به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت ڕۆژی سێشه‌ممه له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت به گوێره‌ی مافی شارۆمه‌ندی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به مافی هاووڵاتییان ده‌زانێت و خه‌ڵکی ده‌توانن له چوارچێوه‌ی یاسا و به گوێره‌ی ده‌ستوور په‌یامی خۆیان بگه‌یێنن به‌ڵام ئاژاوه‌گێڕی شتێکه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین شتێکی‌تر.
ناوبراو گوتیشی: ده‌بێت به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێڕان بکرێت و ده‌ستووری ئێران سنووری ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی له ئاژاوه‌گێڕی جیا کردۆته‌وه.
نه‌وبه‌خت زیادی کرد: سه‌رۆک کۆمار به‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌م دواییه دڵناخۆشه و لهلایێکیترهوه سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل پێ خۆشحاڵن و دڵخۆشییهکهشیان ناشارنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment