به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوێنێ شاندێكی پەرلەمانتارانی ژمارەیێك فڕاكسیۆنی كوردی لە پەرلەمانی عێراق، سەردانی شارەدێی سەرگەڕانی شارۆچكەی دوبزی كرد بۆ مەبەستی راگرتنی بەعەرەب كردن لە ناوچە كوردستانییەكانی سنوورەكە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەڕێوەبەری شارەدێی سەرگەڕان ڕای­گەیاند دوای گەڕانەوەی شاندەكەی پەرلەمانتاران، عەرەبەکان ھێرشیان كردۆتە سەر گوندنشینانی كورد و شاندەكەیش ھیچ چارەسەرێكی پێ نەبووە.

ئەو پەرلەمانتارانە، لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایان­گەیاندوووە، لە نزیكەوە بەعەرەب كردنی گوندانی كوردیان بینیوە لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان و وەزیری ناوخۆی لێ ئاگادار كراوەتەوە و ئەویش بەڵێنی لێكۆڵینەوەی داوە لە رووداوەكە.

ئەو پەرلەمانتارانە ئەوەیشیان ئاشكرا كرد كە عەرەبەكانی سەردەمی بەعس دەیانەوێ زەوی لە جووتیارانی كورد وەربگرنەوە و ھەڕەشەی دەركردنی ھاووڵاتییانی كوردی رەسەنی ناوچەكە دەكرێت.

لوقمان ئەحمەد بەڕێوەبەری شارەدێی سەرگەڕان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "شاندی پەرلەمانتاران ئەوانەی دوێنێ شەممە سەردانی شارەدێی سەرگەڕانیان كردبوو، ھیچ چارەسەرێكیان بۆ ڕەوشەكە نەكردوووە و بگرە رەوشەكەیان ھێشتا زیاتر ئاڵۆز كردوووە، چوونكە دوای گەڕانەوەیان عەرەبەکان ھێرشیان كردۆتە سەر ھاووڵاتیانی كورد و كێشە رووی داوە".

ئەحمەد گوتیشی، "ئێمە درێخیمان نەكردوووە لەوەی ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانمان لە ھەردوو حكوومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستان ئاگادار كردۆتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی شارەدێی سەرگەڕانی سەر بە شارۆچكەی دوبز بكات و لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی گونده‌ كوردییه‌كان دەكرێت تا لە نزیكەوە ئاگاداری رووداوەكە بن".

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

News Code 9949

Your Comment

You are replying to: .
captcha