-
ئەگەری خۆکاندید کردنەوەی لەتیف ڕەشید؛
بافڵ تاڵەبانی نیازی هەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید بکات
سەرچاوەیەکی نزیک لە لەتیف رەشید راگەیاندووە: لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق بەنیازە بۆ خولێکی تر خۆی کاندیدی بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند نەکراون و قۆناغەکانی پێکهێنانی حکوومەت دەستی پێنەکردووە.
-
بافڵ تاڵەبانی و فایەق زێدان:
پێویستە لە پێکهێنانی حکوومەتێکی نیشتمانی خزمەتگوزار پەلە بکرێت
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد کۆ بووەتەوە.
-
نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە لوبنان:
سووریا پێویستی بە رێککەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە هەیە
نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە لوبنان، دەڵێت: تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سوپای سووریادا پێویستی بە دامەزراندنی سوپایەکی نیشتمانی یەکگرتوو هەیە کە ملكەچی دەسەڵاتێكی سیاسی شەرعی و یاسای خزمەتکردنی یەکگرتوو و باوەڕی بەرگری نیشتمانی بێت.
-
هەسەدە: ڕووبهڕووی هێرشێکی غهدرکارانهی هێزهکانی سهر به حکوومهتی سووریا بووینهوە
هێزهکانی سووریای دیموکراتیک (SDF) رایگهیاند: ئێوارهی رۆژی شهممه هێزهکانیان، هێرشێکی گرووپه چهکدارهکانی سهر به حکوومهتی سووریایان له سنوورهکانی پارێزگای ڕهقه تێکشکاندووه.
-
ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی بۆ كۆمسیۆنی ئاشتی هەڵکردووە سەردانی ئۆجەلان بکەن
نووسەری دیاری توركیا دەڵێت رەجەب تەیب ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی هەڵكردووە بۆ سەردانی كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی.
-
یەکگرتوو و کۆمەڵ جەخت لە تۆکمە کردنی پەیوەندیی نێوانیان دەکەنەوە
سەلاحەدین بەهائەدین، ئهمینداری گشتی یهکگرتوو و عهلی باپیر، سهرۆکی کۆمهڵی دادگهری کوردستان جەختیان کردەوە لە تۆکمە کردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوانیان.
-
کورد و عەرەب لە کەرکووک یەکسان بوون؛ دابەزینی مێژوویی پشکی کورد
بۆ یەکەمجار ژمارهی کورسیهکانی کورد لە پارێزگای کەرکووک لێژبێتەوە بەرەو کەمتر لە نیوەی کورسییە گشتییەکانی پارێزگاکه و هاوتایه لەگەڵ کورسییە گشتییەکانی پێکهاتەی عەرەبدا، کورد ۵ کورسی، پێکهاتهی عهرهب ۵ کورسی و تورکمانیش ۲ کورسی بهدهست هێناوه و کورسی کۆتاش بۆ پێکهاتهی مهسیحی بوه.