هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
-
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
ئێستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە.
-
بافڵ تاڵەبانی پابەند بوونی بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا دووپات دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە کە پابەندن بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و رێز لە بڕیارەکان دەگرن.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە لەو وادەیەی دیاریکراوە.
-
کەسایەتی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عادل باخەوان توێژەر و کەسایەتى نزیک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ مانگى ١٠ دواخرا.
-
نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی چارهنووسی ههڵبژاردن دهبنه بهغداد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوکات لهگهڵ نێچیرڤان بارزانیدا، بافڵ تاڵهبانی سهرۆکی یهکێتیی دهگاته بهغداد، دواخستنی ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان تهوهری سهرهکی گفتوگۆکان دهبێت، پارتی ههوڵی دواخستن دهدات، یهکێتیی دژه.
-
پێشنیاری نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان:
تیمێکی نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکار بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە تەکنیکیانەی کە پارتی تێبینیی لەسەریان هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
-
ئینستتیۆتی پەی داوا لە نێچیرڤان بارزانی دەکات زیاتر هەڵبژاردن دوانەخرێ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئینستتیۆتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نامەیەکی کراوەیان ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە و تێێدا داوایان کردووە کە با هیچی تر هەڵبژاردن دوانەخرێ تا شەرعیەتی هەرێم نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
-
یەکێتی جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیارییكراوی خۆیدا دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیەندراوێكی لەبارەی هەڵبژاردن بڵاوكردەوە و رایگەیاند "جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتی دەكەینەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیارییكراوی خۆیدا".
-
ئەندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان:
بەبێ بەشداریکردنی پارتی، هەڵبژاردن شەرعیەتی نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبێ بەشداریکردنی پارتی دیموکرات هەڵبژاردن شەرعیەتی نابێت.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
پێویستە هەڵبژاردنەکان دوور لە پێشێلکاری دەستووری و دەستوەردان بەڕێوەبچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنهرى تایبهتیی سکرتێرى گشتيى نهتهوه يهکگرتوهکان له عێراق کۆ بوەوە.
-
مەسعوود بارزانی:
پەنا بۆ دەستی دەرەكی بردرا بۆ ئەوەی كێشە بۆ هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروست بكرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بە ئاشكرا پەنا بۆ دەستی دەرەكی و دادگەی فیدڕاڵ بردرا بۆ ئەوەی كێشە بۆ هەڵبژاردنێكی پاک و بێگەرد لە هەرێمی کوردستان دروست بكرێت.
-
مەسعوود بارزانی:
ئەگەر هەموو لایەنەکان خوازیاری ئەوە بن پارتی بەشداری هەڵبژاردن بێت خۆ دەبێ ڕەچاوی تێبینیی پارتیش بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ئەلینا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.
-
نووسینگەی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:
هیوادارین پارتی رێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن نەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستاندا بە ۵۹ بەربژێر دەچنە هەڵبژاردن.
-
وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیداكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژ کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیداكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکوو ۳۱ی ئهم مانگه درێژ کراوهتهوه.
-
مەسعوود بارزانی:
خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین، بەڵام دوور لە دەستتێوەردانی دەرەکی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆ بوونەوە.
-
ئیدیعاکانی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان:
پارتی: لە هەڵبژادندا هێزی یەکەم دەبین/ یەکێتی: ساڵی ۲۰۲۴ ساڵی یەکێتیی نیشتمانییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "ئێمە پێمانوایە هەرکاتێک بچینە هەڵبژاردنەوە بەو جۆرەی کە باوەڕمان بە خۆمان هەیە و بە پێگەی جەماوەری و خۆ ئامادەکردنی خۆمان هەیە، ئێستا یان شەش مانگی تر بچینە هەڵبژاردنەوە هەر هێزی یەکەم دەبین."
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی:
پارتی دیموکرات بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ڕایگەیاند، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئامادەی پرۆسەی هەڵبژاردنە و پارتیش بەشداری دەکات.
-
هێمن هەورامی:
هەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی بەرامبەر هەڵەبجە لەبیر ناکەین
بەشی عێراق و هەرێمی- هێمن هەورامی لەسەر پەیوەندییەکانی پارتی و ئێران دەڵێت "ئێران دەوڵەتێکی گرینگە لەناوچەکە سنوورێکی درێژمان لەگەڵی هەیە لە دوای ساڵی ۱۹۷۹ هەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی و بەرامبەر کیمیابارانی هەڵەبجە لەبیر ناکەین.
-
پشتگیرییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێکی زۆری لایەنە کوردستانییەکان داوادەکەن هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە ۱۰ی ۶ی ۲۰۲۴ـە ئەنجامبدرێت و هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە نییە.
-
چوارچێوەى هەماهەنگى پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەى هەماهەنگى ڕایگەیاند، پشتگیری تەواوی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەن و داواش دەکەن سەرجەم لایەنەکان پابەندى بڕیارەکانى دادگاکە بن.
-
۱۰ حیزب و لایەنی مەسیحی پشتگیری لە هەڵوێستەکەی پارتی دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ۱۰ لایەنی کلدان و ئاشووری، سریان و ئەرمەن پاڵپشتی خۆیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی، کە بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی داوە.
-
سۆسیال دیموکرات:
بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن پابەندی بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، حیزبەکەیان پابەندی هەر بڕیارێک دەبێت لەبارەی هەڵبژاردنەوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بیدات.
-
کاردانەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان دوای بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن پارتییەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەدوای بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن پارتییەوە بڵاو کردەوە.
-
گۆڕان:
لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
یەکێتی پاش ڕاگەیاندنی بایکۆت لەلایەن پارتییەوە:
پابەند دەبین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی ۱۰ی حوزەیران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، پابەند دەبن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
-
یۆنامی داوا لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات کێشەکان قووڵتر نەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یۆنامی لەبارەی بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
داوامانلێکراوە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ ماوەى دوو مانگ دوابخرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت داوامان لێکراوە هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەى دوو مانگ دوابخرێت.
-
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا:
نیگەرانین لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە
بەشی جیهان- باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند: نیگەرانین لە ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.
-
هەڵویستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن پارتییەوە
بەشی جیهان- جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت بایکۆتی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان:
بهشداریی ههڵبژاردنێک ناكهین كه له سایهی سیستهمێكی سهپێندراودا بهڕێوه بچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهكتهبی سیاسی پارتی هۆشداری له كشانهوه له پرۆسهی سیاسی عێراق دهدات و ڕاشیدهگهیهنێت، " بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی.