ناڕه‌زایی دەربڕین و ئاژاوه‌گێڕی دوو شتی جیاوازن

به‌شی ئێران- محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ده‌ڵێت: ناڕه‌زایی ده‌ربڕین مافی هاووڵاتییانه‌ به‌ڵام ناڕه‌زایی له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێڕی جیاوازه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت به‌ گوێره‌ی مافی شارۆمه‌ندی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌ مافی هاووڵاتییان ده‌زانێت و خه‌ڵکی ده‌توانن له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور په‌یامی خۆیان بگه‌یێنن به‌ڵام ئاژاوه‌گێڕی شتێکه‌ و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین شتێکی‌تر.

ناوبراو گوتیشی: ده‌بێت به‌ گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێڕان بکرێت و ده‌ستووری ئێران سنووری ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی له‌ ئاژاوه‌گێڕی جیا کردۆته‌وه‌.

نه‌وبه‌خت زیادی کرد: سه‌رۆک کۆمار به‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ دڵناخۆشه‌ و له‌لایێکی‌تره‌وه‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل پێ خۆشحاڵن و دڵخۆشییه‌که‌شیان ناشارنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9996

Your Comment

You are replying to: .
captcha