kurdpress

  • فارسی
  • English
  • کوردی
  • Türkçe
  • سەرەکی
  • ئێران
    • ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
    • ئیلام
    • کرماشان
    • کوردستان
  • جیهان
  • عێراق و هەرێمی کوردستان
  • تورکیا
  • سووریا
  • زانست و تەکنەلۆژیا
  • فەرهەنگ و هونەر
  • ڕێنووسی کوردی
  • کەیسی تایبەت
  • مولتی مدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
×
filterToday News
  • ئایا هیوایەک بۆ گەڕانەوەی تورکیا بۆ پڕۆژەی فڕۆکەی F-۳۵ هەیە؟

    ئایا هیوایەک بۆ گەڕانەوەی تورکیا بۆ پڕۆژەی فڕۆکەی F-۳۵ هەیە؟

    پاش چەندین ساڵ لە بنبەست لە مەلەفی فڕۆکە جەنگییەکانی F-۳۵دا، نیشانانێک لە گەڕانەوەی ئەم بابەتە بۆ دەستووری کاری پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن دەبینرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەرچی دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ لە پێداچوونەوەی دووبارەی ڕێڕەوی فرۆشتنی ئەگەریی ئەم فڕۆکە جەنگییانە بە تورکیا هەواڵی داوە، بەڵام ڕێگرە سەرەکییەکە واتە سیستمی ڕووسیی S-۴۰۰ و سنووردارکردنە یاساییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا هێشتا وەک خۆیان بەردەوامن.

    ٢٠٢٦-٠٧-٠١ ٠٩:٣٦
  • داوا لە زەیدی دەکرێت گەندەڵکاران لە دۆسیەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستگیر بکرێن

    داوا لە زەیدی دەکرێت گەندەڵکاران لە دۆسیەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستگیر بکرێن

    دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی فەرمیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاڕاستەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە، داوا دەکەن هاوشێوەی بەغدا، هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەرپرسە گەندەڵەکانی هەرێمیش دەستپێبکات.

    ٢٠٢٦-٠٦-٣٠ ١٥:٠٣
  • گیانلەدەستدانی گوماناوی لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا

    گیانلەدەستدانی گوماناوی لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا

    گۆڤاری "ئامارجی"، ئیدیعا دەکات دووبارەبوونەوەی گیانلەدەستدانی زیندانیان لە بەندیخانەکان و زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا لەژێر ناوی "خۆکوژی"، شەپۆلێک لە گومان و دڵەڕاوکێی لێکەوتووەتەوە؛ خێزانی قوربانییەکان، چالاکوانانی مافی مرۆڤ و چاودێرانی سەربەخۆ باس لە ئەگەری ئەشکەنجەدان، نەبوونی شەفافیەت و هەژموونی سیاسی بەسەر دەزگای دادوەرییەوە دەکەن.

    ٢٠٢٦-٠٦-٣٠ ١٤:١٨
  • کەمپینی دژە گەندەڵی لە بەغدا و بەڵێنی پشتگیریی ٤٠٠ ملیار دۆلاریی ئەمریکا

    کەمپینی دژە گەندەڵی لە بەغدا و بەڵێنی پشتگیریی ٤٠٠ ملیار دۆلاریی ئەمریکا

    ڕاپۆرتێک بانگەشەی ئەوە دەکات کە تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە دۆسیەی عێراقدا، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ حکوومەتی بەغدا جەختی کردووەتەوە کە سەرکەوتنی عێراق لە ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی بەفیڕۆدانی سەرچاوە داراییەکان، مەرجی سەرەکی دەبێت بۆ فراوانکردنی پشتگیرییە ئابوورییەکانی ئەمریکا و دەستپێکردنی هاوبەشییەکی درێژخایەن لەگەڵ عێراقدا.

    ٢٠٢٦-٠٦-٣٠ ١٢:٥٢
  • چیرۆکی کۆمەڵگەی کوردی لە ئێرلەندا؛ بەربەستەکان و ئاسۆی داهاتوو

    چیرۆکی کۆمەڵگەی کوردی لە ئێرلەندا؛ بەربەستەکان و ئاسۆی داهاتوو

    ژمارەی دانیشتووانی کوردی نیشتەجێی ئێرلەندا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا گەیشتووەتە نزیکەی ۱۰ هەزار کەس؛ بەڵام تەنیا نزیکەی ۲٥۰۰ کەسیان لە ئامارە فەرمییەکانی حکوومەتی ئێرلەندادا وەک «کورد» تۆمارکراون و ئەوانی دیکە لەسەر بنەمای ڕەگەزنامەی وڵاتانی سەرەکییان پۆلێن دەکرێن. ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگەی کوردان بۆ چەندین ساڵ لە هەبوونی دەنگێکی یەکگرتوو بێبەش بن؛ ئەو بۆشایییەی کە ئەمڕۆ «ناوەندی کولتووریی کوردی لە ئێرلەندا» هەوڵی پڕکردنەوەی دەدات.

    ٢٠٢٦-٠٦-٣٠ ١٠:٢٦
  • گەشەی کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرهاویشتە جیۆپۆلیتیکییەکانی

    گەشەی کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرهاویشتە جیۆپۆلیتیکییەکانی

    تەواوکردنی ژێرخانە نوێیەکانی گاز لە هەرێمی کوردستان، تەنیا دەستکەوتێکی ئابووری نییە؛ بەڵکوو ئەم پڕۆژانە دەتوانن پێگەی هەولێر لە هاوکێشەکانی وزەی عێراقدا بەهێز بکەن، ڕۆڵی هەرێم لە دابینکردنی کارەبای وڵاتدا زیاد بکەن و وەرزێکی نوێ لە ڕکابەرییە جیۆپۆلیتیکییەکان لە دەوروبەری بازاڕی وزەی عێراقدا تۆمار بکەن.

    ٢٠٢٦-٠٦-٣٠ ١٠:٠٢
  • ڕاپەڕینی شێخ سەعید؛ ڕاپەڕینێکی ئاینی یان خاڵی دەستپێکی ناسیۆنالیزمی نوێی کورد؟

    ڕاپەڕینی شێخ سەعید؛ ڕاپەڕینێکی ئاینی یان خاڵی دەستپێکی ناسیۆنالیزمی نوێی کورد؟

    سەدەیک دوای لەسێدارەدانی شێخ سەعید و ٤٧ کەس لە هاوڕێکانی، شوێنی ناشتنیان هێشتا وەک یەکێک لە نهێنییە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا ماوەتەوە؛ بابەتێک کە لە ڕوانگەی زۆرێک لە توێژەرانەوە تەنیا پرسێکی مێژوویی نییە، بەڵکو نیشانەیەکە لە بەردەوامیی ململانێ لەسەر بیرەوەریی بەکۆمەڵی کورد و ماهیەتی ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٢٥.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٩ ١٤:٢٥
  • هێزە کوردییەکان ناچنە ناو هیچ ململانێیەکی نێوان دیمەشق و حیزبوڵاوە

    ئاڵدار خەلیل:

    هێزە کوردییەکان ناچنە ناو هیچ ململانێیەکی نێوان دیمەشق و حیزبوڵاوە

    ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرکردایەتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD)، جەختی لەوە کردەوە کە هێزە کوردییەکانی سووریا دەستوەرنادەنە ناو هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەگەری لە نێوان حکوومەتی دیمەشق و حزبوڵای لوبناندا. ڕاشیگەیاند کە ئەرکی سەرەکیی ئەم هێزانە تەنیا پاراستنی ئەو ناوچانەیە کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندایە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٩ ١٣:٣٠
  • پێویستە گفتوگۆکان لە شەقام و میدیاکانەوە بگوێزرێنەوە سەر مێزی یاسایی

    پارتی دیموکراتی کوردستان:

    پێویستە گفتوگۆکان لە شەقام و میدیاکانەوە بگوێزرێنەوە سەر مێزی یاسایی

    مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردن کرد پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە، تاوەکو سەرجەم گفتوگۆ و کێشەکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم ببرێنە ناو هۆڵی پەرلەمان.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٩ ١١:٠٣
  • ژمارەی دەستگیرکراوانی هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە عێراق بەرز بوویەوە

    ژمارەی دەستگیرکراوانی هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە عێراق بەرز بوویەوە

    هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی گشتی بەردەوامە و تەنیا لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا، دەیان کەسایەتی سیاسی و کارگێڕی کەوتوونەتە دەست هێزە ئەمنییەکان.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٩ ١٠:٣١
  • ئارش لهۆنی: کوردستان دەبێتە چەقی لۆجستی ڕۆژاوای ئێران

    ئارش لهۆنی: کوردستان دەبێتە چەقی لۆجستی ڕۆژاوای ئێران

    ئارش لهۆنی، پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند کە گۆڕینی پارێزگاکە بۆ چەقی لۆجستی لە ڕۆژاوای وڵاتدا، یەکێکە لە گرنگترین ستراتیژییە گەشەپێدانەکانی حکومەت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان لە پاڵ "بەندەری وشک"ی سنەدا، دوو پڕۆژەی تەواوکەری یەکترن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٩ ١٠:٠٩
  • ئەی ژیان، یان بە ئازادی دەتبەمەسەر  یان هەر ناژیم

    وەیسی ئاکتاش:

    ئەی ژیان، یان بە ئازادی دەتبەمەسەر  یان هەر ناژیم

    ئەندامی سکرتاریەتی ئیمرالی وەیسی ئاکتاش، لە "گردبوونەوەی ئازادی" لە شاری ئامەد وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە "ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مەرجی سەرەکیی چارەسەری دیموکراتییە".

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٩ ٠٩:٥٦
  • کلیل و قوفڵی پەرلەمان / ئەمیر مام والی

    کلیل و قوفڵی پەرلەمان / ئەمیر مام والی

    ماوەی مانگێکە هەڵمەتێکی چڕ بۆ کردنەوەی دەرگای پەرلەمان لە لایەن پارتیەوە دەستی پێکردوە، لەم چوارچێوەیەشدا میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەن کە پەرلەمان پیرۆز بکەن، بە جۆرێک کە خەریکە کردنەوەی قوفڵەکەی پەرلەمانمان لێبکەن بە کردنەوەی دەرگای قودس لە لایەن عومەری کوڕی خەتابەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە هەر خۆیان قوفڵەکەیان داخست بە ڕوی پەرلەمانتارەکاندا!

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٨ ١٩:٣٠
  • ڤیدیۆی پەیامێکی ئۆجەلان لە میتینگی وان بڵاو کرایەوە

    ڤیدیۆی پەیامێکی ئۆجەلان لە میتینگی وان بڵاو کرایەوە

    لە کاتی بەڕێوەچوونی "میتینگی ئازادی"دا کە بە دەستپێشخەریی پارتی یەکسانی و دیمۆکراسیی گەلان و پارتە کوردییەکانی دیکە لە شاری وان ڕێکخرابوو، بەشێک لە گوتارە کۆنەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان نمایش کران و بەشداربووان دوای کۆتاییهاتنی ڤیدیۆکە، بۆ ماوەی چەند خولەکێک دروشمیان لە پێناو پشتگیریکردن لە ئۆجەلان گوتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٨ ١٢:٤٩
  • کورد هەنگاوی بۆ ئاشتی هەڵگرتووە و چاوڕێی وەڵامی ئەردۆغانە

    کورد هەنگاوی بۆ ئاشتی هەڵگرتووە و چاوڕێی وەڵامی ئەردۆغانە

    سەرکردە و شرۆڤەکارانی کورد دەڵێن ئێستا کە په‌که‌که‌ چەکی داناوە، نۆرەی حکوومەتی تورکیایە تا بە چاکسازیی سیاسی و یاسایی، متمانە لەدەستچووەکە سەرلەنوێ بونیاد بنێتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٨ ١٢:٠٥
  • ١٢ خێزانی سەر بە داعش لە کەمپی ڕۆژەوە گەڕێندرانەوە بۆ ئەندۆنیزیا

    ١٢ خێزانی سەر بە داعش لە کەمپی ڕۆژەوە گەڕێندرانەوە بۆ ئەندۆنیزیا

    بەڕێوبەرایەتیی کەمپی ڕۆژ کە دەکەوێتە شاری دێرک (مالیکییە)، گەڕاندنەوەی ١٢ خێزانی سەر بە ئەندامانی داعشی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەندۆنیزیای بۆ وڵاتەکەیان ڕاگەیاند.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٨ ١٠:٥٦
  • لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەدواداچوون بۆ کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت دەکەین

    عێراقچی:

    لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەدواداچوون بۆ کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت دەکەین

    وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە لە هیچ هەوڵێک درێغی نەکردووە و ناکات بۆ خستنەڕووی ڕەهەندە مرۆیی، کۆمەڵایەتی، یاسایی و مرۆستییەکانای کارەساتی بۆردوومانکردنی شاری سەردەشت لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٨ ١٠:٢١
  • پەیامی سەرەخۆشیی KCK بەبۆنەی کۆچی دوایی قادر ئینانرەوە

    پەیامی سەرەخۆشیی KCK بەبۆنەی کۆچی دوایی قادر ئینانرەوە

    هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند قادر ئینانرەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و وتی: "قادر ئینانر، بە هونەرەکەی و بە کەسایەتییە دیموکراتەکەی لەیاد ناکرێت و هەمیشە لە دڵی گەلەکەماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە."

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٧ ١٣:١٥
  • ئاسۆشێتدپرێس: ئۆنداڤ؛ دەنگی کورد و ئێزدی لە مۆندیال

    ئاسۆشێتدپرێس: ئۆنداڤ؛ دەنگی کورد و ئێزدی لە مۆندیال

    ئاژانسی "ئاسۆشێتدپرێس" ، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە: درەوشانەوەی دێنز ئۆنداڤ لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا، ئەو یاریزانەی کردووەتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و چاوەڕواننەکراوترین سیمایەکانی ئەم پاڵەوانێتییە. سەرکەوتنی ئەو بۆ ئێزدی و کوردەکان مانایەکی قووڵتری لە تۆپی پێ هەیە و بووەتە هێمایەک بۆ دەرکەوتن و ناساندنی کۆمەڵگەیەکی پەرتەوازە لەسەر ئاستی جیهان.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٧ ١٢:٥١
  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی داوای بەشداریی خەڵک لە "میتینگی ئازادی" دەکەن

    هاوسەرۆکانی دەم پارتی داوای بەشداریی خەڵک لە "میتینگی ئازادی" دەکەن

    هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە بڵاوکردنەوەی پەیامی ڤیدیۆیی، داوایان لە گەل کرد بەشداری لەو گردبوونەوە جەماوەرییانەدا بکەن کە بە ئامانجی پشتگیریکردن لە ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چارەسەرکردنی پرسی کورد بەڕێوەدەچن.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٧ ١١:٤١
  • یاسای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە؛ قۆناغی تەماویی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

    یاسای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە؛ قۆناغی تەماویی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

    سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە داڕشتنی یاسایەکی تایبەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ناکۆکی لەسەر کاتی جێبەجێکردنی، ڕادەی لێبووردنەکە و چارەنووسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پرۆسەی ئاشتیی نێوان حکوومەتی تورکیا و بزووتنەوەی کوردی گەیاندووەتە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە لێڵی.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٧ ١١:٠٨
  • ١١٢ کەسایەتیی سیاسی و یاسایی تورکیا داوای قەدەغەکردنی میتینگەکانی ئازادیی ئۆجەلانیان کرد

    ١١٢ کەسایەتیی سیاسی و یاسایی تورکیا داوای قەدەغەکردنی میتینگەکانی ئازادیی ئۆجەلانیان کرد

    گرووپێک کە لە ١١٢ کەس پێکهاتوون، لەوانەش وەزیرانی پێشوو، دادوەرانی خانەنشین، سەربازییانی خانەنشین، مامۆستایانی زانکۆ، ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش لەژێر ناونیشانی «نەخێر بۆ میتینگەکانی ئازادیی ئۆجەلان»، داوایان کرد کە ئەو گردبوونەوانەی بڕیارە بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەڕێوەبچن، قەدەغە بکرێن.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٧ ١٠:٣٣
  • ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پڕۆسەی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق

    ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پڕۆسەی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق

    ​نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە؛ لەوانەش تێکەڵکردنی چوار تیپی سەربازی، ئازادکردنی زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ دەستبەسەرکراو و چارەسەرکردنی کێشەی بڕوانامە خوێندنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٦ ١٢:٢٢
  • کابینەی نۆیەم شکستیهێناوه‌ و بوونی هەرێم کەوتوه‌تە بەر پرسیاری جددی ناوخۆیی و دەرەکییەوە

    سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی:

    کابینەی نۆیەم شکستیهێناوه‌ و بوونی هەرێم کەوتوه‌تە بەر پرسیاری جددی ناوخۆیی و دەرەکییەوە

    یووسف گۆران، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی (CFS) رایگه‌یاند، لەڕووی سیاسیەوە هەرێم هیچ کات لە پاش یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارە لە ساڵی ۲۰۰۶ وەک ئێستا دابەش و جەمسەرگیر نەبووە، ئەو گیانە هاوکاری و هەماهەنگیەی لە دوای ۲۰۰۳ وە لەلایەن مام جەلال و کاک مەسعوود بارزانی هەبوو، ئێستا لەنزمترین ئاستدایە، کابینەی نۆیەم بەئاشکرا شکستی حکوومەتی لەئیدارەدانی کوردستان وەک یەک قەوارەی یەكگرتوو هەروەها مامەڵەی ناوچە جوگرافی و دانیشتوانەكەی بە شێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە نیشاندا.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٦ ١٢:١٠
  • ​دەبێت کوردانی ڕەسەنی عەفرین بەڕێوەبردنی ناوچەکەیان بگرنە ئەستۆ

    ئیبراهیم شێخۆ، ئەندامی بەڕێوبەرایەتیی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین:

    ​دەبێت کوردانی ڕەسەنی عەفرین بەڕێوەبردنی ناوچەکەیان بگرنە ئەستۆ

    ئەندامی بەڕێوبەرایەتیی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، کۆتاییهاتنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەو ناوچەیەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی کۆچبەرانی ساڵی ٢٠١٨ گەڕاونەتەوە. ناوبراو داوای کرد کە بەڕێوەبردنی عەفرین ڕادەستی کوردانی ڕەسەنی ناوچەکە بکرێت و گرووپە چەکدارەکان و خێزانەکانیان لە عەفرین بچنە دەرەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٥ ١٢:٥٨
  • دەمیرتاش: نامەوێت قلیچدارئۆغڵو ببینم

    دەمیرتاش: نامەوێت قلیچدارئۆغڵو ببینم

    سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) کە لە گرتووخانەی ئەدیرنە بەندکراوە، ڕایگەیاند کە داواکاریی چاوپێکەوتنی کەمال قلیچدارئۆغڵو ڕەت دەکاتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٥ ١٢:٣١
  • ستراتیژی پەکەکە  لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ خەباتی سیاسی

    ستراتیژی پەکەکە  لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ خەباتی سیاسی

    ​دەستپێکردنی کارەکانی تۆڕی هەواڵیی «نووچە تیڤی» و کۆمەڵێک میدیا و دامەزراوەی ڕۆشنبیریی نوێی سەر بە ڕەوتی نزیک لە پەکەکە، تەنها گۆڕانکارییەکی میدیایی نییە؛ بەڵکو نیشانەیەکە بۆ داڕشتنەوەی سیاسیی ئەم ڕەوتە لە تورکیا، سووریا، عێراق و ئەورووپا. بە بڕوای گۆڤاری «نەشناڵ کۆنتێکست» (National Context)، ئەم گۆڕانکاریانە ئەوە نیشان دەدەن کە پەکەکە خەریکە مۆدێلی پشتبەستوو بە هێزی سەربازی دەگۆڕێت بۆ تۆڕێک کە پشت بە سیاسەتی یاسایی، دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان و ڕێکخستن لە دەرەوەی سنوورەکان، دەبەستێت.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٥ ١١:٣١
  • ململانێ لەسەر دەسەڵات؛ بۆچی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان هێشتا پێکنەهێنراوە؟

    ململانێ لەسەر دەسەڵات؛ بۆچی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان هێشتا پێکنەهێنراوە؟

    ​ناکۆکی لەسەر لێکدانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، دابەشکردنی دەسەڵات و چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان، جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەرەو گرژی بردووە و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی هەرێمی خستووەتە دۆخێکی نادیارەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٥ ١٠:٥٦
  • بەهۆی بنکۆڵبوونی سیاسی و نەبوونی چاکساز، سووریا لە بەردەم داڕماندایە

    ئەنجومەنی سووریای دیموکرات؛

    بەهۆی بنکۆڵبوونی سیاسی و نەبوونی چاکساز، سووریا لە بەردەم داڕماندایە

    ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات هۆشداری لە داڕمانی خێرای سووریا دەدات و هۆکارەکەی بۆ بنکۆڵبوونی سیاسی و نەبوونی چاکسازی دەگەڕێنێتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٤ ١٢:٣٩
  • دوران کاڵکان: پەکەکەی پێشوو کۆتایی پێهات، ناگەڕێینەوە بۆی

    دوران کاڵکان: پەکەکەی پێشوو کۆتایی پێهات، ناگەڕێینەوە بۆی

    دوران کاڵکان جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە "پەکەکە ناگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو"، و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی وەک مەرجی سەرەکی بۆ چوونەپێشەوەی پرۆسەی ئاشتی لەقەڵەم دا.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٤ ٠٩:١١
  • Previous
  • ١
  • ٢
  • ٣
  • ٤
  • ٥
  • ٦
  • ٧
  • ٨
  • ٩
  • ١٠
  • ١١
  • Next
Desktop version Mobile version

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است. تمام حقوق این وب سایت برای خبرگزاری کردپرس محفوظ است.

Nastooh Saba Newsroom