-
شرۆڤەکاری پرسەکانی سووریا:
ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا کاتی زیاتری پێویستە
بەشی جیهان- ئەلکساندر مەککیوور، شارەزا لە پرسەکانی سووریا ڕایدەگەیەنێت ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریادا هاتووە بەس نییە و تا ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان کاتێک زیاتر پێویستە.
-
بریکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق:
ئەگەر ڕێز لە دەستوور بگیردرێت مووچهی فهرانبهرانی ههرێم دەبێتە بهشێک له کۆی مووچهی دهوڵهتی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق، ڕایگەیاند ئەو 400 ملیار دینارەی کە بڕیارە لە عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بگاتە هەولێر.
-
پارتی و یەکێتی لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆ دەبنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی گوتی، لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان کۆدەبنەوە.
-
بەغدا 400 ملیار دینارى دیکە بۆ ههرێم دهنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى ئهوهى حكوومهتى عێراق بڕیاری دا به ناردنى 400 ملیار دینار بۆ ههرێم ڕایگەیاند ئیدی ئەو بڕە پارەیە مانگانە دەنێردرێتە هەرێم.
-
میتی تورکیا:
ئەندازیاری دروست کردنی درۆنەکانی PKK لە باکووری عێراق کوژرا
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوژرانی بەرپرسی یەکەی هێزی تایبەتی ئاسمانیی پەکەکەی لە ناوچەی گارە راگەیاند.
-
ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانە لە دەستگیر کردنی چالاکوانانی سیاسی لە تورکیا
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەربڵاوی چالاکانی سیاسی و میدیایی لە تورکیا ئەوەش لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، دەربڕی.
-
سەرۆکی پێشووی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا:
کوردانی سووریا هیچ هەوڵێکی دوژمنکارانەیان لە دژی تورکیا ئەنجام نەداوە
بەشی تورکیا- جۆژێڤ ووتل، سەرۆکی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت لەماوەی سێ ساڵ هاوکاریی ئەو لەگەڵ کوردانی سووریا، کوردەکان دەرکیان بە پێوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا کردووە بۆیە هیچ هەنگاوێکیان لەدژی ئەنقەرە هەڵنەگرتووە.
-
تاڵەبانی و بارزانی ڕێککەوتوون لەسەر گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ناو حکوومەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند: "تیمی یەکێتی بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران دەگەڕێنەوە ناو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران".
-
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات:
هیوادارین گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی کۆتایی بە کارەساتەکان بهێنێت
بەشی سووریا- دوای ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی ڕەزامەند بوون لەسەر گەڕانەوەی سووریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا پشگیریی خۆی بۆ ئەو بڕیارە ڕاگەیاند.
-
هەواڵگریی تورکیا کوژرانی بەرپرسی ھێزی تایبەتی PKK لە باکووری عێراق ڕادەگەیەنێت
بەشی تورکیا- دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی دھۆک-گارە باکووری عێراق، بەرپرسی ھێزی تایبەتی پەکەکە کوژرا.
-
ساڵیحە ئایدەنیز:
ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان هەڵنەگرێت هاوبەشی پێشێل کردنی یاسایە
بەشی تورکیا- ساڵیحە ئایدەنیز سیاسەتوانی کورد دەڵێت تەنها بەردەنگی پرسی کورد لە تورکیا ئۆجەلانە و داواشی لە ئۆپۆزیسیۆن کرد ئەگەر دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری پەکەکە بێنێت.
-
کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی دەستپێدەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بۆ تەواو کردنی گوتبێژەکانیان لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن کۆ ببنەوە.
-
وەزیری وزەی ئێران:
لیژنەی هاوبەشی ئاو لە نێوان ئێران و عێراق چالاکییەکانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان دەست پێکردەوە
بەشی ئێران- وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، لیژنەی هاوبەشی ئاو لە نێوان ئێران و عێراق پێکهاتووە و ئەم لیژنەیە چالاکییەکانی خۆی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان دوو وڵات دەست پێکردووە.
-
میتینگی کوردەکانی هەیمانە:
قەزای هەیمانە؛ کوردستانی چکۆلە لە ئانادۆڵۆی ناوەڕاست
هەیمانە قەزایەکی کۆنە کە ٧٢ کم لە باشووری پایتەختی تورکیا دوورە و بەشێکە لە پارێزگای ئەنقەرە.
-
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
ئاماژەی ئەرێنی هەیە بۆ چارەسەریی کێشەکانی ناو حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: لە ڕوانگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کێشەیەک لەنێوان پارتی و یەکێتیدا نییە کە چارەسەری نەبێت. ئامانجی ئێمە ئەمەیە کە حوکمڕانیەکی باشتر بکەین بەتایبەتی لە دابەش کردنی باشتری بوودجە و داهاتەکان بە سەر شارەکانی کوردستاندا. ئێستا ئاماژە و نزیکایەتییەک هەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە ناو حکوومەتی هەرێمدا، هیوادارین ئەو چارەسەرییە بگاتە نەتیجە.
-
مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆ بوونەوە/ پەیامی كونسوڵی گشتیی بەریتانیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، دوا بە دوای ئەو کۆبوونەوە كونسوڵی گشتی بەریتانیا پەیامێكی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاو کردەوە پێشوازیی لێ کرد.
-
ئەردۆغان نمایشی هێز دەکات: ۱ ملیۆن و ٧٠٠ ههزار كهس له كۆبوونهوهی جهماوهریی ئیستانبوڵدا بهشدارییان كرد
بەشی تورکیا- سهرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕایگەیاند، ۱ ملیۆن و ٧٠٠ ههزار کهس له کۆبوونهوهی مهزنی جهماوهریی ئیستانبوڵدا بهشدارییان کردووه.
-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:
دهرفهتی زۆر به لایهنهکان دراوە، هیوادارین هەڵبژاردن دوا نەخرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لایهنه سیاسییهکان دید و تێڕوانینی جیاوازیان سهبارهت بهشێوازى ههڵبژاردنهکانی پەرلەمانی ههیه.
-
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بۆ لایەنەکان:
پرسی پێکهاتەکان تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکانتان مەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوا لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە پرسی پێکهاتەکان تێکەڵ بە کێشەکەیانیان نەکەن.
-
شارەزایەکی پرسی کورد:
بارزانییەکان کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر حکوومەتی هەرێمدا هەیە
بەشی جیهان- وینسۆرب ڕاجرز ئاماژەی داوە بە سەردانی بەرپرسانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان تەنها لەگەڵ بارزانییەکاندا و دەنووسێت ئەوان کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر حکوومەتی هەرێمدا هەیە.
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن:
پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان بەرپرسی بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکانن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردوەتەوە کە شەش مانگیان پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
-
شاسوار عەبدولواحید بۆ کونسوڵی ئەڵمانیا:
تاکە رێگا بۆ گۆڕینی ئەم بارودۆخە هەڵبژاردنە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆنسوڵی ئەلمانیا لە هەرێم سەردانی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و باسیان لە دۆخی هەرێمی کوردستان کرد.
-
بڕگهیهکی رێککهوتنی ههولێر و بهغداد جێبهجێ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێک لە بڕگەکانی رێککەوتنی هەولێر و بەغداد لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت جێبەجێ کرا، بەپێی ئەو بڕگەیە داهاتی نەوتی هەرێم لە بانکێکی ئەبوزەبی ئیماراتی عەرەبی دادەنرێت.
-
هەڵبژاردن لە تورکیا و ئەگەری کۆتایی هاتنی سەردەمی ئەردۆغان
بەشی تورکیا- ئەردۆغان هیوادارە شکست بە پارتی کەمالیستی CHP یان هەوپەیمانیی پاڵپشتیکراوی ئەو حزبە بێنێت، هەر بەو شێوازەی کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا ئەم کارەی ئەنجام دا. ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە دژوارترین ئەزموونی ئەردۆغان لە ۲۰ ساڵی دەسەڵاتیدا.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ گەلی تورکیا:
هەر لە گەڕی یەکەمدا ئەم دەسەڵاتە بگۆڕن
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان پهیامێكی نوێی بڵاو كردهوه دەڵێت هەر لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا ئەم دەسەڵاتە بگۆڕن.
-
شێخموس ئەحمەد:
نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت پشتگیری لە دەستپێشخەریی ئیدارەی خۆسەر بکات و تەل کۆچەر بکاتەوە
بەشی سووریا- شێخموس ئەحمەد داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات تا بە پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی ئیدارەی خۆسەری کورد، دەروازەی سنووری تەل کۆچەر بکاتەوە ئەوەش بۆ پشتگیری لە ئاوارەکانی سووریا.
-
وەرزشوانی مەهابادی میدالیای زێڕی کێبەرکێی پاوەرلیفتینگی ئاسیای بەدەست هێنا
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری ئیدارەی وەرزش و لاوانی شاری مەهاباد ڕایگەیاند: پەیمان نەژادی وەرزشکاری هەڵبژرادەی ئێران، میدالیای زێڕی گشتیی پاوەرلیفتینگی ئاسیای بەدەست هێنا.
-
مەسروور بارزانی بۆ پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی قوربانیانی جینۆساید:
ئەو لایەنانەی هاوکار بوون لە کۆمەڵکوژیی کوردستان قەرەبووی قوربانیان بکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییانەی ڕووبەڕووی گەلی کوردستان بووەتەوە بە جینۆساید بناسێت.
-
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆ ئۆکلاهاما:
کوردەکان دوو داواکاریی سەرەکییان لە حکوومەتی سووریا هەیە
بەشی جیهان- دکتۆر جاشوا لاندیس ڕایدەگەیەنێت دوو داواکاریی سەرەکی کوردەکان لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
-
یەکێتی هەوڵ دەدات پشکی سلێمانی لەناو بوودجەی فیدراڵدا جیا بکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دراو میدیا لە ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلدا لەبارەی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ وەرگرتنی بوودجەی ڕاستەوخۆ لە بەغدا دەنووسێت: وەفدی یەکێتیی لە بەغداد بەڵێنی ئەوەی لە لایەنە شیعەکان وەرگرتووە پشتیوانی جیابوونەوەی دارایی سلێمانی بکەن لەناو بوودجەی فیدراڵدا.