مانگی دیسەمبێر زیاتر لە 300 کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی داعش دەستبەسەر کراون

بەشی تورکیا- پۆلیسی ئاسایشی تورکیا لە ئەخیر مانگی ساڵدا 317 کەسی دەستبەسەر کردوووە کە تۆمەتی ئەندام بوون لە گرووپی تیرۆریستیی داعشیان خراوەتە پاڵ و لەو ژمارەیەش تەنها 4 کەسیان لە گرتووخانە ماونەتەوە.

کوردپرێس- بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە سەرچاوە فەرمییە سەربازی و ئەمنییەکانەوە دەرکراوە لە ئەخیر مانگی زایینیی 2017دا 317 کەس لە تورکیا دەستبەسەر کراون کە تۆمەتی هاوکاری کردنی داعشیان لە پاڵدا بوووە.

دەوترێت لەو دەستبەسەرکراوانە تەنها 4 کەسیان لە گرتووخانە ماونەتەوە و ئەوانی دیکە بە مەرجی کەفالەت ئازاد کراون.

زۆرینەی دەستبەسەر کراوەکان هاووڵاتیی سووری، عێراقی، فەڕەنسی و بەریتانین کە تۆمەتی هاوکاری کردنی داعشیان خراوەتە پاڵ.

شێوازی بەرپەرچدانەوەی تورکیا بەرانبەر بە داعش لەلایەن هەندێک دەوڵەت و وڵاتی بیانییەوە ڕەخنەی لێگیراوە. دەوترێت تورکیا نەرمیی زۆر لەگەڵ تۆمەتبارانی هاوکاری کردنی داعش دەنوێنێت هەر بەو بۆنەشەوە ئەوانەی لە عێراق و سووریا بە تۆمەتی هاوکاری کردنی داعش دەستبەسەر دەکرێن داوا دەکەن لە وڵاتی تورکیا دادگایی بکرێن.

ئەوەش لە حاڵێکدایە ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران بەهۆی دەرکردنی هەواڵ و وتار سزای قورسیان بە سەردا دەسەپێت بەڵام ئەندامانی داعش بە ئاسانی لە دادگاکانی تورکیا ئەستۆپاکییان دەسەلمێندرێت.

سەرچاوە: دەیلی سەباح

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9985

Your Comment

You are replying to: .
captcha