به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه ئیحسان شمه‌ری ڕاوێژکاری نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاوی کردۆته‌وه: "له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ند بوونی هه‌رێمی کوردستان به بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه، حکوومه‌تی عێراق پێنج بڕیاری داوه و سووره له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانی ڕابردووی به‌رامبه‌ر هه‌رێم".
ئیحسان شمه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "بڕیاره‌کان بریتین له وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌کان و پێکهێنانی لیژنه‌یێک بۆ فرۆکه‌خانه و مه‌رزه‌کان و پێکهێنانی لیژنه‌یێک بۆ وردبینی له که‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان".
شمه‌ری ئه‌وه‌شی وتوووه: "بڕیاره‌كانی‌تر بریتین له خه‌رج‌کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رچاوه‌کانی ئاو له‌گه‌ڵ بانگهێشت کردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی حکوومه‌تی عێراق که له هه‌رێمی کوردستانن به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه به‌پێی وه‌زاره‌ته‌کانیان".
شایانی باسه؛ ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت که به‌هۆی به‌رئه‌نجامه‌کانی ڕیفراندۆمه‌که‌ی ٢٥ی سێپتێمبێری ٢٠١٧ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق به ته‌واوه‌تی ڕووی له خراپی کردوووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment