-
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری:
گەلی ئێران و وڵاتانی دراوسێی باجی شەڕە سەپێندراوەکان دەدەن
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی دایە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی گەلی ئێران و وڵاتانی دراوسێی باجی شەڕە سەپێندراوەکان دەدەن.
-
پەروین بوڵدان لە زیندانی ئەدیرنە چاوی بە سەلاحەدین دەمیرتاش کەوت
بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لیستی دەم پارتی، چووە زیندانی ئەدیرنە و چاوی بە سەلاحەدین دەمیرتاش کەوت.
-
دوای دوو مانگ گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکووک دەستی پێکردەوە
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ، ئەمڕۆ هەینی بۆ یەكەمجار دەست بە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووک كرایەوە.
-
قەرەیلان:
دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بۆ پرۆسەی ئاشتی نانێت و داوای ڕادەستبوون دەکات
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، دەوڵەتی توركیا کە هەنگاوی کۆنکرێتی نانێت و رادەستبوون دەسەپێنێت، پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی راوەستاندووە.
-
نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبووزەبی
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات.
-
ئەردۆغان:
پرۆسەی چارەسەری پێویستی بە مامەڵەیەکی هەستیارتر هەیە
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەبارەی پرۆسەی چارەسەریەوە چاوەڕوانین هەمووان بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن.
-
سڕینەوەی پێشمەرگە لە بوودجەی ئەمریکا و تەرخانکردنی ١٣٠ ملیۆن دۆلار بۆ سووریا و کوردەکان
بەگوێرەی خشتەکانی بوودجەی بەرگریی ساڵی ٢٠٢٧ی ئەمریکا، ئەو وڵاتە بۆ ساڵی داهاتوو هیچ پشکێکی بۆ هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دانەناوە، بەڵام بەردەوام دەبێت لە هاوکارییە بەرگرییەکانی بۆ هێزە کوردییەکانی سووریا.
-
شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە؛ لە ژێر سێبەری قەیرانی ئابووری و داهاتوویەکی نادیار
دۆخی ئێستای گەڕەکەکانی "شێخ مەقسوود" و "ئەشرەفییە"ی شاری حەلەبە پاش کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هاتنە ناوەوەی هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە کانوونی دووەمی ڕابردوو، سەرەڕای سەقامگیرییەکی مامناوەند کە هەیەتی ڕووبەڕووی قەیرنی قووڵی دارایی و نیگەرانیی خەڵکی سڤیل بۆتەوە.
-
هاوکات لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا جموجۆڵی ڕووسیا لە سووریا زیادی کردووە
سەرچاوە چاودێرییەکان لە سووریا ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، جموجۆڵە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
-
سەرۆکی پارتی و فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەن
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا و فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، پیرۆزباییان لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی وەک کاندیدی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
-
عەلی زهیدی: قۆستنهوهی دهرفهتهکان کاری لهپێشینهی حکوومهت دەبێت
عهلی زهیدی کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهیهکهم پهیامیدا رایگهیاند، ڕووبهڕووبوونهوهی ئاستهنگه ناوخۆیی و دهرهکییهکان، ههڵسهنگاندنی مهترسییهکان و قۆستنهوهی دهرفهتهکان له کاره لهپێشینهکانی بهرنامهی حکوومهتهکهی دهبێت.
-
عەلی زەیدی بەفەرمی بۆ پێکهێنانی کابینەی ڕاسپێردرا
چوارچێوەی هەماهەنگی له کۆبوونهوهی ئهمشهویدا، بهفهرمی عەلی زیدی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومهتی نوێی عێراق کاندید کرد.
-
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان:
حکوومەت بە مەبەست پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دوا دەخات و لەئێستادا گەیشتووەتە ئاستی وەستان
تولای هاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) رایگەیاند: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا زۆر بە سستی دەڕوات و گەیشتووەتە ئاستی وەستان.
-
کۆبوونەوەی ENKS و SDF بۆ یەکخستنی هەڵوێستی کورد لە سووریا
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆ بووەوە. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، داڕشتنی میکانیزمێکی نوێیە بۆ مسۆگەرکردنی پێگەی کورد لە داهاتووی سووریادا.
-
ئهندامێکی سهرکردایهتیی یهکێتی:
هیچ پهیوهندییهکی سیاسی لهنێوان یهکێتی و پارتیدا نهماوه
لوقمان وهردی، ئهندامی سهرکردایهتیی یهکێتی رایدهگهیهنێت، "هیچ پهیوهندییهکی سیاسی له نێوان پارتی و یهکێتيدا نهماوه".
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
ناتوانرێت هاوتەریب لەگەڵ زیادکردنی فشارەکان باس لە گفتوگۆ بکرێت
مەسعوود پزیشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان داویین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و هەڵوێستی ئێرانی لەبارەی دانووستانەکان تاوتوێ کرد.
-
سەرچاوە ئاگادارەکان بۆ العربية؛
بەرپرسێکی تورکیا و مەزڵووم عەبدی لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان کۆ بوونەوە
فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە میانی دوایین سەردانیدا بۆ دیمەشق، لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای تورکیا کۆ بووەتەوە و تێدا تاوتوێ دۆخی ڕۆژاڤا و پرسی ئاشتی لە تورکیا كراوە.
-
حکوومەتی ئوسترالیا هیچ کەسوکارێکی داعش لە سووریاوە وەرناگرێتەوە
دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک کە باس لە هەوڵی چەند خێزانێکی ئوسترالی دەکات بۆ گەڕانەوە، حکوومەتی ئوسترالیا دەڵێت هاوکاریی ئەو هاووڵاتییانە ناکات کە کەسوکاری چەکدارانی داعشن و دەیانەوێ لە کەمپەکانی سووریاوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
-
دژەتیرۆری یهکێتی:
دەرزییەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت حکوومەت لێی بەرپرسە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر له سلێمانی (CTG) رایگهیاند، دەرزییەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت مەسروور بارزانی، سهرۆکی حکوومهت لێی بەرپرسە.
-
عێراقچی و بارزانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە گرنگیی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.
-
بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی گفتوگۆی تایبەتی کوردپرێس لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان؛
میدیای کوردی لە نێوان «خاوەندارێتی سیاسی» و «ئەرکی پرۆفشناڵ» لە زاری وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە
یاریدەری وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای بەرگری کردن لەشێوازی ئێستای خاوەندارێتیی میدیایی جەختی لەوە کردەوە وابەستە بوونی میدیاکان بە حیزب و کەسایەتییەکان بەشێک دانەبڕاوە لە ئەمری واقیع لە هەرێمی کوردستان؛ ئەم ڕەوایەتە هەروەها پرسیاری زۆر گرنگ لەبارەی سنووری نێوان «ناسنامەی میدیایی» و «سەربەخۆیی پرۆفشناڵ» دروست دەکات.
-
چالاکوانی کوردی ئێزدی بەرزترین خەڵاتی فەرمیی کۆماری فەرەنسای وەرگرت
نادیە موراد چالاکوانی کوردی ئێزدی، لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس خەڵاتی نیشانەی لیجیۆنی شەرەف (Legion of Honor) وەرگرت.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
بەربەستی بەردەم دانوستان، گەمارۆ و هەڕەشەکانی ئەمریکایە
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند پێشێلکردنی بەڵێنەکان، گەمارۆدان و هەڕەشەکان بەربەستی سەرەکین لە بەردەم دانوستانی ڕاستەقینە.
-
بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
هەموو لایەنەکان لەبارەی ئیدیعای ناردنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە هەڵوێستی خۆیان ڕابگەیێنن
لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی ئیدیعای سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناردنی چەک بە لایەنێکی کوردی لە گەرمەی نائارمییەکانی کانوونی دووەمدا، وتی: ئێمە بەڕوونی ئەم پرسەمان بۆ لایەنە ناوخۆیی بیانی ڕوون کردۆتەوە کە نە چەکمان وەرگرتوو و نە چارەنووسی چەکەکان دەزانین و داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەبارەی ئیدیعای ناردنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە هەڵوێستی ڕەسمیی خۆیان ڕابگەیەنن تا پرسەکە بۆ ڕای گشتی ڕوون ببێتەوە.
-
پارێزگاری نوێی کەرکووک بە فەرمی دەستبەکاربوو
محەممەد سەمعان کەنعان، وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک لە بەردەم سەرۆکی دادگەی پارێزگاکە سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی دەستبەکاربوو.
-
مەزڵووم عەبدی: ئەولەویەتی ئێمە یەکدەنگیی کوردە لە کوردستانی سووریا
بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی مەسەدە دەڵێت مەزڵووم عەبدی لە وەڵامی پێشنیاری شەرعدا بۆ هاوکاری لەگەڵ دیمەشق ڕایگەیاندووە: ئەولەویەتی ئێمە لە ئێستادا یەکدەنگی و یەکگرتوویی و ڕێکخستنی ناو ماڵی کوردە.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛
دەستدرێژی کردنەسەر کەشتی بارهەڵگری ئێران چهتهگەریی دهریاییە
وهزارهتی دهرهوهی ئێران سهركۆنهی دهستبهسهركردنی كهشتی بارههڵگری ئێرانی لهلایهن هێزهكانی ئهمریكاوه كرد و داوای ئازادكردنی دهستبهجێی كهشتییه ئێرانییهكان و دهریاوانان و تیمهكهی كرد.
-
غەریب سەجادی:
هێرشەکانی دوژمن زیانی بە ۳۸۰۰ باڵەخانە لە سنە گەیاندووە
قایمقامی سنە رایگەیاند، بەهۆی جەنگەوە زیان بە سێ هەزار و ۸۰۰ باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوونی شارەکە گەیشتووە، ۴۵ یەکەش بە تەواوی ڕووخاون.
-
سەرکردەیەکی بەرەی گەل: دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی سیاسییە
ژینۆ محەممەد، رایگەیاند، بڕیاری مانگرتنی لاهوور شێخ جەنگی و برایەکەی لە خواردن، دوای ئەوە هات کە گەیشتنە بنبەست لەگەڵ رێکارە یاساییەکان و هەستیان کرد دادگا بە سیاسی کراوە.
-
لە کەنداو تا کوێستان؛ سوودەکانی ڕێگای بازرگانیی ئێران بەرەوە سنووری ڕۆژاوا/ مەنسوور ئەولا
بەشی ئێران- مەرزی زەمینیی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە بارودۆخێکدا کە بەندەرەکانی وڵات ڕووبەڕووی گەمارۆ و گوشاری بیانی بوونەتەوە، دەتوانێت ببێتە یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگا جێگرەوەکان بۆ هێشتنەوە و گەشەپێدان بە بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی بیانی. ئەم بابەتە تەنها تەنها ڕێگاچارەیەکی کورت خایەن بۆ دەربازبوون لە گرفتە هەنووکەییەکان نییە بەڵکوو دەفرایەتییەکی ستراتێژیکە بۆ دووبارە نووسینەوەی شێوازی بازرگانیی ناوچەیی ئێران. بەمحاڵەشەوە مسۆگەر کردنی ئەم دەفرایەتییە پێویستی هەیە بە تێڕوانینێکی چەند ڕەهندی لەسەر بنەمای شرۆڤەکارییە پسپۆڕانەکان.