بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا ڕای­گەیاند: سوپای دیموکراتیکی سووریا و هێزی ئاسایشی نێو ڕقە ڕۆژی یەکەمی جانیڤێری 25 کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ داعش دەستبەسەر کردبوو و پاش خۆبەدەستەوە دانی 40 داعشی ئەو 25 کەسە ئازاد کران.
بەگوێرەی نووسراوی ماڵپەڕی ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا هێزی ئاسایشی ڕەقە پاش خۆ بە دەستەوە دانی 40 داعشی و لە چەند قۆناغدا ئەو 25 کەسەی ئازاد کردوووە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا
Your Comment