-
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
لە مۆسکۆ کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لەبارەى سووریاوە بەڕێوە دەچێت
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ڕووسیا، ئێران و سووریا لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.
-
ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانە لە دەستگیر کردنە بەربڵاوەکانی سەروبەندی هەڵبژاردنی تورکیا
بەشی تورکیا- کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەربڵاوی چالاکانی سیاسی و میدیایی لە تورکیا ئەوەش لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، دەربڕی.
-
پارێزگاری سلێمانی: داوامان لە حکوومەتی ناوەندی کردووە بەنزینی ۴۵۰ دیناری بۆ سلێمانی دابین بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، داوایان لە حکوومەتی ناوەندی کردووە بەنزینی ۴۵۰ دیناری بۆ سلێمانی دابین بکات و بەپێی دەستوور دەبێت بەرهەمەکانی نەوت بنێرێت.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد سەبارەت بە ئەنجامی بەردەوام بوونی گرژییە ناوخۆییەکانی یەکێتی هۆشداری دەدات
بەشی جیهان- ئێلیزا مارکووس پێی وایە بەردەوام بوونی گرژییە ناوخۆییەکان لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان تەنیا لە بەرژەوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستادایە.
-
ئەردۆغان ڕایگەیاند:
لە ناوچەی ستراتێژیکی کوردستانی تورکیا کێڵگەیەکی نەوتی دۆزرایەوە
بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئەو یەدەگە نەوتیەی لە ناوچەکانی جودی و گابار لە پارێزگای شرنەخ دۆزراوەتەوە، توانای رۆژانەی 100 هەزار بەرمیلە.
-
پارتی سووری نهرویج:
هەموو سوورییەکان دەبێت بەشدار بن لە نووسینی ئەو بەرنامەیە کە بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان دادەڕێژرێت
بەشی سووریا- پارتی سووری نهرویج لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەبدولکەریم عومەر نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە ئەورووپا، ڕایگەیاند پشتگیریی ڕێگاچارەی سیاسی دەکەن بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا و هەموو سوورییەکان دەبێت بەشدار بن لە ئەو بەرنامەیە کە بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان دادەڕێژرێت.
-
نێچیرڤان بارزانی:
دەرچوونی تیمی یەکێتی لە حکوومەت، هەنگاوێکی دروست نەبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بهشداريى گفتوگۆيهکى سێیەم ڕۆژی دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە بەغدا کرد و لەبەشێکی وتەکانی ئاماژەی بە دەرچوونی تیمی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی حکوومەت کرد.
-
ئەندامی یەکێتیی نیشتمانی:
یەکێتی پشتگیری هەوڵەکانی بەغدا دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە پشتگیریی حزبەکەی دەکاتەوە بۆ هەوڵەکانی بەغدا دەکات ئەوەش بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر.
-
باربارا لیف:
ئەوەی تا ئێستا لەنێوان عێراق و هەرێم کراوە ڕێککەوتنە نەک تەسلیم کردنی نەوت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن کۆ بووەوە.
-
سەرۆکوەزیرانی عێراق:
نەوتی هەرێم بنێردرێت یاخود نا، مووچەی فەرمانبەرەکانی هەر دەدەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێت یاخود نا، مووچەفەرمانبەران و کارمەندانی ئەو ناوچە دەدەین.
-
یەکێتیی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانەیە لە نزیکترین کاتدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لە کونسوڵخانەکانی ئەوروپا و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بە سەرپەرشتی رۆزی کەیف کونسوڵی گشتی بەریتانیا کۆ بوونەوە.
-
پاش ۳ ساڵ باری نائاسایی لە جیهان کۆتایی هات
بەشی زانست- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی کۆتایی هاتنی باری نائاسایی لە جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوە و مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیاند.
-
لە باشووری ڕۆژئاوای مووسڵ سێ چەکداری داعش کوژران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سێ چهکداری داعش که لهنێو مۆڵگهیهکدا خۆیان حهشاردابوو له باشووری رۆژئاوای شاری مووسڵ، کوژران.
-
وەزیری وزەی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاو گەیشتە عێراق
بەشی ئێران- وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاو لە بەغدا گەیشتە عێراق.
-
ئەندامی شاندی یاوەری لاهوور شێخ جەنگی لە هەولێر:
ئامانجمان لە سەردانی هەولێر بەهێز کردنەوەی یەکێتی و پێکهاتەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامانجەکانی سەفەری لاهوور شێخ جەنگی و شاندی یاوەری بۆ هەولێر و سەردانی پارتە ئیسلامییەکانی کوردستانی لێکدایەوە و لەمبارەوە بە کوردپرێسی وت: لاهوور شێخ جەنگی سەبارەت بە مەسەلەی پڕ کردنەوەی پۆستە وەزارەییەکانی یەکێتی هەتا ئێستا ئێمە هیچ گفتوگۆیەکی نەکردووە و تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانمان بریتی بوون لە مەسەلەی دووبارە ڕێکخستنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەگەڵ عێراق و مەسەلەی بوودجە و یەکێتی و ناوخۆی یەکێتی.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش پشتگیریی خۆی بۆ کەمال کڵیچدارئۆغڵۆ ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری HDP وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی بۆ کەمال کلیچدارئۆغڵو، وەک سێزدەهەمین سەرۆککۆماری تورکیا ناوی لێهێنا.
-
فرانسپرێس:
خەڵکی سڤیلی هەرێم قوربانیی سەرەکیی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیان
بەشی جیهان- ئاژانسی فرانسپرێس لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە، بەشێک لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی شەڕی PKKوە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە گەمارۆ دراون و چەندین جار ئاگر بەردراوەتە کێڵگە و ماڵەکانیان.
-
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی:
یەکێتیی نیشتمانی لەمپەری سەرەکیە لەبەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی تۆمەتبار کرد بە رێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەدووری زانی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.
-
هاوسەرۆکی HDP:
ئامانجی ئێمە بەدەست هێنانی 100 کورسى پهرلهمانی تورکیایە
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ڕایدهگهیهنێت، ئامانجمانە 100کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنین.
-
تازەترین هەڵویستی حکوومەتی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تازەترین هەڵویستی حکوومەتی هەرێمی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
-
فوئاد حوسێن:
عێراق تاوەکوو ئەمڕۆ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نامەی نەناردووەتە تورکیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن کراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ عێراق نامەی بۆ تورکیا نەناردووە.
-
ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی قاعیدەی لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی تورکیا لە باکووری سووریا ڕاگەیاند
بەشی سووریا- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هێرشێکی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئەنجام داوە و سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە کراوەتە ئامانج.
-
موحسینی ئیژەیی:
دەستەبەر کردنی ئاسایشی سەرمایەدانان ئامانجی سەرەکیی سەردانی ئێمەیە بۆ کوردستان
بەشی ئێران- سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاند دامەزراندن، گەشەپێدانی ئابووری و ئاسایشی سەرمایەدانیان نیگەرانی گرنگی خەڵکی کوردستانن، بۆیە دەستەبەر کردنی ئاسایشی سەرمایەدانان ئامانجی سەرەکیی سەردانی ئێمەیە بۆ کوردستان.
-
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بە درێژایی ساڵانی رابردوو ئەمە یەکەمجارە ناکۆکییە سیاسییەکان دەهێنرێتە ناو حکوومەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکی باڵای حکوومەتی ئەڵمانیا، سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان وتی بە داخەوە ئەمە یەکەمجارە کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان دەهێنرێتە ناو حکوومەتەوە.
-
دادگاى فیدڕاڵى عێراق:
دۆسیەی پەرلەمانی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاترە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڕیار بوو ئهمرۆ دوا بڕیارى خۆى لهبارهى درێژكردنهوهى تهمهنى پهرلهمانى كوردستان بدات بهڵام دوابڕیارى دواخست بۆ ۲۴ى ئایار.
-
وەزیری بەرگریی ئیتالیا بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەکات بۆ سەردانی کردنی وڵاتەکەی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گویدۆ کرۆسێتۆ ،وەزیری بەرگریی ئیتالیا کرد.
-
بهرپرسێکى دیارى یهکێتى:
مهترسییهکانی سەر قهوارهى ههرێم کۆتاییان نههاتووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرپرسێکى دیارى یهکێتى ڕایدهگهیهنێت تائێستا مهترسیهکان لهسهر قهوارهى ههرێم کۆتاییان نههاتووه و ململانێ و ناکۆکیه سیاسییهکانیش بهردهوامییان ههیه.
-
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید:
تورکیا مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دیاری کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە حکوومەتی کوردستان سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکەن بۆ باس کردنی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات دوو چەکداری داعشیان لە حەسەکە دەستگیر کرد
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنێکیان لە حەسەکە کردووە کە لە ئەنجامدا دوو ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیر کران.
-
بەشار ئەسەد بە فەرمی پێشوازیی لە ڕەئیسی کرد
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری سووریا لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازیی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کرد.