نێوه‌ندگیریی ئه‌ردۆغان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان چاوه‌ڕوان ناکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر نێوه‌ندگیریی سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر پرسی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان به‌ دوور له‌ چاوه‌ڕوانی ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتوووه‌: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان که‌سایه‌تییێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ و نه‌ک هه‌ر له‌ ناوچه‌که‌دا قورساییی هه‌یه‌ به‌ڵکوو له‌ هه‌موو جیهانیشدا قورسایییه‌که‌ی ده‌ور ده‌بینێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌ردۆغان وێده‌چێت خۆی بۆ پرسی هه‌ستۆک و چاره‌نووسسازی جیهانی بهێڵێته‌وه‌ به‌ڵام نێوه‌ندگیریی ناوبراو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌و پرسه‌ پێوه‌ندیی به‌ ئابووریی تورکیا و سنووری ئه‌و وڵاته‌شه‌وه‌ هه‌یه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ڕۆژنامه‌ی سه‌عوودیی عه‌کاز پێشتر نووسیبووی: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داواکه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ نێوه‌ندگیریی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ چاره‌کردنی کێشه‌ی نێوان دوو لایه‌نی ڕه‌ت کردبوووه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9954

Your Comment

You are replying to: .
captcha