بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە ڕاگەیەندراوێکیدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئاماژەی بۆ ئەوە کردوووە کە ھیوادارن بارگرژیی زیاتر لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا سەرھەڵنەدات.
چەند ڕۆژێکە لە ئێران خۆپیشاندان دەستی پێکردوووە، یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکان لە دژی گرانی و خراپیی دۆخی ئابووری بوو، بەڵام لە ڕۆژی دووەمدا لە مەشهەد و کرماشانەوە خۆپیشاندانەکان ئاراستەیێکی سیاسییان لەخۆ گرت و بەلاڕێدا چوونی خۆپیشاندانەکە توند و تیژیی لێکەوتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە زیاتر لە ٦٠ شار و شارۆچکە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون، میدیا فەرمییەکان تا ئێستا ئاماژەیان کردوووە بە کوژرانی زیاتر لە ١٢ خۆپیشاندەر و دەستگیرکردنی نزیکەی ٥٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران.
هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تلیگرام و ئینستاگرام لە هەندێک لە شارەکاندا ڕاگیراون.
سەرچاوە: ئیسنا
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment