سلێمانی
-
لە سلێمانی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ڕوویداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر شەقامی ۶۰ مەتری سلێمانی لە نزیک هۆتێل ئەبووسەنا هاوڵاتیانی گوێبیستی تەقەیەکی زۆربوون و هێزی زۆری ئەمنیش بڵاوەی پێ کرا.
-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی و کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە، سەرکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد.
-
پەرلەمانتارێکی پارتی:
یەکێتی لە دابینکردنی بوودجەدا، جگە لە خیانەت و دزی و درۆ هیچی تر ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی کە خۆی بە حزبێکی کوردستانی دەزانێ، نەک هەر حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی نییە، بەڵکوو تا پێی کراوە زیان لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەدات.
-
محەمەدی حاجی مەحموود:
کورد نابێت خۆی ڕادەستی بەغدا بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند بە ئەو مامەڵەی لەگەڵ بەغدا دەکرێت کورد شەرمەزار کراوە.
-
دەستەی بەڕێوەبەریی KCK:
بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە چالاکییەکانمان دەست پێدەکەینەوە
بەشی تورکیا- دەستەی بەڕێوەبەریی KCK باس لە دەست پێکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکانیان دەکاتەوە ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی ئەمدواییەی سوپای تورکیا.
-
مەسعوود بارزانی لەسەر پڕۆسەی تێپەڕاندنی پڕۆژەی یاسای بوودجەی 2023ی عێراق پەیامێکی توندی بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند جێگەی داخێکی زۆرە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵێکی نابەرپرسانە و پێچەوانەی دەستوور بۆ قووڵکردنەوەی کێشەکان و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان هەبوو.
-
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی KCK:
حسێن ئاراسان بە هەماهەنگیی میت و پاراستن تیرۆر کراوە
بەشی تورکیا- کەجەکە رایدەگەیەنێت، "حسێن ئاراسان، بە هەماهەنگیی پەدەکە و میتی تورکیا کوژراوە و بێگومان تۆڵەی لە بکوژان دەکەینەوە".
-
فراكسیۆنى یهكێتى له پهرلهمانى كوردستان:
بڕگەی پارێزگای ناڕازیی لە بوودجەدا ھەنگاوێکی دروست بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنى یهكێتى له پهرلهمانى كوردستان ههڵوێستى خۆى لهبارهى چهسپاندنى بڕگەی پارێزگای ناڕازیی لە بوودجەدا ئاشكرا كرد.
-
سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری یەکێتی:
دوای پەسەندکردنی مادەی ۱۴ هەرێمی کوردستان لەت نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری یەکێتی لە بەغدا دەڵێت، زۆرینەی بڕگەکانی مادەی ۱۳ و ۱۴ لە پڕۆژەیاسای بودجە بە رێککەوتن کراوە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق؛ تەنیا یەک بڕگە نەبێت کە دەنگی لەسەر درا لە پەرلەمان.
-
ناکۆکیی پارتی و یەکێتی لەسەر بڕگەی پارێزگا ناڕازییەکان، چارەسەر نەکرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- «هادی عامری» نەیتوانی پارتی و یەکێتیی لەسەر بڕگەی مامەڵەی راستەوخۆ بەغداد لەگەڵ پارێزگای ناڕازیی لەناو بودجەدا بگەیەنێتە رێککەوتن، یەکێتی قایل بووە ئەم بابەتە بدرێتە دەست لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پارتی دەڵێ دەبێت لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری لێبدات.
-
هێرشی توندی ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ سەر پارتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە "ناڕاستەوخۆ" هێرش دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی:
دەمانەوێت رێگری لەو غەدرە بکەین کە چەند ساڵە دەرحەق بە سلێمانی دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە یاسای بوودجەدا زۆر بەڕوونی هاتووە و دەڵێت، ئەگەر دادپەروەری لە دابەش کردنی مووچەدا نەبوو ئەوکات هەر پارێزگایەک دەتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات.
-
نەوەی نوێ دژایەتیی خۆی لەگەڵ هەوڵی یەکێتی بۆ پەسەند کردنی بڕگەیەک لە بوودجەی عێراق ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى جووڵانهوهى نهوهى نوێ دژى ئهو ههوڵهى یهكێتى دهوهستێتهوه كه ئهگهر بوودجه بهیهكسانى بهسهر پارێزگاكان دابهش نهكرا، پارێزگاى ناڕازى ڕاستهوخۆ لهگهڵ بهغدا مامهڵه بكات.
-
بۆ بەسەر کردنەوەی سنوورەکان، وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری بەرگریی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێکی ئەمنی سەردانی شاری سلێمانیی کرد.
-
تورکیا ئیدیعا دەکات سێ بەرپرسی پەکەکە لە سنووری سلێمانی کرانە ئامانج
بەشی تورکیا- میتی تورکیا بە ئامانجگرتنی 3 بەرپرسی پەکەکەی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند، ئەوەش دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەرێگەی سیخوڕەکانیانەوە.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بۆ کوردپرێس:
چەندین تێبینیمان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وێڕای لێکدانەوەی تەوەری سەرەکیی هەر دوو بڕگەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق، ڕایگەیاند: ئێمەیش وەکوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێبینیمان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجە هەیە و بەدواداچوونیش بۆ تێبینییەکانمان دەکەین.
-
ئاری هەرسین:
ئەگەر لەبەر ڕازی کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژاردن دەکەین، ئەوە هەر نەکرێت باشترە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: هەر کاتێک نێوانی پارتی و یەکێتی تێکدەچێت، خەڵک لە دڵەڕاوکێ ئەژی، خەمی ساقامگیرییەتی، چوونکە خەمی مووچە و بازاڕ و نانەکەیەتی کە بارگرانیی دروست نەبێت بۆی.
-
لقی بانکی "میللی" ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە
بەشی ئێران- وەزیری ئابووری و دارایی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لقی بانکی "میللی" ئێران بە شێوەی فەرمی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی دوای کۆبوونەوە: هەردوولا بڕیارمان دا وەک یەک تیم کار بکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لەدوای کۆبوونەوەکەیان رایانگەیاند، بڕیارمان دا وەک یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجام بدرێت.
-
ژمارەیەک قوللـەی چاودێری لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دروست دەکرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ژمارەیەک قوللـەی چاودێریی لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە پارێزگانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دروست دەکات.
-
یەکێتی هەوڵ دەدات پشکی سلێمانی لەناو بوودجەی فیدراڵدا جیا بکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دراو میدیا لە ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلدا لەبارەی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ وەرگرتنی بوودجەی ڕاستەوخۆ لە بەغدا دەنووسێت: وەفدی یەکێتیی لە بەغداد بەڵێنی ئەوەی لە لایەنە شیعەکان وەرگرتووە پشتیوانی جیابوونەوەی دارایی سلێمانی بکەن لەناو بوودجەی فیدراڵدا.
-
پارێزگاری سلێمانی: داوامان لە حکوومەتی ناوەندی کردووە بەنزینی ۴۵۰ دیناری بۆ سلێمانی دابین بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، داوایان لە حکوومەتی ناوەندی کردووە بەنزینی ۴۵۰ دیناری بۆ سلێمانی دابین بکات و بەپێی دەستوور دەبێت بەرهەمەکانی نەوت بنێرێت.
-
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی:
بە هیواین لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتن، تا ئیدارەی مالی سلێمانی بدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو گرفتەی سلێمانی چارەسەر نەکرا، بەهیواین لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتن.
-
پەرلەمانتارێکی پارتی:
کاتی ئەوەیە یەکێتی شکستی خۆی لە ئیدارەدانی سلێمانی رابگەیەنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێستا بۆ هەمووان دەرکەوتووە، داهاتی سلێمانی دەدزرێت و داهاتی راستەقینە لە خەڵکی شارەکە دەشاردرێتەوە.
-
وتهبێژى قوباد تاڵهبانى بۆ حکوومەتی هەرێم:
کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەر بکەن، ئینجا باسی گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتهبێژى قوباد تاڵهبانى لهبارهى گهڕانهوهى تاڵهبانى و تیمهکهى بۆ ناو ئهنجومهنى وهزیران و بهشداری کردن له کۆبوونهوهکانى حکوومهت ڕوونکردنهوه دهدات.
-
کاردانەوەی وهزارهتى دارایی ههرێم لەبارەی دابهش نهکردنى مووچه له سلێمانى
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وهزارهتى دارایی ههرێم ڕایگهیاند، دابهش نهکردنى مووچه له سلێمانى بههۆى گۆڕانکارى بووه له خشتهى مووچه.
-
له نهخۆشخانهى منداڵانى سلێمانى پێکدادان ڕووی دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له نهخۆشخانهى منداڵانى سلێمانى، لهناکاو دهنگى فیشهک بەرز بووەوە و دوو کهسیش بریندار بوون.
-
ڕۆژنامەی حورییەت: سلێمانی خراوەتە لیستی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە
بەشی تورکیا- ڕۆژنامەیەکی تورکی دەڵێت شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بۆ لیستی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە باكووری عێراق زیاد کراوە.
-
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران:
دەبێت یەکێتی باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی كهم بكاتهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت: "هۆکاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و هێرشی درۆن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەو شارە بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی یەکێتیە بۆ پرسی کورد".
-
ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى:
هاوپەیمانان تورکیایان لە سەردانەکەی هەسەدە بۆ سلێمانی ئاگادار کردبۆوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى نیشتمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئهمریکا زانیاریى داوەتە تورکیا لهبارهى ئامادەبوونی مهزڵووم کۆبانی له فڕۆکهخانهى نێودهوڵهتى سلێمانى.