نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان چاودێری گفتوگۆی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ڵێت: له‌ گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ده‌وری چاودێری ته‌کنیکی ده‌بینێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان وائیلی به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتوووه‌: نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌و گفتوگۆیه‌دا ته‌نها ده‌وری چاودێری ته‌کنیکی ده‌بینێت و بێ‌لایه‌ن ده‌بێت و سه‌باره‌ت به‌ ئیداره‌ی ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان، بودجه‌ و ئاسایشی ناوچه‌که‌ گوێ له‌ ڕای هه‌ر دوو لا ده‌گرێت.

وائیلی جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌غدا- هه‌ولێر بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ندێک پرسی هه‌ستیار وه‌کوو ئاسایش، ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان و شێوازی ئیداره‌ کردنی ئه‌و ناوچانه‌، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌ بردنی مه‌له‌فی نه‌وت هه‌وڵ ده‌ده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9992

Your Comment

You are replying to: .
captcha