-
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان:
پێویستە هێزهكانى پارتى سۆسیالیست دیموكرات بخرێنهسهر هێزی پێشمهرگهی كوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەند هەواڵێک سەبارەت بەوەی کە هێزهكانى پێشمهرگهى پارتى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان خراونەتە سهر هێزهكانى پێشمهرگهى زێرهڤانى سهر به پارتى دیموكراتى كوردستان، لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاو بوونەوە و مەکتەبی سیاسیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاستی و دروستنی ئەم زانیارییانی بۆ کوردپرێس ڕوون کردەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکى ههرێمى کوردستان بەبۆنەی 48ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییەوە کرد.
-
مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی یادی ۴۸ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی دەکات و رایدەگەیێنێت، جەخت دەکەینەوە لە هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتیی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
-
بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە؛ مهسروور بارزانی پیرۆزبایی ئاراستهی یهکێتیی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهبۆنهی یادی دامهزراندنی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لێ کردن.
-
هەڵویستی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو ڕاستییەی چەسپاند کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە ڕێچکە و شێوازێکی ھەڵە حوکمرانی دەکەن و دوور لە یاسا و پرەنسیپەکان بڕیاری ھەڵە دەدەن".
-
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق:
پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ چیتر پێویست ناکات پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت
بەشی عێراق و هەرێمی- پەرلەمانتارێکی عێراق لە لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت مادام پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان نادەستوورین، لەمڕۆ بەدواوە چیتر پێویست ناکات پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
-
دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵاکانی یەکێتیی نیشتمانی کۆ دەبێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی عێراق لە سەر سکاڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
-
بێدەنگیی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تائێستا سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بێدەنگییان هەڵبژاردووە سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستان.
-
نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتی ڕێوڕهسمى سوێند خوارنى ئەردۆغان له ئهنقهره کرا
بەشی تورکیا- لە پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی خۆی لە ئەنقەرە کرد.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش وازهێنانی خۆی لە سیاسەتی تورکیا ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (کە ئێستا لەزیندانە، وازهێنانی خۆی لە چالاکیی سیاسی ڕاگەیاند.
-
كۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەكانی عێراق:
ناتوانین هەڵبژاردنی پهرلهمانى كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا ئەنجام بدەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: "لەڕووی هونەرییەوە ناتوانین هەڵبژاردنی پهرلهمانى كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا ئەنجام بدەین".
-
کاروانی سەربازیی ڕووسیا و تورکیا لە کۆبانێ ۱۳۹مین گەڕانی هاوبەشیان ئەنجام دا
بەشی سووریا- پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا گەڕانێکی هاوبەشیان لەگەڵ لایەنی تورکی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ لە کوردستانی سووریا، ئەنجام دا.
-
سەرۆکی پارتی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد
بەشی تورکیا- مەسعوود بارزانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەنجام دا و پیرۆزبایی سەرکەتنی لە هەڵبژاردنەکەی ۲۹ی ئایاردا لێکرد.
-
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر:
شاندێکی بازرگانیی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات، بۆ پتەو کردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
-
سەفین دزەیی:
پڕۆژەیەک ئامادە کراوە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستن لە وڵاتانی ئاسیا بکەینەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ۳۰ وڵاتان و ۱۰ ڕێکخراوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتییان هەیە.
-
یەکەم کاردانەوەی پارتی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە دەستووری بوونی درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان.
-
بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێمی كوردستان: گومرگەكانی هەرێم زۆر لە عێراق باشترن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، گومرگەكانی هەرێم زۆر لە عێراق باشترن و ئەوانەی عێراق تەنها ۱۰%ی داهاتەكەیان دەچێتەوە غەزێنەی حكوومەت، بەڵام ئەوانەی هەرێم ۸۵%یان دەچێتەوە.
-
دەمیرتاش وەڵامی داخوازیی لەسێدارەدانی دایەوە:
ئێوە نەک خۆم، بەڵکوو ناتوانن چاکەتەکەشم هەڵبواسن
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە وەڵامی دروشمی لایەنگرانی ئەردۆغان، کە داوایان کرد "لە سێدارەبدرێت"، دەڵێت: "ئەردۆغان ناتوانێت چاکەتەکەشم هەڵبواسێت، نەک خۆم ".
-
دادگای فیدڕاڵی عێراق:
درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستورییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاری دا بە نادەستوری بوونی یاسای بەردەوامیی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
-
بەهۆی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا، بههای لیرهی تورکی شکانێکی گەورەی تۆمار کرد
بەشی تورکیا- بههای لیرهی تورکی شکانێکی مێژووی تۆمارکرد و بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا، بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ۲۰.۰۶ لیرەی تورکی.
-
میسر و تورکیا دەستبەجێ پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە
بەشی تورکیا- عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا تورکیەکەی لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بڕیاریان داوە دەستبەجێ دەستبکەن بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
-
سیاسەتە هەڵەکانی یەکێتی و پارتی پاشەکشەی هەرێمی کوردستانی لێکەوتۆتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنهوهى گۆڕان ڕایدهگهیهنێت، بەهۆى سیاسەتى هەڵەى یەکێتى و پارتیهوه، پاشەکشە هەیە و لێکترازان و ئاستەنگ دروستبوە.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس؛
هەرێمی کوردستان گیرۆدەی قەیرانی ناوخۆیی و ململانێ لەگەڵ بەغدا و ئەنقەرە
بەشی جیهان- جوئیل وینگ لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی سەختی ناوخۆییە و بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوتیش کێشەی زۆری لەگەڵ تورکیا و حکوومەتی ناوەندیی عێراق هەیە.
-
ئهردۆغان: براوه تهنها ئێمه نیین بهڵکوو هەموو تورکیا و گهلهکهمانه
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا، رایگهیاند: "هاوشێوهی ههموو ئیرادهیهکی گهلهکهمان، ئهم ئهنجامهش لهسهر سهرمانه. براوه تهنها ئێمه نیین. براوه تورکیایه، براوه گهلهکهمانه به ههموو چینهکانییهوه، براوه دیموکراتییهکهمانه".
-
داوا دەکرێت هێڵی دیکە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەکار بهێندرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن هێڵی نەوتی بانیاس بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت.
-
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سوڵتانی عومان:
ڕێبەری باڵای شۆڕش: پێشوازی لە گەڕانەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسر دەکەین
بەشی ئێران- رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاماژەی دابە وتەکانی سوڵتانی عومان کە باسی لە خواستی میسر کرد بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئسیلامیی ئێران و جەختی کردەوە: "ئێمە پێشوازی لە گەڕانەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسر دەکەین".
-
نێچیرڤان بارزانی:
پێشێل کردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان-دهۆک وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی، "دەبێت ئەزموون لە کێشەکانی رابردوو وەربگیرێت".
-
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
گۆڕانکارییەکانی پڕۆژەیاسای بوودجه قبووڵکراو نییە و چاوەڕێی رێککەوتنێکی سیاسی دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دهڵێت، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆ دەبێتەوە و باسی ئەو گۆڕانکارییانە دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمان لە پڕۆژەیاسای بودجهدا کراوه. جهخت لهوهش دهکاتهوه که گۆڕانکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجه قبووڵکراو نییە و چاوەڕێی رێککەوتنێکی سیاسی دەکەن.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بۆ کوردپرێس:
چەندین تێبینیمان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وێڕای لێکدانەوەی تەوەری سەرەکیی هەر دوو بڕگەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق، ڕایگەیاند: ئێمەیش وەکوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێبینیمان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجە هەیە و بەدواداچوونیش بۆ تێبینییەکانمان دەکەین.
-
وتەکانی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی گۆڕانکاری لە پڕۆژە یاسای بوودجە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تادێت کاردانەوەی گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی زیاتر دەبێت و لەناوخۆی هەرێمی کوردستان نیگەرانی لێکەوتووەتەوە، بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی عێراق دەڵێت: پڕۆژە یاساکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی سەروەریی هەرێمی کوردستان و هۆشداری دەداتە کورد؛ لەوەی شتهکان بهشێوهیهک لوغم رێژ کراون لێدانی تریش بهدوادا دێت.