ناردن‌کاریی تورکیا بۆ هه‌رێم پاش داخرانی سنووره‌کانی ئێران له‌سه‌دا 40 زیادی کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی یه‌کێتیی هاورده‌ و ناردنکارانی هه‌رێم ده‌ڵێت: پاش داخرانی سنووره‌کانی ئێران، ناردن‌کاری بۆ هه‌رێم له‌ سنووری تورکیاوه‌ له‌سه‌دا 40 پێشکه‌وتنی به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتیی ھاورده‌ و ناردنكارانی ھه‌رێم له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "له‌ ساڵی ٢٠١٧دا توركیا به‌ بڕی ١٠ ملیار دۆلار و ئێران به‌ بڕی ٥ ملیار دۆلار كاڵا و شتومه‌كیان ھه‌نارده‌ی ھه‌رێم كردوووه‌".

مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه:‌ "به‌ھۆی داخستنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ھاورده‌ كردنی كاڵا و پێداویستی له‌ سنووره‌كانی ئێرانه‌وه‌ كه‌می كردوووه‌ به‌ڵام له‌ ده‌روازه‌كانی توركیاوه‌ ڕێژه‌كه‌ ٤٠% زیادیی كردوووه‌".

سه‌رۆكی یه‌كێتیی ھاورده‌ و ناردنكارانی ھه‌رێم ئه‌وه‌شی وتوووه‌: "ھه‌ر دوو وڵاتی توركیا و ئێران له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ بڕی ١٥ ملیار دۆلار كاڵا و پێداویستیان ھه‌نارده‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كرد به جۆرێک توركیا به‌ ‌بڕی ١٠ ملیار و ئێرانیش به‌ بڕی ٥ ملیار دۆلار".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9988

Your Comment

You are replying to: .
captcha