هه‌وڵی به‌غدا بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌نگاوێکی ئه‌رێنییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ندێ له‌ ئیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی و گونجاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا جزا سه‌رکرده‌یێکی پارتی دیموکراتیکی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم" ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ فه‌رمانبه‌رانی کاروباری ئاو و به‌نداوه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ پێی ده‌ستووری عێراق سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵن و به‌غدا پێشتریش مووچه‌ی ئه‌وانی داوه‌، وتی: له‌ ئێستادا پێدانی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌نگاوێکی ئه‌رێنییه‌.

ناوبراو وتیشی: هه‌موو وه‌زاره‌تخانه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیان کردۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پابه‌ندن به‌ هاوکارییه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به‌ لێکدانه‌وه‌ی وردی دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ناساندنی مووچه‌خۆرانی نایاسایی.

دانا جزا زیادیشی کرد: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ خوازیاری ئه‌وه‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆ بکات و وادیاره‌ چاوه‌ڕوانی نێوانجیگه‌ری لایه‌نی سێهه‌می نێوان به‌غدا-هه‌ولێره‌، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که‌ باشترین بژارده‌ ئه‌نجامی گفتوگۆی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان دوو لایه‌نه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9943

Your Comment

You are replying to: .
captcha