بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن عاید ئەبوو والید ئەمیری داعش کە بەرنامەی بومب نانەوەی خوێناویی قامیشلۆی لە ساڵی 2016دا داڕێشتبوو لە لایەن یەکینەکانی پارستنی گەلەوە لە دەیرەزوور کوژرا.
ئەبوو والید لە ئۆپەراسیۆنی تیمێکی تایبەتی YPG لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی YAT لە شارۆچکەیێکی نزیک بە دەیرەزوور کوژرا.
دەوترێت پاش ئەوەی کە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی YAT شوێنی خۆ حەشاردانی ئەبوو والیدیان دۆزیەتەوە، هێرشیان کردووەتە سەری و لە پێکدادانێکی کورتدا کوژراوە.
شایانی باسە هێزەکانی YPG نزیک بە چوار مانگە بە پشتگیریی هاوپەیمانانەوە سەرقاڵی شەڕی داعش و ئازاد کردنەوەی ناوچە باکووریەکانی ڕووباری فورات لە دەیرەزوورن. ئەو هاوکارییە پێشتر بوو بە هۆی ئازاد کردنەوەی شاری ڕەقە.
سەرچاوە:هاوار نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment