-
بەگوێرەی دوایین ڕاپرسییەکان لە تورکیا ئەگەری سەرکەوتنی کەمال کڵچدا ئۆغڵو لە ئاستێکی بەرزدایە
بەشی تورکیا- بەگوێرەی نوێترین ڕاپرسییەکان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا کاندیدی هاوپەیمانی میللەت سەردەکەوێت.
-
ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پاش ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەغدا بەرپرسی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانییەتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: پاش ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕادەست کردنی دۆسیەی هەناردەی نەوت بە کۆمپانیای بە بازاڕ کردنی نەوتی "سومۆ"، حکوومەتی فیدراڵی بەرپرسە لە خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
-
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی: هەوڵی لەناوبردنی هەرێم دەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی ڕایگەیاند لە ئێستادا کە ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێم گەیشتونەتە لوتکە، هەوڵی لەناوبردنی هەرێم دەدرێت.
-
سەرۆکی پارتی داوای قەرەبوو کردنەوەی سەرجەم قوربانییانی جینۆساید دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهسعوود بارزانى پهیامێک ئاراستهى حکوومهتى عێراق دهکات و داوا دهکات قەرەبووى سەرجەم قوربانییانی جینۆساید بکرێتهوه لهگهڵ گەڕاندنەوەی مافەکانیان.
-
هەسەدە ڕوونکردەنەوەیەک لەبارەی کوژرانی سەرکردەی داعش لەسەردەستی تورکیا، بڵاو دەکاتەوە
بەشی سووریا- لەپاش پهیامهکهى سەرۆکی تورکیا لەسەر کوژرانى ئەبوو حسێن ئەلقوڕەیشی؛ بەرپرسێکى باڵاى ههسهده ڕوونکردنهوهیهک لهوبارهیهوه بڵاو دهکاتهوه.
-
ئەمریکا: هێشتا ناتوانین کوشتنی سەرکردەی داعش بەدەستی تورکیا پشتڕاست بکەینەوە
بەشی جیهان- ئەمریکا ڕایگەیاند ناتوانێت کوژرانی سەرکردەی داعش لەسەردەستی تورکیا پشتڕاست بکاتەوە.
-
میدیاکانی پارتی باس لە هەوڵێکی نوێ دەکەن بۆ پڕکردنەوەی شوێنی وەزیرەکانی یەکێتیی لە حکوومەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی پارتی باس لە پڕکردنەوەی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەن لەلایەن لاهوور شێخ جەنگی و تیمەکەیەوە.
-
کۆمەڵی دادگەری لە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان کشایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، "لەکۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی حزبەکەیدا بڕیاریان داوە سەرجەم نوێنەرانی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن".
-
ئەردۆغان: سەرکردەی داعشمان لە سووریا لە چالاکی خست
بەشی تورکیا- رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، کوژرانی سەرکردەی داعشی لە سووریا راگەیاند.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش:
کرێکاران و ڕەنجدەران کۆتایی بەم دەسەڵاتە تاڵانکارە دێنن
بەشی تورکیا- دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پەیامێکدا کرێکاران و ڕەنجدەرانی تورکیا بە کۆتاییهێنەر بە دەسەڵاتدارێتیی چەتەکان لە تورکیا ناو دەبات.
-
شەڕڤانێکی هەسەدە لە پێکدادان لەگەڵ داعشدا گیانی لەدەست دا
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی یەکێک لە شهڕڤانهکانی ئاشکرا کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە پێکدادان لەگەڵ داعشدا گیانی لهدهست داوه.
-
تەقینەوەیەک لە گرێسپی کوژران و بریندار بوونی 14 کەسی لێکەوتەوە
بەشی سووریا- له شارى گرێسپى تهقینهوهیهک ڕووی داوه و ژمارهیهک پۆلیس و چهکدارى سهر به تورکیا کوژراون.
-
مەسعوود بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کۆ بوونەوە.
-
کوردەکان بژاردەیەکیان نییە جگە لە ئاشتی لەگەڵ دیمەشق
بەشی جیهان- میشڵ جۆنسن بڕوای وایە کە کوردەکانی سووریا جگە لە ئاشتی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕێگایەکی دیکەیان لەبەردەست نییە، ئەوەش با ئاوڕدانەوە لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.
-
سەربازە هۆڵەندییەکان هەرێمی کوردستان جێدێڵن
بەشی جیهان- 125 سەربازی هۆڵەندا کە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێریان لە ئەستۆ گرتبوو هەفتەی دابێ دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
-
لەسەر بانگهێشتی ئەسەد، ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی سووریا دەکات
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا، سەردانی دیمەشق دەکات.
-
دۆخی نالەباری گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب
بەشی جیهان- ناوەندیی ڕاگەیاندنی ڕۆژاوا لەبارەی پاشهاتەکانی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و سەرچاوەکانی خۆراک لە دوو ناوچەی کوردنشینی شاری حەلەب لە سووریا هۆشداری دا.
-
میتی تورکیا:
بەپرسێکی باڵای پەکەکە لە کوردستانی سووریا کوژرا
بەشی سووریا- بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە لە شاری کۆبانی لەلایەن ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی تورکیاوە تیرۆر کرا.
-
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی:
بە هیواین لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتن، تا ئیدارەی مالی سلێمانی بدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو گرفتەی سلێمانی چارەسەر نەکرا، بەهیواین لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتن.
-
ئیلهام ئەحمەد:
هیوادارین لە هەڵبژاردنی تورکیا حکوومەتێک بەرهەم بێت کە باوەڕی بە دیالۆگ ببێت
بەشی سووریا- سەرکردەیەک لە ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئامادەیی خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکوومەتی نوێی تورکیا دەربڕی ئەگەر باوەڕی بە ئاشتی هەبێت.
-
سەرۆکی نەوەی نوێ:
پارتی و یەکێتی ئامادەن هەرێمی کوردستان بکەنە قوربانیی بەرژەوەندیی تەسکی حیزبایەتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، پارتی و یەکێتی با دڵنیابن، ئەگەر هەڵبژاردن بکەن دەدۆڕێن، ئەگەر نەشیکەن دەڕووخێن.
-
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی:
هەناردەی نەوتی هەرێم دەبێت دەستپێبکاتەوە
بەشی جیهان- ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات.
-
بەڕێوەبەری پێشووی لقی ئەنقەرەی MHP تیرۆر کرا
بەشی تورکیا- فەرهاد ئۆزجان، بەڕێوەبەری پێشووی لقی ئەنقەرەی MHP، لە ڕووداوێکی تیرۆریستیدا گیانی سپارد.
-
سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات دەسبەسەر کرا
بەشی تورکیا- دیجلە موفتیئۆغڵو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات دەستگیر کرا.
-
«مەتەڵەێل مەردم ئیلام» بڵاو کرایەوە
بەشی ئیلام- بەڕێوەبەری بڵاڤگەی زانا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیان کتێبی دووزمانەی «مەتەڵەێل مەردم ئیلام» لە چاپ دراوە.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ سەرۆککۆماری عێراق:
دۆخی ئێستاکەی حکوومەت و دەوڵەتی عێراق، ئەنجامی یەکڕیزیی گەڵ و گرووپە عێراقییەکانە
بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و شاندی یاوەری جەختی لەوە کردەوە پێشڤەچوون، خۆشگوزەرانی و سەربەخۆیی عێراق بۆ ئێران زۆر گرنگن.
-
دەرهێنەری سنەیی لە فێستیڤاڵی ناوچەیی بووشێهردا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا
بەشی فەرەهەنگ و هونەر- لە ٦٦ەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی بووشێهردا دەرهێنەرێکی خەڵکی سنە پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.
-
له کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی:
ئیبراهیم ڕەئیسی: بههێز کردنی پهیوهندیهکانی نێوان ئێران و عێراق خواستی دوولایەنەیە
بەشی ئێران- هەردوو سەرۆککۆماری ئێران و عێراق له کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانیدا ناوهڕۆکی کۆبوونهوهکهی ئەمڕۆیان ئاشکرا کرد، ههردوولا جهختیان لهسهر بههێز کردنی پهیوهندیهکانی نێوان بهغدا و تاران کردهوه.
-
كۆمپانیای دانە گاز:
لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2023 بەرهەمهێنانی گازی هەرێمی كوردستان زیادی كردوو
بەشی جیهان- كۆمپانیای دانە گازی ئیمارات ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی 9.5% زیادی كردووە.
-
کوردەکانی تورکیا بە فەرمی پشتگیریی خۆیان بۆ کەمال کڵچدارئۆغڵو ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا کە 14ی ئایار دەکرێت، پشتگیری لە بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەت بکەن.