دوو گوندی دیکه‌ی ده‌یره‌لزوور ئازاد‌ کران/45 چه‌کداری داعش کوژران

به‌شی سووریا- شه‌ڕڤانانی کورد-عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ 113ه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌دا دوو گوندی دیکه‌یان له‌ بنده‌ست چه‌کدارانی داعش ئازاد کرد‌ و 45 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌شیان کوشتوووه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ گه‌شتۆته‌‌ 113ه‌مین ڕۆژی خۆی و له‌و ڕۆژه‌دا دوو گوندی دیکه‌ی ناوچه‌ی ده‌یرولزوور ئازاد کراوه‌ و کوژرانی لانی که‌م 45 چه‌کداری گرووپی تیرۆریستی داعشیش کوژراون.

ڕۆژی ڕابردوو شه‌ڕڤانانی کورد-عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌ ئامانجی ئازاد کردنی باکووری ڕووباری فورات له‌ پارێزگای ده‌یره‌لزوور که‌ له‌ ڕۆژی 9ی سێپتێمبێره‌وه‌ به‌ هاوکاریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و به‌سه‌رکردایه‌تیی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستی پێکردوووه‌، توانیان دوو گوندی مرسیمای ڕۆژئاوا و سه‌بحه‌ له‌ بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش ئازاد بکه‌ن.

گوندی مرسیمای ڕۆژئاوا له‌ 25 کیلۆمه‌تریی باشووری ئه‌لمه‌یادین و 20 کیلۆمه‌تریی باکووری حاجیندایه‌. له‌ پێکدادانه‌کانی ئه‌و گونده‌دا 30 چه‌کداری داعش کوژران.

گوندی سه‌بحه‌ش هه‌ڵکه‌وتوو له‌ بناری مرسیمای ڕۆژئاوایه‌ و ده‌که‌وێته‌ 29 کیلۆمه‌تریی باشووری ئه‌لمه‌یادین و 20 کیلۆمه‌تریی باشووری حاجین. له‌ نزیکی ئه‌و گونده‌شدا لانی که‌م 15 چه‌کداری داعش کوژراون و سێ ئۆتۆمبیلی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ش تێکشێندراوه‌‌.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9945

Your Comment

You are replying to: .
captcha