به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید ئه‌ندامی کوردی کۆمیسیۆنی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه به "الغدپرس"ی وتوووه: به دووری ده‌زانم پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق په‌سه‌ند بکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: له‌وباره‌یه‌وه دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه؛ یه‌کیان دواخستنی پڕۆژه‌که‌یه بۆ ساڵی 2019 هه‌روه‌ها که ساڵی 2014ش له‌باره‌ی بودجه‌وه ئه‌و شته ڕووی دا. ئه‌گه‌ری دووهه‌م ئه‌وه‌یه به‌پێی ده‌نگی زۆرینه‌ی سیاسی یاساکه په‌سه‌ند بکرێت نه‌ک له‌سه‌ر ویفاقی سیاسی.
زانا سه‌عید جه‌ختی کرده‌وه: به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 په‌سه‌ند ناکرێت و عێراق له‌و ساڵه‌دا یاسای بودجه‌ی نابێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment