بەپێی هەواڵی کوردپرێس حسێن زولفەقاری جێگری ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ ڕۆژی سێ شەمە 12ی بەفرانبار لەو بارەیەوە ڕای­گەیاند: پاش ڕوودانی خۆپیشاندانەکان، سیاسەتی ئەنجومەنی ئاسایش ئەوە بوو دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و پۆلیس و هێزی ئاسایشیش زیاترین تەحەمولیان لەگەڵ خۆپیشاندەران کرد.
ناوبراو گوتیشی: بە هەموو ئەمانەوە پۆلیس و هێزی ئاسایش هەوڵیان دا دەست لە خۆپیشاندەران نەکەنەوە تا ئەو کاتەی دەستدرێژی کرایە سەر سامانی گشتی و خۆپیشاندەران بەرەو توند و تیژی کشان ئەو کات پۆلیس بە بڕشتەوە بەرپەرچی ئەوانەی دایەوە کە خساریان لە موڵکی گشتی دابوو.
هاووڵاتییان سەرەڕای دۆخی دژواری ئابووری و ئەو ناڕەزاییانەی بەبۆنەی هەندێک کێشەوە لە دەوڵەت هەیانە هاوکاریی باشی ئێمەیان کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و هێور کردنەوەی ڕەوتەکە.
زولفەقای دووپاتی کردەوە کە ئێستا دۆخەکە لە زۆرینەی شارەکاندا ئارام و ئاسایییە و بە هاوکاریی پۆلیس و خەڵکی مەدەنی ئەو نائارامییانە بەم زوووانە کۆتایییان پێدێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment