به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه له لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران وتی: بڕوای من وایه کێشه و قه‌یرانی ئابووری ڕاسته و ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌وڵه‌ت له بواری ئابووریدا ڕایان ده‌گه‌یێنێت له‌گه‌ڵ ڕاستیی کۆمه‌ڵگا یه‌ک ناگرێته‌وه هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌تا ئه‌نجامه‌که‌ی له سه‌رشه‌قام ده‌بینیننه‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه بێ گومان ڕێژه‌ی بێ‌کاری ئه‌و ڕه‌قه‌مه‌ی 11 له سه‌د نییه که ده‌وڵه‌ت ئیدعای ده‌کات به‌ڵکوو زۆر زیاتر له‌وه‌یه ئه‌و گوشاره‌ش به هۆی گرانییه‌وه ته‌نگی به هاووڵاتییان هه‌ڵچنیه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئیدعای به‌رپرسانه‌وه ئاسایی نییه.
فه‌لاحه‌ت پیشه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌م دۆخه‌ی به‌ستراوه‌یی ئابووریدا زیاد کردنی نرخی کاڵاکان و هه‌ڵکشانی باجه‌کان به هێچ له‌ونێک قبووڵ ناکرێت و بڕواشم وایه ناڕه‌زاییه‌کان ناڕه‌زایی ئابوورییه و ده‌بێ په‌رله‌مان به ڕوانگه‌ی ئابوورییه‌وه کێشه‌که پێوشوێنگری بکات و وڵامی نه‌خێر بداته‌وه بۆ پێشنیاری گران کردنی نرخی کاڵا و بڕینی یارانه.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی وتیشی: هاووڵاتییانی ئێران شۆڕ‌شیان کرد و ئامانجێکی سه‌ره‌کیی شۆڕشیش ئه‌وه بوو عه‌داله‌ت بره‌وی پێ بدرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا هه‌ندێک کۆمپانیا و داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی داهاتی نجوومییان هه‌یه و ئه‌وه‌ش پیشان ده‌دات سامانی زۆر له وڵات‌دا هه‌ن که ده‌بێت که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێت.
فه‌لاحه‌ت پیشه جه‌ختی کرده‌وه ده‌بێت ئه‌و داهاتانه بۆ چاره‌کردنی کێشه‌ی هاووڵاتییان به‌کار بهێنرێن. دیاره من کێشه‌که به ئابووری ده‌زانم و ده‌بێت له کۆمیسیۆنی بودجه‌دا هه‌وڵ بده‌ین گوشاره‌که به سه‌ر هاووڵاتییان نه‌شکێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت په‌رله‌مان به توندی دژ به گرانی و بڕینی یارانه بوه‌ستێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment