هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
-
گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حیزبەکان بۆ دیاری کردنی ڕۆژی هەڵبژاردن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیاری کردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەگەڵ حیزبەکان گفتوگۆ دەکات.
-
بافڵ تاڵەبانی داوا لە ئەندامانی یەکێتی دەکات لەبارەی هەڵبژاردن قسە بۆ میدیاکان نەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە نووسراوێک ئەندامان و بەرپرسانی حزبەکەی ئاگادارکردوەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک لەبارەی وردەکارییەکانی هەڵبژاردن قسە بۆ میدیاکان مەکەن.
-
کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق:
بۆ دەستپێکردنەوەى کارەکانمان چاوەڕێى دیاری کردنى کاتى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، تاوەکوو ئێستا سەرجەم کارەکانى کۆمیسیۆن وەستاون و چاوەڕێى مەرسوومى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانن بۆ دیاریکردنى کاتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت و هیچ بیانوویەک قبووڵکراو نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، پێویستی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق-مان لەگەڵ باڵێوزی بریتانیا تاو توێکرد.
-
سەرۆکی پارتی و باڵیۆزی فەرەنسا جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، لە کۆبوونەوەیەکی نێوانیاندا جەخت لە بەڕێوەچوونی "هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد" لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
-
جومانە غەلای:
پارتی خواستی خۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی بە نووسراوی فەرمی خواستی خۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە.
-
سێ بە سفر بۆ بەغداد و ڕیمۆنتادایەکی ناوخۆی بەسەر پارتیدا!/ ئەمیر مام والی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دوای کێشەکانی چەند مانگی پێشوو کە لەنێوان پارتی و دادگای فیدڕاڵیدا ڕوویدا، پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو جوهد و هێزی خۆی بەکارهێنا بۆ سەرکەوتن لەو یاریەدا.
-
سەرۆکایەتی هەرێم هێشتا مەرسوومی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی دەرنەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکوو ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان مەرسوومی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی دەرنەکردووە.
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێشنیارى ڕۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى کردووە و یەکێتیش ئامادەیی نیشانداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕۆژى پێنجى ئەیلوولى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن پێشنیار کردووە.
-
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی کۆرسی کۆتاکانی لە پەرلەمانی کوردستان یەکلایی کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهنجومهنی کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهکانی عێراق رایگهیاند، کۆمسیاران ژمارهی کورسی کۆتاکان و دابهشبوونیان بهسهر بازنهکانی ههڵبژاردنی پهسهند کرد.
-
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێم دەکات وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نووسراو داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات، وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ۴۸ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان:
پشتیوانی دەکەین لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ھەڵبژاردنێکی گەل پەسەند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ۴۸ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان جەختی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ھەڵبژاردنێکی گەل پەسەند کردەوە.
-
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کۆمیسیۆن دەکات تاوەکوو ڕۆژێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دڵشاد شەهاب دەڵێت سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کۆمیسیۆن دەکات تاوەکوو ڕۆژێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.
-
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، ئەدهەم بارزانی نامەیەک ئاراستەی هاوپەیمانان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، نامەیەک ئاراستەی هاوپەیمانان بە تایبەتی ئەمریکا دەکا، و داوا دەکات چیتر هەڵبژاردن دوا نەکەوێت.
-
پێنج کورسی بۆ پێکهاتهکان له پهرلهمانی کوردستان دیاری کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا، پێنج کورسی بۆ پێکهاتهکان وهک کۆتا له پهرلهمانی کوردستان دیاریبکرێت.
-
دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵاکەی مەسروور بارزانیی ڕەت کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵایهکی سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستانی ڕهتکردهوه که تایبهت به دابهشکردنی کورسیهکانی پهرلهمانی کوردستان بوو.
-
سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان پلاسخارت بە "بكوژ"ی هەڵبژارن ناو دەبات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بە "بكوژ"ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناودەبات.
-
ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت بزاڤێکی نوێ لیست پێشکەش دەکات
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ نێکست پرێس کردووە، ئەگەر دواخستنی ھەڵبژاردن بە فەرمی ڕابگەیەندرێت و جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت و سەر لەنوێ کۆمسیۆن ناوی قەوارە و بەربژێرەکان وەربگرێتەوە، ئەوا ئەمجارە بزاڤێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.
-
بافڵ تاڵەبانی و یاریدەدەری جۆ بایدن کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ فیلیپ گۆردن، یاریدەدەری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.
-
بافڵ تاڵەبانی و مەکگۆرک یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێی دەکەن
بەشی جیهان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێكخەری كۆشكی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، کۆبوونەوە و تاوتوێی یەکخستنەوەی پێشمەرگەیان کرد.
-
لە ئەگەری دواخستنی ھەڵبژاردن، بزاڤێکی نوێ لیست پێشکەش دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، بزاڤێکی نوێی بەهێز بە ڕێبەرایەتیی ئەدھەم بارزانی بۆ ڕکابەری لەگەڵ دیکەی حزبە سیاسییەکان ئامادە دەبێت و لیست پێشکەش بە کۆمسیۆن دەکات.
-
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم:
دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نیگەرانیی خۆی لە هەوڵەکان بۆ پەکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی.
-
قانوونی شەو و قانوونی ڕۆژ/ لەتیف مستەفا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف مستەفا شارەزای یاسایی و دەستووریی دەڵێت نابێ هیچ تانەیەک لە یاساکانی هەلبژاردن، لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگ وەربگیرێت، كەچی وەریانگرت.
-
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگرت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگرتووە.
-
بهرهی گهل:
یهکێتی و پارتی سەلماندیانەوە که بڕوایان به دهستاودهست کردنی دهسهڵات نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرهی گهل له پهیامێکدا سهبارهت به دواخستنی ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، پارتی و یهکێتی به بهرپرسیاری یهکهمی ئهم دواخستن و ئهم بۆشاییه تهشریعیهی کوردستان دهزانین.
-
بەیاننامەی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی مەترسییەکانی دواخستنی هەڵبژاردن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهنجومهنی باڵای کۆمهڵی دادگهریی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، ئهوهی زهرهرمهندی یهکهمه له دواخستنی ههڵبژاردن، کۆی پرۆسهی سیاسیی ههرێم و دامهزراوهکانێتی.
-
لەسەر سکاڵای مەسروور بارزانی:
دادگای فیدراڵ جێبەجێکردنی بڕگەی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگرت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق فهرمانێکی کاتی له بهرژهوهندی سکاڵاکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرکرد.
-
دادگای فیدراڵ کە مەسروور بارزانی بە نادەستووری ناویبرد سکاڵای تێدا تۆمارکرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵای لەدژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمارکرد.
-
بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان:
لەئەگەری دواکەوتنی زیاتری هەڵبژاردنی پەرلەمان دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەونە بۆشایی یاسایی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی کوردستان رایگهیاند، پێویسته هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
-
ڕەنگە لەسەر داوای پارتی دیموکرات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت
ئەدهەم بارزانی، ڕایگەیاند، لەوانەیە لەسەر داوای پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سێ مانگ و ۵-۶ ڕۆژێک دوابخرێت.