سلێمانی
-
بەڵێندەرانی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێک لە بەڵێندەرانی سلێمانی بە مەبەستی خەرج کردنی پارەکانیان لە بانکەکانی هەرێمدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
-
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل:
ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت لە هیچ شوێنێکی دونیا ناکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەبهرامبهر دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی تەقەکردن و کوشتنی هاوڵاتیان لەلایەن کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە، لاهوور شێخ جەنگی هاته دهنگ.
-
تاڵەبانی:
ھەرکەسێک لە ھەر پلە و پۆستێکدا بێت و یاساشکێنی بکات، ڕادەستی یاسا دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی پهیامێكی لهبارهی كوشتنی "ئاری چایچی" بڵاو كردهوه و ڕایدهگهیهنێت، ھەرکەسێک لەھەر پلە و پۆستێکدا بێت و یاساشکێنی بکات، یاخود ببێتەھۆی دروست کردنی پشێوی و پاڵپشتی ھەر تاوانێک بکات، ڕادەستی یاسا دەکرێت.
-
بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی:
گەمارۆکانی تورکیا زیانێکی بەرچاوی بە سلێمانی گەیاندووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند، گەمارۆی تورکیا زیانێکی بەرچاوی بە شارەکە گەیاندووە، کە بە١٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
-
نوێکردنەوەى مافى مانەوەى سیاسی بۆ ئەندامانی حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێکردنەوە و پێدانی مافی مانەوەی سیاسی بەو کەسانە ڕاگیراوە کە لەسەر کاری سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن و بەوتەى خۆیان ئەوەش گرفتی گەورەی بۆ دروستکردوون.
-
ڕاپۆرتێک لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دامەزراوەی میدیایی درەو لە ڕاپۆتێکدا ئاماری هێرشەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا و هەروەها ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی لەناو خاکی هەرێم ئاشکرا کردووە
-
ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگر نییە لە گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژە دا بە بوونی ۱۵۷ هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان و جەختی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەرگیز ڕێگری نەکردووە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بەڵام هەلومەرجەکە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان گونجاو نییە.
-
پارتی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشی کۆمسیۆن دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیستی ناوی ۱۹۰ کەس رادەستی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کراون بۆ ئەوەی وەک کاندیدی حزبەکە پێشکەشی کۆمسیۆن بکرێت.
-
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق:
نزیکەی ۳ ملیۆن دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە کۆی ۳ ملیۆن و ۷۸۹ هەزار دەنگدەری هەرێمی کوردستان، تاوەکوو ئێستا ۲ ملیۆن و ۹۰۱ هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.
-
پڕۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی ئێران لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستی پێکرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی رایگهیاند، له کاتژمێر ۸:۰۰ی بهیانی ئهمڕۆوه پڕۆسهی دهنگدان له هەرێمی کوردستان و سهرانسهری عێراق دهستیپێکردوه.
-
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی:
گرتووخانەکانی چاکسازیی هەرێمی کوردستان پڕبوون لە سزادراو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گرتووخانەکانی چاکسازی گەوران لە هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی پڕبوون لە سزادراو و دۆخەکە وا بڕوات دووچاری گرفتی گەورە دەبن.
-
تەنها لە سلێمانییەوە زیاتر لە ۵۰۰ ملیۆن دینار کراوەتە قوربانیی بۆ غەززە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ جەژنی قوربان تەنھا لە شاری سلێمانی بە بڕی زیاتر لە نیو ملیار دینار قوربانی بۆ غەززە کراوە.
-
تورکیا لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۴ەوە ٨٨٣ هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە/ فیلم
بەشی تورکیا- لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو مانگی ٦ی ٢٠٢٤، سوپای تورکیا ٨٣٣ هێرش و بۆردوومانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
-
ڕاوێژکاری سەرۆکی کۆچکردووی عێراق هەڵویستی مەسعوود بارزانی لە سەردەمی نەخۆشیی مام جەلالدا ئاشکرا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی کۆچکردووی عێراق ئاشکرای دەکات کە دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال، مەسعوود بارزانی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و کوڕەکانی کۆبووەتەوە و بە "زمانێکی باوکانە و برایانە" قسەی لەگەڵ کردوون.
-
وهزیری دهرهوهی ئێران بهوهکالهت سهردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دهکات
بەشی ئێران- بڕیاره عهلی باقری وهزیری دهرهوهی ئێران به وهکالهت ئەمڕۆ پێنجشهممه بە سهردانێکی دوو ڕۆژه بگاته عێراق.
-
گۆڤارێکی ئەمریکی لێکیدایەوە:
هۆکاری درێژ کردنەوەی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە
بەشی جیهان- گۆڤاری مۆنیتۆر دەنووسێت ئەو گوشارە ئابوورییە لەلایەن تورکیاوە خراوەتە سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی یەکێتیی نیشتمانی ،بۆ دوور خستنەوەی ئەو حزبەیە لە PKK.
-
تورکیا جارێكی تر ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشكرای كرد، تورکیا جارێكی تر ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە.
-
ژمارەیەک ئاوارە لە کەمپی ئاشتییەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی شەممە ٧٨٧ ئاوارە لە کەمپی ئاشتی لە سلێمانی گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین و شنگال.
-
ماڵپەڕی شەفافییەت:
داهاتى هەفتەیەکى سلێمانى ١٢ ملیار دینار بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داهاتی یەک هەفتەی ڕابردووى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین نزیکەى ١٢ ملیار دینار بووە.
-
محەممەدسادق موعتەمدیان:
ڕێککەوتنی باش لە بواری پەیوەندیی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری لەنێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان کراوە
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە یاوەریی شاندێک سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەرانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبووەوە.
-
سەرکونسوڵی ئێران تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری مام جەلال دا نیا
بەشی ئێران- سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری مام جەلال دادەنێت.
-
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی کۆرسی کۆتاکانی لە پەرلەمانی کوردستان یەکلایی کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهنجومهنی کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهکانی عێراق رایگهیاند، کۆمسیاران ژمارهی کورسی کۆتاکان و دابهشبوونیان بهسهر بازنهکانی ههڵبژاردنی پهسهند کرد.
-
پێنج کورسی بۆ پێکهاتهکان له پهرلهمانی کوردستان دیاری کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا، پێنج کورسی بۆ پێکهاتهکان وهک کۆتا له پهرلهمانی کوردستان دیاریبکرێت.
-
کاردانەوەی ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانی:
ئایا سەرکردایەتی پارتی ئاگاداری مانشێتەکەی میدیای سەربە حزبەکەیانن کە لەبارەی پەکەکە لە سلێمانی بڵاوی کرۆدتەوە؟
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى وەڵامى ڕۆژنامەى زمانحاڵى پارتى دەداتەوە و دەڵێت: بڵاوکردنەوەى ئەو هەواڵە چەواشەکارییە لەپێناو ڕاکێشانى سەرنجى ئەو دەوڵەتەیە کە بەهۆى کورد بوونەوە جیاوازى لە نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و مەسعوود بارزانیدا ناکات.
-
بەهۆی هاوکاری نەکردن لە سەرکوت کردنی PKK:
وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ دووهەمجار ڕەخنە لە ئێران دەگرێت
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەوان لە پرسی پەکەکەدا متمانەیان بە عێراق هەیە، بەڵام لەگەڵ ئێران هاوتەریبانە لێی ناڕوانن.
-
کۆمپانیای دانە غاز:
بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بە تەواوێتی ئاسایی بوویەوە
بەشی جیهان- کۆمپانیای دانە غاز کە سەرپەرشتی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات ڕایدەگەیەنێت بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا ئاسایی بووەتەوە.
-
دانەگاز بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگرت
بەشی جیهان- کۆمپانیای دانەگاز ڕایگەیاند سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندان و کرێکارانى کاری هەرە لەپێشینەی کۆمپانیاکەیە، بەو هۆیەوە بەشێوازی کاتی بەرهەمهێنانیان لە کۆرمۆر ڕاگرتووە.
-
بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی:
ئەگەر پارتی بەشداری نەکات، سندووقی دەنگدان لە هیچ شوێنێکی هەرێم دانانرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی جەخت لە هەڵوێستی حزبەکەی دەکاتەوە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
-
کێڵگهی غازی کۆرمۆر چ بایهخێکی ستراتیژیی هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دامەزراوەی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکی کورتدا کێڵگهی غازی کۆرمۆر دەناسێنێت و باس لە هەڵکەوتە و یەدەگ و پشکی وەبەرهێنەران و لە کۆتاییدا هێرشەکانی سەر ئەم کێڵگەیە دەکات.
-
کاردانەوەکان هەمبەر هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی لەچەند پەیامی جیاجیادا هێرشە درۆنییەکەی دوێنێی سەر کێڵگەی گازی کۆمرۆیان بەتوندی ئیدانە کرد.