بەپێی هەواڵی کوردپێس فەرامەرز ئەکبەری لەو بارەیەوە وتی: پاش ڕاگۆڕینەوەی نێوان تاران و بەغدا ئاڵ و گۆڕی بازرگانی لە سنووری پەروێزخانەوە ئەمڕۆ سێ شەمە 12ی بەفرانبار دەستی پێکردەوە.
ناوبراو زیادی کرد: سنووری پەروێزخان دەفرایەتیی فراوانی هەیە و دەبێتە هۆی خولقاندنی هەلی کار بۆ چەندین کەس بە کرێکار و بازرگان و شۆفیر و کەسانی ترەوە.
شیاوی ئاماژەیە چالاکییەکانی سنووری پەروێزخان و حاجی ئۆمەران بە هۆی سیاسی و ئابووری و ناکۆکیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵی عێراق لە 23ی ڕەزبەرەوە هەڵپەسێردراوە و پاش 79 ڕۆژ دیسانەوە ئاڵ و گۆڕی بازرگانی لەو سنوورەوە دەستی پێکردەوە.
ئێستا زۆرینەی کاڵاکانی ئەو سنوورە بەرەو ناوچە کوردنشینەکان بەتایبەت کەلار و سلێمانی و خانەقین و کەرکووک دەنێردرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment