-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: دەسەڵات لە شاسوار عەبدولواحید تۆقیوە
سروە عەبدولواحید، ڕایگەیاند دەسەڵات لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ تۆقیوە.
-
فۆزا یووسف:
بەستنەوەی پرسی کورد لە تورکیا و سووریا بەیەکەوە، هەڵەیەکی ستراتیژییە
هاوسەرۆکی شاندی دانوستانکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند لیژنەیەکی سەربازیی هەسەدە لە دیمەشق کۆبوونەوەیەکی فەرمییان ئەنجامداوە و جەخت دەکاتەوە بەستنەوەی پرسی کوردی لە تورکیا بە دۆخی کورد لە سووریا هەڵەیەکی ستراتیژییە.
-
ماڵپەڕی مۆنیتەری ئەمریکی:
عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی داوای هاوکاری لە نێچیرڤان بارزانی کردووە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) داوا لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات ڕۆڵێکی کارا بگێڕێت بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا.
-
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق:
كوشتنی كاندیدەكەی هاوپەیمانی سیادە كردەوەیەكی تیرۆرستییە
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: كردنە ئامانجی سەفا مەشهەدانی، كردەوەیەكی تیرۆرستی بووەو پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەت لێكۆڵینەوەی تایبەت بەو رووداوە پێكدەهێنێت.
-
کانديدێکی هاوپەیمانی سیادە لە بەغداد تیرۆر کرا
سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد و کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، لە ناوچەی تارمیە لە باکووری بەغداد، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیيەوە و کوژرا.
-
دەوڵەت باخچەلی:
بانگەوازەکەی عهبدوڵا ئۆجهلان لە ڕوانگەی ئێمەوە شتێکی بنەڕەتیە
سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند بانگەوازەکەی عهبدوڵا ئۆجهلان، ڕێبهری زیندانیكراوی پهكهكه لە ۲۷ی شوباتدا شتێکی بنەڕەتیە و جگە لەو بانگەوازە هیچ بنەمایەکی دیکە بۆ سەرنج و هەڵسەنگاندن بوونی نییە.