-
نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
تەداخول لە هاوکێشە سەربازییەکان، قومار کردنە بە چارەنووسی کورد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق هوشداریی دا لەبارەی ئەگەری دەستوەردانی هەرێمی کوردستان لە گرژییەکانی ناوچەکە و جەختی کردەوە: کە لە بارودۆخی ئاڵۆژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەولەویت دەبێت پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بێت؛ ناوبراو وێڕای ڕەخنە گرتن لە ئەدای ئەمریکا و ئیسرائیل و ئاماژە بە هەڵکەوتەی ژیئۆپۆلۆتیکی ئێران، وتی: بێ لایەنیی تەنها بژادەی ژیرانەی کوردەکانە.
-
زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە ڕادەستی دەزگای دادی سووریا دەکرێن
وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی سوریا ئاشکرایدەکات دۆسیەی دەستگیرکراوانی لای هەسەدە دۆسیەیەکی مرۆییە.
-
لاهوور شێخ جەنگی مانگرتنی خۆی و براکەی لە خواردن ڕاگەیاند
لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند وەکوو ناڕەزایی دەربڕینێک بە زیندانی ۆردنی ناحەق لەگەڵ پۆڵا مان لە خواردن دەگرن.
-
پزیشکیان: ئێران ههوڵی فراوانکردنی بازنهی شهڕ نادات
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند ئێران ههوڵی فراوانکردنی بازنهی شهڕ نادات و وتیشی سەرۆکی ئەمریکا هیچ پاساوێکی نییە بۆ بێبەشکردنی ئێران لە مافە ئەتۆمییەکانی.
-
ئاسایشی ڕۆژئاوا؛
هێرشبەری سەر سیمبولە کوردییەکان لە قامیشلۆ، دەستگیر کرا
فهرماندهیی گشتیی ئاسایشی رۆژاڤای کوردستان ڕایگهیاند، ئهو کهسهی له شاری قامیشلۆ هێرشی کردبووه سهر سیمبولی کورد له رۆژاڤا دهستگیرکرا.
-
بارزانی و گولەر پرسی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە و پرسی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
-
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا؛
بەهۆی بێ بەڵێنی ئەمریكیەكان، تەنگەی هورموز داخرایەوە
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بارودۆخی گەروی هورمز بە توندی کۆنترۆڵ دەکرێت و دەگەڕێتە بۆ دۆخی پێشوو، ئەوەش بەهۆی بێ بەڵێنی ئەمریكیەكان.
-
سوپای ئەمریکا هەموو بنکە سەرەکییەکانی لە سووریا ڕادەست کرد
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) پشتڕاستی کردەوە کە سوپای ئەمریکا ڕادەستکردنی هەموو بنکە سەرەکییەکانی لە سووریا تەواو کردوە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
تێپەڕبوونی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان بە تەنگەی هورمزدا بۆ ماوەی ئاگربەست کراوە دەبێت
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، گەروی هورمز بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا تاوەکوو کۆتایی ئاگربەست کراوە دەبێت.
-
بەقایی: گەمارۆی دەریایی دەتوانێت دەستپێکی پێشێل کردنی ئاگربەست بێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئیدیعای ئەمرکا بۆ گەمارۆی دەریایی ئێران وتی: ئێران گەمارۆ نادرێت، ئەمە هەوڵێکی ورووژێنەر و دژی ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و دەتوانێت دەستپێک بێت بۆ پێشێل کردنی ئاگربەست.
-
سوودانی: تاوانەکانی ئەنفال دژی هەموو بەها و یاساکان بوون
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عێراقی ئەمڕۆ شانازی بە یەکپارچەیی و برایەتی پێکهاتەکانی دەکات لەژێر سایەی سیستمێکی دەستووریی دیموکراسیدا.
-
سەردانی ئیلهام ئەحمەد و مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق؛
یەکەم هەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی عەبدی و شەرع
فەرماندەی گشتیی هەسەدە و هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەچنە دیمەشق و لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆ دەبنەوە.
-
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا:
ئاسایشی بەندەرەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عومان یان بۆ هەموانە یان بۆ هیچ کەس
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، جگە لە کەشتییەکانی دوژمن، هەموو کەشیتییەکانی دیکە بە پابەندبوون بە رێکارە راگەیەندراوەکانی ئێران، دەتوانن لە گەروی هورمزەوە تێپەڕن.
-
کۆمپانیای دانەگاز:
بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی پێکردەوە
کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەرهەمهێنانیان وەستاندبوو، لە کێلگەی کۆرمۆر دەستیان بە بەرهەمهێنانی گاز کردووەتەوە.
-
جێگری وەزیری نەوتی ئێران:
پرۆسەی چاککردنەوەی دامەزراوەکانی پاڵاوتن دەستیپێکردووە
جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ئێران کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی زۆربەی توانای پاڵاوتن و دابەشکردنی سووتەمەنی کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا زیانیان بەرکەوتووە.
-
وەزارەتی دەروەی ئێران وردەکاریی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد ئاشکرا دەکات
وهزارهتی دهرهوهی هۆکاری ڕێکنهکهوتنی لهگهڵ ئهمریکا له دانوستانهکانی ئیسلام ئابادی ئاشکرا کرد و ئاماژهی به تێڕوانینی جیاوازی نێوان شاندی ههردو وڵات کرد.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕەتدەکاتەوە
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، بە توندی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقی کە ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە چوو، ڕەت کردەوە و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن و مافەکانی گەلی کوردستانی وەسف کرد.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە ئێران و ئەمریکا دەکات ئەم قۆناغە وەک دەرفەتێکی گرنگ ببینن
وتەبێژی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوایەکی ئاراستەی هەردوو شاندی دانوستاندکاری ئەمریکا و ئێران کرد کە ئەم قۆناغە وەک دەرفەتێکی گرنگ ببینن.
-
قوباد تاڵەبانی:
هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لە پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا
جێگری سهرۆک وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لە هەمو حاڵەتێکدا هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بەشێک دەبێت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
-
ئەردۆغان و پزیشکیان پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان دوایین هەوڵەکانی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێ کرد.
-
ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران؛
زیاتر لە ۳,۰۰۰ کەس لە ئەنجامی جەنگدا شەهید بوون
سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی جەنگ لە سەرانسەری وڵاتدا گیانیان سپاردووە، بۆ زیاتر لە ۳,۰۰۰ کەس بەرزبووەوە.
-
ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دەکرێتەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دا و بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانیش رایدەگەیێنن، دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.
-
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
-
پاکستان:
بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلامئاباد کۆ دەبنەوە
سەرۆکوەزیرانی پاکستان رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، ئیسلامئاباد کۆتایی ئەم هەفتەیە میوانداریی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەکات، ئەوەش دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
-
سەرۆکوەزیرانی پاکستان: تاران و واشنتۆن لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران لەسەر ئاگربەست لە "هەموو شوێنێک" ڕێککەوتوون، بە لوبنانیشەوە.
-
چ کسانێک دەیانەوێت قەیران و گرژی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دروست بکەن؟
لە گەرمەی یەکێک لە ئاڵۆزترین قۆناغەکانی ئەمنیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کە تێیدا ئاستی گرژییەکان بە شێوەیەکی بێوێنە زیادیکردووە، زۆربەی ئەکتەرە هەرێمایەکان هەوڵ دەدەن ڕێگە لە فراوانبوونی بازنەی ملمڵانێ بگرن. بەڵام لە هەرێمی کوردستان هێندێک نیشانەی جووڵە و دروستکردنی ڕوایەت دەبینرێت کە دەتوانێت بە شێوەیەکی هێواش بیروڕای گشتی بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نەخواستراو لەگەڵ هاوسێکان، بە تایبەتی ئێران، ببات.
-
عێراق سەرجەم فڕۆکە مەدەنییەکانی بۆ وڵاتانی دیکە دەگوازێتەوە
حکوومەتی عێراق بەهۆی خراپیی دۆخی تەناهییەوە بڕیاری دا، سەرجەم فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ تورکیا، میسر و هۆڵەندا بگوازێتەوە.
-
هەوڵەکانی دروست کردنی دیوار لە نێوان تورک، کورد، عەرەب و فارسەکان، تێکدەدەین
سەرۆکی تورکیا دەڵێت: "بە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر، ئەو یارییانە تێک دەدەین کە هەوڵی دروستکردنی دیوار لە نێوان تورک، کورد، عەرەب و فارسەکان دەدەن".
-
بارزانی و شەرع دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. ئەحمەد شەرع سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی کرد.
-
کونسوڵی ئێران لە سلێمانی:
هێرشەکانمان بە مانای دژایەتی هەرێمی کوردستان نییە
میر حوسەینی، کونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەر شوێنێک ئەمریکا، ئیسرائیل هەبێت، هێرشدەکەنە سەری، بە هەرێمی کوردستانیشەوە و ئەوکارە بە مانای دژایەتی کوردستان نایات.