قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان کۆده‌نگن که‌ مانگی ئه‌یپڕێڵ هه‌ڵبژاردن بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی له‌نده‌ن باسی ڕێكکه‌وتنی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی هه‌ڵبژاردنی گشتیی هه‌رێمی کوردستان له‌ مانگی ئه‌یپڕێڵی داهاتوودا ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌که‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یێکی ده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌نووسێت: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاره‌ سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یێکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌رله‌مان و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و ئامانجی دانیشتنه‌که‌ش داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگایێکه‌ بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگا و شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێم.

ڕۆژنامه‌که‌ له‌ زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌وه‌ زیادی کردوووه‌: له‌و دانیشتنه‌دا پرسی که‌رکووک و ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان باس ناکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ئێستا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا نیین و گرینگترین ته‌وه‌ره‌ له‌ قه‌یرانی ئێستای نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا.

ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی له‌نده‌ن له‌ زاری حه‌مه‌ ئه‌مینه‌وه‌ که‌ سه‌رکرده‌یێکی کوردستانییه‌ ده‌ڵێت: ویفاقێکی سیاسی له‌ نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کاندا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مانگی ئه‌یپڕێڵ هه‌ڵبژاردن بکرێت تاوه‌کوو ده‌رفه‌تێک بڕه‌خسێت بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوان حیزبه‌کان و چاکسازیی پێوه‌ندییه‌کانیان.

ڕۆژنامه‌که‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ڕوو: حیزبه‌ دژبه‌ره‌کانی کوردستان داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی به‌ چاودێریی ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌که‌ن. ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی خێرا بۆ ده‌رباز بوون له‌ قه‌یرانی ئێستا و ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بڕه‌خسێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9994

Your Comment

You are replying to: .
captcha