به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمس ماتیس ڕایگهیاندوووه: "ئه‌مریكا ڕێگری ده‌كات له هه‌ر هێرشێک كه له‌لایه‌ن سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌وه بكرێته سه‌ر هێزه دیموكراتخوازه كوردی و عه‌ره‌به‌كانی سووریا".
لای خۆشیه‌وه سیپان حه‌مۆ فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) پێشوازیی له لێدوانه‌كانی ماتیس كرد و وتی: "قۆناغه‌كانی دوای شكستهێنان به داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌نگاونانه له سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازییه‌وه بۆ دانپێدانانێكی سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ڕووسیاوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن".
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڕووسیا، سیپان حه‌مۆ "له‌لایه‌ن هه‌ندێک له سه‌ربازه ڕووسییه‌کانه‌وه ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یێندراوه، داوا له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد ده‌كرێت دایالۆگێكی نیشتیمانیی سووریا له سووچی ڕێكبخات، دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو حكوومه‌تی سووریای فیدڕاڵ دابمه‌زرێنرێت".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment