ئامانجی سه‌ره‌کیی پارته‌ کوردییه‌کان وه‌ده‌ستهێنانی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: پارته‌ کوردستانییه‌کان وه‌ده‌ست هێنانی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان گرینگتر له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌زانن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "وطن نیوز"دا زیادی کرد: پارته‌ کوردستانییه‌کان زۆر زیاتر له‌وه‌ی بیری لێ بکرێته‌وه‌ حه‌ز به‌ کورسییه‌کانی په‌رله‌مان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ ده‌که‌ن، بۆیه‌ که‌متر گرینگی به‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ و ناکۆکییه‌کانی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ که‌ له‌ زۆر ناوچه‌کاندا توندوتیژییان لێکه‌وتۆته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ڕکابه‌رییه‌کانی نێوان پارته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستی پێکردوووه‌ و وتی: پارته‌ کوردستانییه‌کان به‌ کۆمه‌ڵ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکه‌ن، به‌ڵکوو به‌شدارییه‌کان به‌ شێوه‌ی تاکی و جیاجیا ئه‌نجام ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9927

Your Comment

You are replying to: .
captcha