به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌و کچه ناوی سه‌لوا حسێنه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه. تاکه‌که‌سه له به‌ریتانیادا به‌و جۆره ده‌ژی و دڵێکی ده‌ستکردی له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی هه‌یه.
سه‌لوا دایکی دوو منداڵه و دڵی له جانتاکه‌ی پشتیدایه. کێشی ئه‌و دڵه ده‌ستکرده به پاترییه‌کانیه‌وه ده‌گاته 6.8 کیلۆگرام و وه‌ک بزوێنه‌رێکی کاره‌بایییه و له ڕێگه‌ی په‌مپێکه‌وه پاڵ به هه‌واوه ده‌نێت بۆ ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی.
ئه‌و دوو پاترییه پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌وا و ده‌ینێرن بۆ نێو سنگی ژنه‌که که له ناویدا که‌مۆڵه‌یێکی پلاستیکی هه‌یه و له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه کاره‌که ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی سووڕی خوێن له نێو له‌شیدا ڕێکبخات و به‌رده‌وامی به ژیان بدات.
ئه‌م چیرۆکه به‌ر له شه‌ش مانگ ڕووی داوه و سه‌لوا هه‌ستی به هه‌ناسه ته‌نگی کردوووه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پزیشک ده‌کات پشکنینه‌کان هه‌واڵی خۆشی پێناده‌ن و ڕای‌ده‌گه‌یێنن کێشه‌ی لاوازی گه‌وره‌ی له ماسوولکه‌کانی دڵیدا هه‌یه.
دوای چوار ڕۆژ له ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشییه‌که‌ی، سه‌لوا بۆ نه‌خۆشخانه‌یێکی تایبه‌ت به دڵ ده‌گوازرێته‌وه و پزیشکه‌کان هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی بپارێزن به‌ڵام ناتوانن نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵی بۆ ئه‌نجام بده‌ن و به ناچاری دڵێکی ده‌ستکردی له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی بۆ داده‌نێن و دڵی خۆی ده‌رده‌هێنن.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment