یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
-
پارتی دیموکراتی کوردستان: کاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی ڕایگەیاند کاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت.
-
سەردەمی تاریکی و تاڵانی/ عەلی حەمەساڵح
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست بەبێ ناوهێنانیان باس لە "سەردەمی تاریکی و تاڵانی" حوکمڕانی نەوەی سێیەمی بنەماڵەی بارزانی دەکات و دەشڵێت، "تاریکترین سەردەمی حوکمڕانی دەبێت، چاویان بڕیوەتە ملیۆنان دۆلار و پاسەوان و سامانی دونیا، لە ئازاری خەڵک تێناگەن".
-
چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە تایبەت بۆ کوردپرێس:
قبووڵ کردنی سیاسەتی ئێستای تورکیا، تێچووی زۆری بۆ میللەت و دەوڵەتانی ناوچەکە دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر ئەحمەد میرە لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی کرد بە هەڵکەوتەی گرینگی ناوچەی برادۆست (پردی نێوان ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، عێراق و تورکیا) و کونترۆڵ کردنی ۴۷ لەسەدی ئەو ناوچە لەلایەن تورکیاوە لەهێرشەکەی ئەمدواییەی ئەو وڵاتە و هۆشداری دا لەوەی کە قبووڵ کردنی سیاسەتی ئێستای تورکیا تێچووی زۆری بۆ پێگەی میللەت و دەوڵەتەکانی ناوچەکە دەبێت.
-
هێزە سیاسیەکانی کەرکووک بەسەر دوو بەرەی ڕکابەر و نەیاری یەکتر دابەشبوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی و کوتلەی سیادەی عەرەبی سونە هاوپەیمانێتییان پێکهێناوە و دەیانەوێت حکوومەتی خۆجێی کەرکووک پێکبهێنن، لەکاتێکدا یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و کوتلەی بابلیۆن و دوو ئەندامی عەرەبی سونە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕکابەرییان دەکەن.
-
دەزگای ستاندەر:
بەشێک لەسەرکردەی حزبە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان لەژێرەوە پەیوەندییان لەگەڵ دەسەڵات هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ستاندەر لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی هۆکاری دروست نەبوونی یەک لیستیی لایەنە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
-
بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی:
گەمارۆکانی تورکیا زیانێکی بەرچاوی بە سلێمانی گەیاندووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند، گەمارۆی تورکیا زیانێکی بەرچاوی بە شارەکە گەیاندووە، کە بە١٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
-
لایەنە کوردستانییەکان:
پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک کۆبوونەوە و لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک بڕیاریاندا و وتیان” ئەو پۆستە پشکی کوردە.
-
لە کەرکووک بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لێدوانی توند دژی یەکتر دەدەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرکردایەتی پارتی داوای ناوی لە یەکێتی کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، پارتی چەند ناوێکی ئامادە کردووە و ناوەکان خەڵکی بێ لایەنیشی تێدابووە، بەڵام یەکێتی هیچ ناوێکی ئامادە نەکردووە.
-
وتەبێژی یەکێتی:
ڕێککەوتنی پارتی و بەرەی تورکمانی لە کەرکووک سەر ناگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێککەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی لە کەرکووک بە "هەڕاج کردنی کەرکووک" ناو دەبات.
-
لایەنە کوردییەکانى کەرکووک لەسەر دیاری کردنی پارێزگار کۆ دەبنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەڵبەندی کەرکووکی کۆمەڵی دادگەری دەستپێشخەرى بۆ لایەنە کوردییەکانى کەرکووک کردووە سبەى کۆ ببنەوە، لەسەر دیاری کردنی پارێزگار و پێکهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگاکە.
-
لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر هەوڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە بەشدارەکان چارەسەر دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، پۆستەکانی ئەم پارێزگایە بەهۆی ناکۆکیی لایەنە بەشدارەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاکەدا، هێشتا دابەش نەکراوە و هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان تا ئەمڕۆ بێئەنجام ماوەتەوە. لەتیف نێروەیی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا دەڵێت لەسەر هەوڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە بەشدارەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک چارەسەر دەکرێت.
-
لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق:
بافڵ تاڵەبانی جەخت لە توندتر کردنی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆ بوویەوە.
-
یەکێتیی نیشتمانی:
هێرشەکانی تورکیا تەجاوزە و بریندارکردنی سیادەی عێراقە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر هێرشەکانی تورکیا لەناو خاکی ههرێمی کوردستان هاتە دەنگ.
-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی:
لە نەینەوا کورسییەکانی پارتی کەمی کردووە بۆیە پۆستی کەمی بەرکەوتووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە.
-
لێپرسراوی مەڵبەندی ۲ی یەکێتی لە کەرکووک تایبەت بۆ کوردپرێس:
سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر، کاریگەریی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان لە کەرکووک هەبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕەوەند مەلا مەحموود لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لە دوایین دۆخی دانوستانەکان لەسەر پۆستەکانی پارێزگاری کەرکووک و پێوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی دیموکرات کرد و وتی: ئێمە لەگەڵ پارتیدا کێشەمان هەیە چوونکە بیرکردنەوەمان جیاوازە ئەوان لەگەڵ عەرەبە سوننەکان و لەگەڵ تورکمانەکان و لەگەڵ تورکیا پێوەندییەکی بەهێزیان هەیە و هاتنی ئەردۆغان بۆ هەولێر و بەغدا تەئسیری لەسەر شاری کەرکووک هەبوو.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەڵگەیەک نییە یەکێتی لەپشت سووتانی بازاڕەکانی هەولێرەوە بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕەنگە کەسانێک هەبن کە پێشتر ئەندام بووبن لە یەکێتیدا و لەپشت سووتانی بازاڕەکانی هەولێرەوە بووبن، بەڵام یەکیتی لەپشت ئەو کارەوە نییە.
-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی:
ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵ یەکێتی سیناریۆی چەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدی پیرە دەڵێت، تۆمەتبارکردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە هەبوونی دەست لە ئاگرکردنەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سیناریۆیەکی بێبنەماییە.
-
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە پارتی و یەکێتی دەکات کێشەی کوردانی فەیلی چارەسەر بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کوردانی فەیلی ڕایگهیاند، کێشەی کوردانی فەیلی لە عێراقدا چارەسەری ڕیشەیی دەوێت و هێشتا بەشێکی زۆر لە کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە.
-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق کوردستان:
باندێکی سەربە پەکەکە سووتێنەری بازاڕ و ژێرخانە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستانن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی ڕایانگەیاند پەکەکە لە پشت سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، کەرکووک و دهۆکە.
-
سەرۆکی یەکێتیی دژی وتەکانی سیناتۆرە ئەمریکییەکە هاتەدەنگ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیناتۆرێکی ئەمریکی وتویەتی فایەق زەیدانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کار بۆ بەرژەوەندیی ئێران دەکات، ئەمە بەشێک لە لایەنەکانی توڕە کردووە، بۆیە سەرۆکی یەکێتیی ناڕەزایەتیی دژی قسەی سیناتۆرەکە دەربڕی.
-
فراکسیۆنی یەکێتی داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا ڕێگری بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات و داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات بە هاوئاهەنگی، رێگری لەو پێشێلکارییانەی تورکیا بکەن.
-
لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا حزبەكان پێشبینی چەند كورسی بۆخۆیان دەكەن؟
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ۲۰ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۴ی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە، ئەم جارە تەواوی حزبەکانی کوردستان بەشداری تێدا دەکەن، لە ئێستاوە حزبەکان راپرسی نهێنی و بۆچوونی ناوخۆیان وەرگرتووە لەسەر پێگەو رێژەی کورسی و ژمارەی دەنگەکانیان.
-
یهکێتی نیشتمانیی کوردستان: ئامادەین بۆ پرۆسهی هەڵبژاردن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی رایدهگهیهنێت، لهسهرهتاوه لهگهڵ ئهنجامدانی ههڵبژاردندا بووین و ئێستاش که وادهکهی دیاری کراوه، ئامادهین بۆ پرۆسهکه.
-
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ:
چاوەروانی ڕۆژی هەڵبژاردن و کۆتایی هێنانی حوکمڕانیی خراپی پارتی و یەکێتی دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لهبارهى دیاری كردنى وادهى نوێى بهڕێوهچوونى ههڵبژاردنى خولى شهشهمى پهرلهمانى كوردستان ههڵوێستى خۆى ڕاگهیاند.
-
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاری کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتهبێژى سهرۆكایهتى ههرێم ڕۆژی ۲۰-۱۰-۲۰۲۴ بەوادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند.
-
دەسەڵات بۆچی لە هەڵبژاردن تۆقیوە؟/لەشکر فایەق
لەماوەی ۳٣ ساڵی ڕابردوودا دەسەڵات هەمیشە لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک تۆقیوە.
-
جهبار یاوهر:
تا ساڵى ۲۰۲۶ نابێت هیچ هێزێکى چەکدار له دهرهوهى هێزهکانى پێشمهرگه بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهمیندارى پێشووى وهزارهتى پێشمهرگهى حکوومهتى ههرێمى کوردستان ڕایگهیاند، تا ساڵى ۲۰۲۶ نابێت هیچ هێزێکى پێشمهرگه له دهرهوهى هێزهکانى پێشمهرگه بێت.
-
بەرەی گەل:
خۆدزینهوهی زیاتری دهسهڵات له ههڵبژاردن، گورزی کاریگهرە له دیموکراسی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرهی گهل له پهیامێکدا داوای دیاری کردنی وادهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان دهکات و دەڵێت ئهگهر سهرۆکی ههرێم، توانای ئهوهی نییه وادهیهکی نوێ دیاری بکات پێویسته داوا له کۆمسیۆن بکرێت وادهیهکی نوێی کۆنکرێتی بۆ ڕۆژی ههڵبژاردن دیاری بکات.
-
لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە:
ئەدهەم بارزانی: هەرێمی کوردستان بە دۆخێكی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند، پەیامی پیرۆزبایی جەژن دەکەمە هەلێک بۆ باسکردنی دۆخی سیاسی چەقبەستووی هەرێمی کوردستان.
-
گۆڤارێکی ئەمریکی لێکیدایەوە:
هۆکاری درێژ کردنەوەی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە
بەشی جیهان- گۆڤاری مۆنیتۆر دەنووسێت ئەو گوشارە ئابوورییە لەلایەن تورکیاوە خراوەتە سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی یەکێتیی نیشتمانی ،بۆ دوور خستنەوەی ئەو حزبەیە لە PKK.