به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌که له زاری سه‌رچاوه‌یێکی ده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه ده‌نووسێت: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاره سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یێکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌رله‌مان و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و ئامانجی دانیشتنه‌که‌ش داڕشتنی نهخشهڕێگایێکه بۆ به‌ڕێوه بردنی هه‌ڵبژاردنی گشتی له سه‌رجه‌م پارێزگا و شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێم.
ڕۆژنامه‌که له زاری ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره‌وه زیادی کردوووه: له‌و دانیشتنه‌دا پرسی که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکییه‌کان باس ناکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ئێستا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا نیین و گرینگ‌ترین ته‌وه‌ره له قه‌یرانی ئێستای نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا.
ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی له‌نده‌ن له زاری حه‌مه ئه‌مینه‌وه که سه‌رکرده‌یێکی کوردستانییه ده‌ڵێت: ویفاقێکی سیاسی له نێوان حیزبه کوردستانییه‌کاندا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مانگی ئهیپڕێڵ هه‌ڵبژاردن بکرێت تاوه‌کوو ده‌رفه‌تێک بڕه‌خسێت بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوان حیزبه‌کان و چاکسازیی پێوه‌ندییه‌کانیان.
ڕۆژنامه‌که ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو: حیزبه دژبه‌ره‌کانی کوردستان داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی به چاودێریی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه ده‌که‌ن. ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه ده‌ره‌چه‌یێکی خێرا بۆ ده‌رباز بوون له قه‌یرانی ئێستا و ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بڕه‌خسێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment