به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به بۆنه‌ی ھاتنی ساڵی نوێوه، فه‌رمانده‌ییی گشتیی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات په‌یامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕای گه‌یاندوووه: "ھێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ساڵی 2017دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان له دژی ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و به‌تایبه‌ت تیرۆریستانی داعش تۆمار كرد، ھه‌روه‌ھا گه‌لانی سووریا به ھۆی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی تیرۆریستانه‌وه تووشی نه‌ھامه‌تییێكی زۆر بوونه‌وه و سه‌ره‌ڕای كوژرانی به سه‌دان ھاووڵاتیی مه‌ده‌نی به ھه‌زارانی تریش ئاواره بوون".
فه‌رمانده‌ییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: "شه‌ڕڤانان له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا و له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی فوراتدا، شاری ڕه‌قه كه به پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش ناسرا بوو، له تیرۆریستان پاک كرده‌وه و چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیان له بواره‌كانی سه‌ربازی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا تۆمار كرد".
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ییی گشتیی ھێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا ھاتوووه "ھه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا شه‌ڕڤانان له خۆرھه‌ڵاتی ڕووباری فورات و باكووری شاری دێره‌زووره‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی زریانی جزیره‌یان ده‌ست پێكرد و له ئێستاشدا به ھاوكاریی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامن له كۆتایی ھێنان به تیرۆریستان و ھه‌وڵه‌كانیان بۆ بونیادنانه‌وه‌ی سوریایێكی دیموكراتی و فیدراڵ چڕتر ده‌كه‌نه‌وه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ساڵی نوێ ده‌كه‌نه ساڵی له‌ناو بردنی تیرۆر و سه‌ركه‌وتنی سیاسی بۆ گه‌لانی سووریا.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment