-
یەکێتی و گۆران داوا دەکەن شهڕ له ههرێم دوور بخرێتهوه
یەکێتی و گۆران دوای كۆبوونهوهی ئهمڕۆیان له ڕاگهیهندراوێكدا رایانگهیاند، جەخت لەسەر بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و ئەرکی مێژوی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دهكهنهوه بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لە خاکی هەرێمی کوردستان.
-
عەلی ئوف: کۆماری ئازەربایجان و ئێران لە ڕۆژە دژوارەکاندا پشتیوانی یەکترن
سەرۆک کۆماری ئەزەربایجان، جەختی لەسەر پەیوەندیی برایەتیی نێوان تاران و باکۆ، کردەوە وتی: هەردوو وڵات وەک پێشوو لە ڕۆژانی سەخت و خۆشدا لە تەنیشت یەکدی دەبن.
-
نێچیرڤان بارزانی:
حکوومەتی عێراق دهبێت قهرهبووی سهدانی ههزار کوردی فەیلی بكاتهوه
سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: "حکوومەتی فیدڕاڵیی دهبێت ئەرکى خۆى جێبهجێ بكات و بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه تاوانهكهى به جینۆساید ناساندوه، قەرەبوی ماددی و مەعنەویی قوربانییان و زیانلێکەوتوان بکاتەوە".
-
عەباس عێراقچی:
بە کردنە ئامانجی شوێنە مەدەنییەکانمان تەسلیم نابین
لەبارەی کردنە ئامانجی پردی بی ۱ لە کەرەج وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی سووریاوە ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی نەوتی عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی فەرمی هەناردەی نەوت لە ڕێگای سووریاوە دەڵێت لایەنی سووری زامنی پاراستنی نەوتەکە دەكات لە ناو خاکی سووریاوە بۆ دەروازەی هەناردەکردن.
-
بەقایی:
هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نەبووە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاكوو ئێستا دانوستانی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریكا نەبووە و ئەوەی هەبووە تەنها ئاڵوگۆڕی پەیام بووە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
هێرشكردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی درێژەدەری فیتنەکانە
عەباس عێراقچی سەركۆنەی هێرشكردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد لە دهۆک و ئاماژەی بە مێژویەکی درێژی ئەمریكا کرد لە نانەوەی فیتنە و دروستکردنی دوبەرەکی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە.
-
پەرلەمانتارانی عێراق داوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەن
زیاتر لە ۲۲۰ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایەکی فەرمییان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داهاتوو، ۳۰ـی ئاداری ۲۰۲۶، تەرخان بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
-
ئەردۆغان:
هەر کارێک پشتیوانی لۆجستی لە پلانەکانی زایۆنی بکات لە دژی ناوچەکەمان ڕەتدەکەینەوە
سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە دەڵێت جیاوازی چییە لە نێوان ئەو فرمێسکانەی لە ئیسفەهان و تاران دەڕژێت لەگەڵ ئەوانەی لە هەولێر و عەمان و بەغداد دەڕژێن.
-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق:
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە نەدراوە
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕەتیدەكاتەوە بڕیاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران یان سازدانی هەڵبژاردن دەركردبێت.
-
ئەو کەشتییانەی سەر بە دووژمن نین دەتوانن بە ناو تەنگەی هورمزدا تێپەڕن
کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەو کەشتییانەی "سەر بە دووژمن نین" دەتوانن بە ناو تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، بەو مەرجەی پابەندی رێساکانی ئاسایش بن و هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی تاران بکەن.
-
شەرع:
شەڕی ناوچەکە دەگمەنە و لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە شاهیدی نەبووین
ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سووریا دەڵێت ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست گەورە و دەگمەنن، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە شاهیدی نەبووین.
-
باخچەلی: هەنگاوی گەورە بۆ بونیاتنانی تورکیای نوێ هەڵدەگیردرێت
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایدەگەیێنێت، دوای جەژن هەنگاوی گرنگ بۆ بونیاتنانی "تورکیایەکی نوێ و بەهێز" دەنرێن و خزمەتگوزاریی باشتر پێشکێش دەکرێن.
-
ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری باڵای ئێران لە سلێمانی بەڕێوە چوو
لە کونسوڵخانەی ئێران لە شاری سلێمانی ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەچوو.
-
ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو داوای کەم کردنەوەی گرژییەکان دەکات
سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو باس لە هەوڵەکانی ئەو ئەنجومەنە بۆ دابەزاندنی گرژییەکان و گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکات.
-
۸۸۸ برینداری شەڕ لە نەخۆشخانەکانی کوردستان
سەرۆکی فریاکەوتنی پزیشکیی کوردستان دەڵێت لە دەستپێکی شەڕەوە تا ئەم کاتە ۱۰۰۹ کەس خزمەتگوزاری پزشیکییان وەرگرتووە و لەوانەش ۸۸۸ کەس لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.
-
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی PYD کۆچی دوایی کرد
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لە تەمەنی ۷۵ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
-
سیپان حەمۆ وەکوو جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دەست نیشان کرا
سیپان حەمۆ ئەندامی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات بە جێگری وەزیری بەرگریی حکوومەتی نوێی سووریا دەست نیشان کرا.
-
ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی وەکوو ڕێبەری نوێی ئێران هەڵبژێردرا
ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی وەکوو ڕێبەری نوێی ئێران هەڵبژێردراوە.
-
عەمار حەکیم: عێراق هەرگیز نابێتە هەڕەشە لەسەر دراوسێکانی
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی داوای ڕاگرتنی دەستبەجەێی ئەو شەڕە دەکات کە لە ناوچەکە هەڵگیرساوە و دەڵێت دەبێت لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆسەر میزی دانوستان.
-
مەسعود پزشكیان بۆ سەرۆكی وڵاتان:
رێز لە سەروەری وڵاتەكانتان دەگرین بەڵام دوژمنان هیچ بژاردەیەكیان بۆ نەهێشتوینەتەوە
مەسعود پزشكیان، سەرۆک كۆماری ئێران دەڵێت: رێز لەسەروەری وڵاتەكانتان دەگرین و بڕوامان بە ئاسایشی ناوچەكە هەیە، بەڵام دوژمنان هیچ بژاردەیەكیان بۆ نەهێشتوینەتەوە جگە لە بەرگریكردن لە خۆمان.
-
گفتوگۆی تەلەفۆنیی عێراقچی و لاڤرۆف لەبارەی دۆخی ناوچەکە
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا دوایین دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
-
ڕووسیا داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ئێران دەکات
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی گەیشتبێت و داوا دەکات هەموو هەڵمەتە سەربازییەکانی سەر ئێران ڕابگیردرێت.
-
پەیامی هاوخەمیی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ گەلی ئێران
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی گەل، حکوومەت و سەرکردایەتیی ئێران دەکەن.
-
ئایەتۆڵڵا سیستانی:
بە خەمێکی قووڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی خاوەن شکۆی ئێران دەکەین
ئایەتۆڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ئێران و موسڵمانان دەکات.
-
محەممەد باقر قالیباف بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل:
هێڵی سووری ئێمەتان بەزاند و دەبێت باجی ئەم تاوانە بدەن
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆیی رایگەیاند: "هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە رۆژێک دێت کە ڕووبەڕووی دۆخێکی تاڵتر ببمەوە لە ڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی. خۆزگە دەرفەتێکم هەبوایە کەمێک باسی قووڵییەکەی بکەم".
-
عەلی لاریجانی:
پیلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ تێکدانی سەقامگیری ئێران شکستی هێناوە
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا، تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان و رایگەیاند، پیلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ تێکدانی سەقامگیری ئێران و دروستکردنی دووبەرەکی شکستی هێناوە.
-
بافڵ تاڵەبانی:
پێویستە لە پەیوەندی بەردەوامدابین بۆ پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە "یەکڕیزی و یەکگرتوویی کورد" دەکاتەوە و دەڵێت: "پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان".
-
هێرش کرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانی هەولێر
دزژ تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: چەند جارێک هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەنجامدرا، بەڵام هەموو تەنە ئاراستەکراوەکان تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.
-
دەوڵەتی ئێران چل ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند
دوای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی شەهید بوونی ڕێبەری باڵای ئێران، چل ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیێندرا.