- سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندیەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت و لەو پەیوەندیەدا نیازی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکانی لەگەڵ عێراق دەربڕی.
-
تۆپخانەکانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد
بەشی تورکیا- تۆپخانەکانی تورکیا جارێکی تر ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کردەوە.
-
کۆچی بە لێشاوی پەنابەرانی کوردی تورکیا بۆ ژاپۆن دەستی پێکردەوە
بەشی جیهان- سەرەڕای ئەوەی کە ئەو کوردانەی پێشتر لە ژاپۆن نیشتەجێ بوونە هێشتا مافی پەنابەرێتییان وەرنەگرتووە گرووپێکی گەورەی دیکە لە کوردەکانی تورکیا پاش بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات کۆچیان بۆ ژاپۆن کرد.
-
تورکیا مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرز کردەوە
بەشی تورکیا- وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند عێراق "خەریکە نائومێد دەبێت" لە ئاستی پێشکەوتنی گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیادا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و کەرکووک کە لە مانگی 3ی ئەمساڵەوە ڕاگیراوە.
-
بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەشێکی ژینگەیین و بە شێکی دەستکردن و حکوومەت لێیان بێدەنگە.
-
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی:
ئەگەر کورد لە ناوچەکێشە لەسەرەکان یەکدەنگ نەبێت ژمارەیەکی زۆر دەنگ و کورسی لەدەستدەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند، ئەگەر کورد یەک دەنگ نەبێت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ژمارەیەکی زۆر لە دەنگ و کورسی لەدەستدەدات و مەترسیش لەسەر کوردستانی بوونی کەرکووک دروستدەبێت.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان:
نابێت لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "نابێت لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ بکرێت".
-
سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان؛ سەردانێکی سیاسی یان گەشتیاری
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگێشتی تایبەت سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
-
ئەردۆغان:
کێشەی ناوخۆیی ڕێگری لە هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەکات
بەشی تورکیا- سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند هەر کاتێک حکوومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتن دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.