یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
-
نوێنەرێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان:
پارتی دیموکرات چیتر متمانەی بە قوباد تاڵەبانیی نەماوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایدەگەیەنێت کە پارتی متمانەی پێیان نەماوە و ئامادە نییە لەگەڵیاندا کۆ بێتەوە.
-
لەسەر کۆی دۆخی سیاسیی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی و ئەدهەم بارزانی هاوڕان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و لە ماڵەكەی خۆی سەردانی ناوبراوی كرد.
-
سێ بە سفر بۆ بەغداد و ڕیمۆنتادایەکی ناوخۆی بەسەر پارتیدا!/ ئەمیر مام والی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دوای کێشەکانی چەند مانگی پێشوو کە لەنێوان پارتی و دادگای فیدڕاڵیدا ڕوویدا، پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو جوهد و هێزی خۆی بەکارهێنا بۆ سەرکەوتن لەو یاریەدا.
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێشنیارى ڕۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى کردووە و یەکێتیش ئامادەیی نیشانداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕۆژى پێنجى ئەیلوولى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن پێشنیار کردووە.
-
لە يادى ۴۹ ساڵهى دامهزراندنیدا:
مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەكات.
-
پارتی دیموکرات پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە بۆنەی ۴۹ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاراستەی ئەو حزبە دەکات.
-
پەیامی بافڵ تاڵەبانی لە یادی ۴۹ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردسان- بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی دامەزراندنی یەکێتیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی، "دەمانەوێت ناکۆکییە ناوخۆییەکان پێکەوە چارەسەر بکەین و بەهێزێکی زیاترەوە لە دەرەوە دەربکەوین".
-
لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەوە:
قوباد تاڵەبانی بۆ بافڵ تاڵەبانی: جوامێرانە نەتهێشت مامەڵەى هەندێک هێز بەردەوام بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیدا پەیامێک ئاڕاستەى بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى حیزبەکە دەکات و دەڵێت، جوامێرانە نەتهێشت مامەڵەى هەندێک هێز بەردەوام بێت.
-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
دادگای فیدراڵی عێراق ڕەونەقەکەی جارانی لەدەستداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، ئەوان "شەڕی بە وەکالەت قبووڵ ناکەن" و پێیوایە ئەو شەڕەی هەندێک لە پێکهاتەکان دەیکەن، شەڕی پارتییە دژی یەکێتی و دەشڵێت، "ئەم شەڕە بۆ بە شاگرد بکرێت، با وەستا بێت و بەیەکەوە دابنیشین."
-
ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێوڕەسمی پرسەی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بە ڕێوەچوو.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان: له دادگای فیدڕاڵی عێراق نوێنەرمان نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پهرلهمانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ نوێنەرێکی حزبەکەی لە دادگای فیدراڵی بوونی نییە.
-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
هیچ کاتێک داوای نەمانی کورسی پێکهاتەکانمان نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی کورسیی پێکهاتەکان دەگرین و هیچ کاتێک داوای نەمانی کورسی پێکهاتەکانیان نەکردووە.
-
یەکێتیی نیشتمانی: سکاڵایەکمان لەسەر هەوڵەکانی ڕاگرتنی هەڵبژاردن، سەرکەوتوو بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان، تانەیەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دژی بڕیارێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بۆ راگرتنی رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندکرد.
-
پاش سکاڵاکەی مەسروور بارزانی:
دادگای فیدراڵیی عێراق وەڵامی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی دایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی وهڵامی دهستهی دادوهریی ههڵبژاردنهكانی دایهوه و ڕایگەیاند: وهرگرتنی سكاڵاكهی مهسروور بارزانی لهچوارچێوهی پسپۆڕی ئێمهدایه بهگوێرهی ماددهی (۹۳/یهكهم)ی دهستوور.
-
ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت بزاڤێکی نوێ لیست پێشکەش دەکات
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ نێکست پرێس کردووە، ئەگەر دواخستنی ھەڵبژاردن بە فەرمی ڕابگەیەندرێت و جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت و سەر لەنوێ کۆمسیۆن ناوی قەوارە و بەربژێرەکان وەربگرێتەوە، ئەوا ئەمجارە بزاڤێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.
-
بەهۆی هاوکاری نەکردن لە سەرکوت کردنی PKK:
وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ دووهەمجار ڕەخنە لە ئێران دەگرێت
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەوان لە پرسی پەکەکەدا متمانەیان بە عێراق هەیە، بەڵام لەگەڵ ئێران هاوتەریبانە لێی ناڕوانن.
-
لە ئەگەری دواخستنی ھەڵبژاردن، بزاڤێکی نوێ لیست پێشکەش دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، بزاڤێکی نوێی بەهێز بە ڕێبەرایەتیی ئەدھەم بارزانی بۆ ڕکابەری لەگەڵ دیکەی حزبە سیاسییەکان ئامادە دەبێت و لیست پێشکەش بە کۆمسیۆن دەکات.
-
لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتی و پارتیدا:
لە ۲۰ مەرزی هەرێمی کوردستان بە شێوەی قاچاخ بازرگانی ئەنجام دەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکوومەتی عێراق ۴ مەرزی بە مەرزی ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان، ناساندووە، بەڵام لە ۲۰ مەرزی لاوەکیەوە، لە هەرێمی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزب، بازرگانی دەکرێت.
-
مهلا بهختیار:
سهردانهکهى سهرۆکى ههرێم بۆ تاران هەموو بهستهڵهکهکانى توانهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهلا بهختیار لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران دەڵێت: سهردانهکهى سهرۆکى ههرێم بۆ تاران مێژوییه و بهستهڵهکهکانى ههمووى توانهوه قسهى زۆرباش کراوه.
-
بهرهی گهل:
یهکێتی و پارتی سەلماندیانەوە که بڕوایان به دهستاودهست کردنی دهسهڵات نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرهی گهل له پهیامێکدا سهبارهت به دواخستنی ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، پارتی و یهکێتی به بهرپرسیاری یهکهمی ئهم دواخستن و ئهم بۆشاییه تهشریعیهی کوردستان دهزانین.
-
بافڵ تاڵەبانی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان لهچوارچێوهی سهردانهکهیدا بۆ واشنتۆن لهگهڵ یاریدهدهری وهزیری دهرهوهی ئهمریکا بۆ کاروباری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست کۆ بوویەوە.
-
بافڵ تاڵەبانی گەیشتە ئەمریکا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا.
-
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
دواخستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی تری کێبەرکێ و ململانێی توندی سیاسی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف نێروەیی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە پاشهاتە نەرێنییەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ڕایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دواخستنی هەڵبژان بەرپرسیار نییە بەڵکوو ئەو لایەنە لێی بەرپرسیار دەبێت کە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدات.
-
ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق:
ئەگەرێکی بەهێز ئەوەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا ساڵی داهاتوو دوابخرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخرێت، ئەگەرێکی بەهێز ئەوەیە هەر نەکرێ تا ساڵی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردنی عێراق".
-
سهرۆکی خولی پێنجهمی پهرلهمانی کوردستان:
دیاریکردنی ڕۆژی ههڵبژاردن لهدهسهڵاتی سەرۆکی هەرێمدایە نەک دواخستنی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامی مهکتهبی سیاسی یهکێتی ڕایدهگهیهنێت، یهکێتی پێداگری دهکات که ههڵبژاردن لهوادهی خۆیدا بکرێت و قهوارهی سیاسی ههرێمی کوردستان توشی لاوازیی زیاتر نهبێت.
-
چوار لایەنی سیاسی هەرێم دژى هەوڵەکانى دواخستنى هەڵبژاردن ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنەکانى یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق دژی هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
-
ڕاوێژکارێكی بافڵ تاڵەبانی:
یەکێتی بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دواکەوتنی هەڵبژاردن نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ڕایگهیاند، بیانووەکان بیانووی بەجێ نین بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵکوو "شەڕفرۆشتنن" یان هەوڵی ڕێگریکردنن.
-
بەرپرسێکى باڵاى یەکێتى بۆ پارتی دیموکرات:
پۆستى سەرۆکى هەرێم و حکوومەت بدەن بە کەمایەتییەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، پارتى بێبەشکردنی نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی کردۆتە پاساوی دواخستنی هەڵبژاردن و پێشنیار دەکات، سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت بدرێت بە ئاشووری و تورکمان.
-
پارتی دیموکرات:
بە خۆچەماندنەوە مووچە نهدههات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند لەوە دڵنیابن کە ئەگەر بەو خۆچەماندنەوەیەی هەندێک لە لایەنەکان بوایە، بەغدا مووچەیەکی بۆ مووچەخۆران نەدەنارد.
-
مهلا بهختیار:
یهکێتی و پارتی لهناو دهوڵهتانی ئیقلیمدا سهرهتاتکێیانه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهلا بهختیار رایگهیاند، مهترسی ههره گهوره، ئهوهیه، یهکێتی و پارتی له دو روانگهی سهراپا جیاوازهوه سیاسهت دهکهن و لهناو دهوڵهتانی ئیقلیمدا سهرهتاتکێیانه، دهشڵێت، "ههڵبژاردن نهکرێت زیانی زۆره، بشکرێت کێشه بنهڕهتیهکانی کوردستان چارهسهر ناکات".