هەندێک لە ئاژاوەگێڕانی نائارامییەکانی ئەم دواییە دەستبەسەر کران

بەشی ئێران- وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند هەندێک لە ئاژاوەگێڕانی دژبەر و هاندەرانی نائارامییەکنی ئەم دواییە ناسراون و ژمارەیێکیشیان دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعات بەم شێوازەی خوارەوەیە:

هاووڵاتییان و هاونیشتمانیانی ئازیز و گەلی تێگەیشتووی ئێران ئاگایان لەوەیە کۆبوونەوەکانی ئم چەند ڕۆژە کە بۆ ئاراستە کردنی هەندێک داوا و داخوازی بە شێوازی ئارام و بە دوور لە توند و تیژی بەڕێوە چوو لە درێژەدا بە هۆی تێکەڵاو بوونی تاقمێکی گومان لێکراو و توندئاژۆخواز توند و تیژیی لێکەوتەوە و خەساری دارایی و گیانیی بۆ ژمارەیێک لە هاونیشتمانییان لێکەوتەوە.

وێڕای سوپاس لە هاونیشتمانییان کە بە وریاییەوە ڕیزی خۆیان لە ئاژاوەگێڕان جیا کردەوە بەم شێوەیە ڕای دەگەیەنێت بە هەوڵ و تێکۆشانی هەواڵگریی سەربازانی ئیمام زەمان و یارمەتیی خەڵکی ئازیز وەکوو ڕۆڵگێڕانی 80ملوێن کەسی ژمارەیێک لە ئاژاوەگێڕانی دژبەر و هاندەرانی هاووڵاتییان بۆ نائارامی ناسراونەتەوە و ژمارەیێکیشیان دەستبەرسەر کراون و ئەوانی دیکەش بەدوادا چوونیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بەم زوانە بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

وەزارەتی ئیتڵاعات داوا لە هەموو چین و توێژی کۆمەڵگا دەکات وێڕای هۆشیاریی تەواو هەر وەک پێشوو دژبەران و ئاژاوەگێڕان و ئەوانەی خەسار لە سامانی گشتی دەدەن لە ڕێگای ژمارەی 113وە بەم وەزارەتە بناسێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9968

Your Comment

You are replying to: .
captcha