-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ کۆمەڵگای جیهانی:
قەڵغانی مرۆییش ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین نەکرد
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە ۸ـی ئەم مانگەوە خەڵکی مەدەنی وەكوو قەڵغانی مرۆیی ڕوویان لە بەنداوی تشرین كردووە بۆ ئەوەی بەنداوەكە بپارێزن لە هێرشەكان، بەڵام هێشتاش هێرشەكان بەردەوامە و دەیان كەس کوژراون.
-
پێشوازیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی بارزانی و کۆبانی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەی ۱۶ـی ئەم مانگەی نێوان مەسعوود بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەکات؛ دیالۆگی کوردی-کوردیش بە گرنگ دەزانێت.
-
ڕاسپاردەی ئەڵمانیا بۆ کوردەکانی سووریا
نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەڵێت باشترین شێوە بۆ کورد ئەوەیە لە ڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی سووریاوە مافەکانی خۆی دەستەبەر بکات.
-
جەمیل بایک:
ئەگەر تورکیا پرسی کورد چارەسەر نەکات، PKK ئەڵتەرنەتیڤی بەهێزی لەبەردەستە
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری KCK لە وتەکانیدا کاردانەوەی بۆ هەڕەشەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی تورکیا کە ڕایانگەیاندبوو "پەکەکە ڕێگایێکی لەبەردەست نییە جگە لە دانانی چەک"؛ نیشاندا و وتی: پێچەوانەی وتەی بەرپرسانی تورکیا، PKK ئەڵتەرنەتیڤی بەهێزی لەبەردەستە.
-
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی PYD:
دژی هاتنەوەی لەشکری ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریا نین، پێویستە لەگەڵ SDF ببنە یەک هێز
ساڵح موسلیم، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە ڕایگەیاند، دیدارەکەی مەزلووم عەبدی و مەسعوود بارزانی زۆر گرنگ بوو و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان دژی تێپەڕاندنی هێزی پێشمەرگە نین بۆ ناو کوردستانی سووریا، بەڵکوو پێویستە لەگەڵ هەسەدە دیالۆگ بکەن و ببنە یەک هێز و لەوێدا جێگیربن.
-
وەزیری نوێی بەرگریی سووریا:
بوونی هێزی سەربەخۆی کوردی لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی سووریا قبووڵ ناکەین
وەزیری نوێی بەرگریی سووریا دەڵێت گونجاو نابێت بۆ هێزە کوردییەکان کە ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانییان لێدەکات هێزە سەربازییەکەی خۆیان لە نێو هێزە چەکدارەکانی سووریادا بهێڵنەوە.
-
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات
داوام لە مەسعوود بارزانی کرد کێشەمان لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: داوام لە سەرۆکی پارتی کرد کێشەمان لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات، ئەو دەتوانێت ڕۆڵ لە یەکخستنەوەی هەڵوێستی کورد ببینێت.