پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئینته‌رنێتی گونده‌کان جه‌ختی کرده‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر گه‌شه‌ پێدانی ئینته‌رنێتی خێرا و خزمه‌تگوزاریی ICT له‌ گونده‌کان جه‌ختی کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌هدی شه‌هریاری له‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌ڤه‌ری پێوه‌ندی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، ئاماژه‌ی به‌ گرینگایه‌تیی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌کانی جیهانی ئه‌وڕۆ کرد و ڕای‌گه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ران هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ دابه‌زاندنی ئاستی که‌مایه‌تییه‌کانی ئه‌م به‌شه‌.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێویستی گه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌له‌کترۆنی و دانانی نووسینگه‌ی خزمه‌تگوزاریی ICT و ئینته‌رنێتی خێرا له‌ گونده‌کان جه‌ختی کرده‌وه‌ و داوای کرد به‌ڕێوه‌به‌ران هه‌موو که‌مایه‌تییه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ بناسن تاوه‌کوو هه‌وڵی پێویست بۆ نه‌مانیان بدرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9967

Your Comment

You are replying to: .
captcha